بە شانازییەوە منم خاوەنى دیمانەى موعین
Monday, 12/10/2009, 12:00
لە ماڵپەرى كوردستان پۆست ناوێكى زۆر غەریبم بینى، كە هەندێ وشەى رزكردوە و دەیەوێ بێ ئیشى خۆى بە كەسێكى پڕ ئیشى وەك منەوە سەرقاڵ بكات، من دیمانەیەكم لەگەڵ موعین ئەسفەهانى ئەنجامدا و لە گۆڤارى (سڤیل) بڵاوكرایەوە، جا ئەو ناوە زۆر بێ ئاگایانە لە سەر دیمانەكەى من دەیەوێ قسە بكات، مەبەستى لە ناوەڕۆكى وشەكانى ئەوەیە، كە گووایە ئەو قسانەى مەعین ئەسفەهانی لە گۆنگرە رۆژنامەوانییەكە كردویەتى من دەرم هێناوە و كردومەتە دیمانەى خۆم، منیش زۆر بە كورتى دەڵێم بە شانازییەوە خاوەنى دیمانەى موعین ئەسفەهانى منم، خۆ ئەگەر تۆ لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەى مەعین بوونت هەبووبێ و وەك خوێنەرێكى باشیش دیمانەكەى منیشت خوێندبێتەوە، تۆ دەبێ زۆر باش بزانى قسەكانى موعین لە كۆنگرەكە و قسەكانى موعین لە دیمانەكەى مندا زۆر جیاوازن، نازانم چۆن هەستت بەوە نەكردوە، ئاخر لە دیمانەكەى مندا كە ئەو هونەرمەندە باسى ژیانى تایبەتى خۆى و ئامادەكارى و داهاتى كۆنسێرتەكەى و پەشیمانى حكومەتى ئێران لەبەرامبەر خۆى و وازهێنانى لە كچەكەى مەهەستى، كە پێشتر خێزانى ئەو بووە، باسى هەموو ئەو شتانە دەكات، لە كوێى كۆنگرەكەدا موعین باسى ئەوانەى كردوە، ئافەرین بۆ تۆ كە هێندە بێ ئاگاى.
بەڵام لەوەیان راست دەكەى، كە لە كۆنگرە رۆژنامەنواییەكەى موعین ئامادە بووم و یەك پرسیاریشم ئاراستەى موعین نەكرد، دەزانى بۆ؟ چونكە من پێشتر لەلایەن چەند هاوڕێیەكى خۆشەویستمەوە بەڵێنى دیمانەى موعینم وەرگرت بوو، ئیتر من چ مەجبورم بێم لەو كۆنگرەیەدا پرسیارى خۆم بۆ ئێوەمانان ئاشكرا بكەم و وەڵامەكەشى بدۆڕێنم.
بیرمە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە موعین ناوى (ناسر رەزازى و گروپى كامكارانى) هێنا كە ئەوانە دەناسێ، بەڵام لە دیمانەكەى مندا لە وەڵامێكى پرسارێكدا ئەو (ناسر رەزازی)یەى دووبارە كردۆتەوە و (زەكەریا)شى تێدا زیاد كردوە كەى كێشە، ئایا بەو هەموو قسە جیاوازەى كە لاى من كردویەتى تەنیا بە دووبارە بوونەوەى ناوى (ناسر رەزازى) ئەوە دەگەیەنێ كە دیمانەكەى من دووبارەیە!!
لەگەڵ ئەو هەموو بێ ئاگایەشت كاتێك وشەكانتم خوێندەوە بە ئاشكرا هەستم بە رق و توڕە بوونێكى زۆرى تۆوە كرد، كە پێم ناخۆشە وا رق لە دڵى، بەڵام لەوەشیاندا من تاوانبار نیم، چونكە ئەوەیان پەیوەندى بە بێ ئیشى خۆتەوە هەیە، ئەگەر كەسێكى پڕ ئیش و سەرقاڵ بووایەى، بەدڵنیاییەوە خۆت خەریكى من نەدەكرد و تووشى ئەو هەڵە گەورەیەش نەدەبووى، لێرەشەوە زۆر سوپاسى هونەرمەند و هاوڕێى خۆشەویستم نازێ عەزیزى دەكەم، كە هاوكارم بوو لە بە ئەنجام گەیاندنى ئەو دیمانەیە، هەروەها زۆر سوپاس بۆ كاك بۆتان و كاك نورناڵ، هاوكارێكى باشى من بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست