کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فشاری یه‌كێتی و تاڵه‌بانی كورده‌ حه‌سه‌نی له‌ كه‌ی ئێن ئێن دوورخسته‌وه‌

Friday, 29/05/2009, 12:00


به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی یه‌كێتی و خودی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، كورده‌ حه‌سه‌ن ده‌ستبه‌رداری كه‌ناڵه‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت ئه‌وه‌ی به‌ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا ڕاگه‌یاند كه‌به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی یه‌كێتی و تاڵه‌بانی "كورده‌ حه‌سه‌ن" له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی "كه‌ی ئێن ئێن"ی كۆمپانیای ووشه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌یه‌كێتی چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كورده‌ حه‌سه‌ن كردووه‌ به‌وه‌ی گه‌ر له‌كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ووشه‌ به‌رده‌وامبێت په‌خشی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ڕادیۆ نه‌وا له‌كارده‌خه‌ن كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌وێسته‌گه‌كانی یه‌كیێتیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی ناوبراو له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیوه‌ نه‌واشه‌.
هه‌مان كات سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كورده‌ حه‌سه‌ن له‌پێناوی به‌رده‌وامبونی په‌خشی ڕادیۆ نه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی شارو جیچبه‌جێكردنی داوخوازیه‌كانی یه‌كێتی و تاڵه‌بانی وازی له‌و پۆسته‌ی هێناوه‌ له‌كۆمپانیای ووشه‌.
http://kurdonya.com/view.php?id=1173

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە