کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زیری ووزه‌ی توركی (هه‌واڵێكی كوردستانپۆست)ی پشت راستكردۆته‌وه‌

Monday, 16/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1ی دهۆك
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ووزه‌ی توركی له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ی ئابوری یه‌كانیان له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌كه‌چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌100 تا 200 تانكه‌ر نه‌وتی ڕه‌ش ده‌گاته‌ناو خاكی توركیا.
وه‌زیره‌ توركیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ئیتر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نیوان هه‌ریم و توركیا به‌پێی ده‌ستووری عیراقی !
چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌یان كرده‌ پرسیار گه‌لیك كه‌عێراق دژی ئه‌و هه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ره‌شه‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا. وه‌زیری ووزه‌ی توركی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ل به‌رپرسانی هه‌رێمی پرۆتۆكۆلیان هه‌یه‌ و پیویست به‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌غدا ناكات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌چه‌ند رۆژێك پیش ئیستا کوردستانپۆست ئه‌م هه‌واڵه‌ی وه‌ك سه‌بقی ڕاگه‌یاندن له‌پیش هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی هه‌ریمه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌ به‌وانه‌ی ئه‌هلی و ئۆپۆزیسۆنیشه‌وه‌، كه‌ شه‌وانه ‌100 تانكه‌ر نه‌وتی رشه‌له‌زاخۆه‌وه‌ ئاودیی توركیا كراوه‌، ئه‌مه‌ش لینكی ئه‌و هه‌واڵی كوردستانپۆسته‌ كه‌ پیش هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌دزیی به‌غداو یه‌كێتییه‌وه‌ نه‌وتی ره‌ش ئاودیوی توركیاده‌كه‌ن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dc7e4cfd
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە