په‌یامنێرمان له هه‌ولێر رووداوی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه
Monday, 18/04/2011, 12:00
کۆمه‌ڵێک خوێنداکار و چالاکوانی سیاسیی و دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار داوای مۆڵه‌تی یاسایی کرا به‌ڵام پارتی له هه‌ولێرغه‌رقی قانونی کرد و بێ هیچ هۆیه‌ک مۆڵه‌تی خه‌ڵکی نارازیی هه‌ولێری نه‌دا بۆیه له هه‌ولێر بێ مۆڵه‌تی خۆپیشا ندا بریاردرا خۆپیشاندان بکرێ، هه‌رچه‌نده هێزه‌کانی پارتی له هه‌ولێر بارێکی ئه منی نا ئاساییان راگه‌یاند و کۆمه‌ڵێک به‌ڵته‌جی به جلی مه‌ده‌نیه‌وه له شوینه‌که ئاماده‌کرابون، دوای کۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵکه نارازیه‌که و کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆ و په‌یانگاکانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن به‌ڵته‌جیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هێرش کرایه سه‌ر یان و به جۆرێک هه‌ر 10 12 که‌س که‌وتنه وێزه‌ی خۆپیشانده‌ران و به شه‌ق و زله و کێبڵی کاره‌بایی تا په‌شێویییه‌کی زۆر دروست بوو له ئه‌نجام دا توندوو تیژی لێکه‌وته‌وه به جۆرێک هێرشکرا سه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی که ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانی عێراق بوون و حه‌سانه‌ی سیاسیان هه‌یه،هه‌روه‌ها زۆرێک له هێزه‌کانی زیره‌ڤانی به جلی مه‌دنیه‌وه له‌وێ ئاماده بوون زۆر به جوانی هه‌ست پێده‌کرا له قژه کورته‌کانیان دیار بوون به‌ر‌امبه‌ر ئه‌وه‌ش هێزێکی زۆری زێره‌ڤانی له‌وێ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵته‌جیه‌کان نه‌یانتوانی به‌سه‌ر بارودۆخه‌که زاڵ بن ئه‌وا خۆیان بێنه ناوه‌وه تا له ئه‌نجام ئه‌وانیش هاتنه ناوه‌وه ،زۆرێک له په‌یامنێران و کامێرامانه‌کانی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن توشی لێدان و گرتن بوون و کامێراکانیان لێستاندنه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که به کامێری مۆبالیه‌کانیش وێنه‌یان ده‌گرت تووشی لیدان و گرتن بوون، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی د.پشتوانیش له‌لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆ به‌ره‌و شوێنێکی سه‌لامه‌ت رزگار بکرێت ، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی کۆمه‌ڵێک هێزی نه‌ناسراو هێرشی ده‌که‌ن سه‌ر و لێیده‌درێ که برنداری لێکه‌وته‌وه و خوشکه زایه‌کی به فیشه‌ک بریدار ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر بینیمان ئێمه‌یان گه‌یانده‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس و وه‌ک قه‌زافیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئێمه سه‌رده‌می زوڵ و زۆرداری به‌عسیی نه‌بییبێ ئه‌ا ئه‌ورۆ پارتیمان بینی که پێم وایه ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت به‌و سه‌رده‌مه ئێستا سه‌رانی پارتی ده‌ستنوێژ هه‌گرن ئه‌گه‌ر باسی به‌عس بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست