کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوران كاڵكان: بۆ چارەسەریكی دیموكراتیانە، هەڵومەرجی گرتووخانەی ئیمرالیو نەخشەی رێگای رێبەرئاپۆ مەرجن، چونكە گەرەنتی ئاشتی لە ئیمرالییە

Monday, 09/11/2009, 12:00


ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان دا لە لێدوانێكی تایبەت بەئاژانسی هەواڵگری فورات ووتی: پرسی كوردی، پرسی دەولەت و ئاكەپە خاوەن ئەو بوێری نییە كە پرسەكە بە تەنیا چارەسەر بكات، و لەمبارەیەوەش بەرێوەبەرایەتی باشوری كوردستانیشی وشیار كردەوە.
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان دوران كاڵكان پیشكەوتنەكانی دوای سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی توركیا ئەحمەد داودئۆغلو بۆ باشوری كوردستان هەلسەنگاندو ڕایگەیاند كە بەڕێوەبەرایەتی باشوری كوردستان لە بەرامبەر سیاسەت خاوەن ئەزمون و هەستیارە، بەڵام وێرای ئەوەش داوای لێكردن كە وشیارانەتر هەڵسوكەوت بكەن. كاڵكان داوای كرد كە چارسەری سیاسیانەی پرسی كورد نەكرێتە قوربانی هەڵسوكەوتی بچوكی سیاسی و لەو بارەیەوە ووتی: ئاشكرا بووە كە حكومەتی ئاكەپە شەرێكی تایبەت بەرێوەدەبات، بەڵام دەبێ پشتگیری لەو سیاسەتە نەكات، لێدوانگەلێكی بە ئامانجی سیاسای دەدرێن وەك ئێمە پشتگیری دەدەین، لە راستی دا چارسەرەی درەنگ دەخات و دەبنە هیوا بۆ سیاسەتی نكوڵی و قڕ كردن. كاڵكان بە بیری هێنایەوە توركیا لە لایەك هەڕەشە لە باشوری كوردستان دەكات، لە لایەكی تر بەرێی ڕاگەیاندنیش هەوڵ دەدەن كە كەشێك دروست بكەن كە دیدارەكان باش بەرێوە چوون، لە سەر ئەوەش كاڵكان ووتی، بەڵام لە ڕاستی دا مرۆڤ دەزانێ كە دیدارەكان لە كەشێكی گوڵ و گوڵستان دا نەگوزەراوە.
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان لە سەر پرسێكی وەك، ئۆجەلان بۆ دیالۆگ لە گەڵ حكومەت، ئاماژەی بە پەكەكە كرد، حكومەت دەكرێ بوێریەكی وا نیشان بدات و ووتی، ئێمە ئامادەین، بەڵام ئێمە نازانین حكومەت ئەو بوێریەی هەیە یان نا، حكومەت خۆی دەزانێ، بۆ شتێكی وا ئێمە تەگەرە نین لە بەردەم ئاكەپە، تەنانەت ئێمە پشتگیریمان لە ئاكەپە كردو بەردەممان كردەوە، بەڵام وادیارە، ئاكەپە دڵخواز نییە، جددی و دروست مامەڵە ناكات، هێندە بوێر نییە.
بە پێی لیدوانەكەی كاڵكان پرسی كورد نەك پرسی حكومەت، پرسی دەولەتە هەر بۆ ئەوەش ئاكەپە تەنیا ناتوانێ بوێری بۆ چارسەری نیشان بدا. كاڵكان ئەەشی وت كە ئەگەری ئەوە نادا، كە ئاكەپە پرسەكە چارەسەر بكات، دەوڵەت ئاكەپەش وەك حكومەتی شەڕی تایبەت دەبینێ، بە كاری دێنێ، كاتێ رۆڵی كۆتایی هات وەك پێشتر فرێی دەداتە لاوە.
مەسەلەیەكی تری گرنگ كە كاڵكان ئاماژەی پێكرد ڕۆڵی رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵائۆجەلانە لە چارەسەری داو دوو خاڵی گرنگی خستە ڕوو، ئەوانیش: هەلومەرجی گرتوخانەی ئیمرالی و نەخشەی ڕێی ئۆجەلان بوون. دوران كاڵكان ووتی لە پێناوی چارەسەری دیموكراتیانە دەستبەجێ پێویستە نەخشەی رێ بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێ، گەلی كورد بۆ وەرگرتنەوەی نەخشەی رێی تا دوایی بە چالاكی و تێكۆشان دەدا، پیرۆزبایی لەو هەموو كەسانە كرد كە لەو پێناوەدا تێدەكۆشن، ئەوەی لە نەخشەی ریی ئۆجەلان تێگەیشتون بەو پێیە ئەو دیدارانەی كە لە گەڵی پارێزەرانی ئەنجامی داوە، وەها دەكرێ كورت بكرێتەوە: لە نەخشەی رێ دا پرەنسیپە سەرەكیەكانی چارەسەری پرسی كورد جێ دەگرن، بۆ چارەسەری پرسەكەش سێ رێباز هەن، یەكەمین رێی كلاسیكە، واتە رێبازی لە ناو بردن و نكوڵی كردن. دووەمین دامەزراندنی كوردستانێكی بچوك، كۆنترۆڵ كردنی هەموو كوردان و پاكتاو كردنی كۆمەڵگەی فراوانی كوردستان، سێیەمیش چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد واتە ڕێبازێكە كە پەكەكە بە بنەمای دەگرێ.
كاڵكان بۆ پەرەدان بە چارەسەریش ئاماژەی بەو سێ قۆناغە كرد كە ئۆجەلان لە نەخشەی رێی دا پێشكەشی كردووە و وەهای ڕوون دەكاتەوە:
قۆناغی یەكەم دوای ئەوەی كە دەوڵەت گەرەنتی پێویست بۆ چارەسەری پرسی كورد بدا، كوردیش ئەو كات دەلێن كە لایەنگری توند وتیژی نین.
قۆناغی دووەمین دەوڵەت دەرفەت دەدا كە كۆمەڵگەی كورد خۆی بە پێی سیستەمی كەجەكە ریكخستن بكات.
قۆناغی سێیەم دوای گۆڕانكاری یاسایی پێویست بكڕێ گەریلا بەش بەش دەگەرێنەوە وڵات. كاڵكان ناوەرۆكی نەخشەی ریی وەها دەربڕی و وتیشی كاتێ نەخشەی رێی لە دەستیان دا بێ ئەوە دەتوانن هەڵسەنگاندنی فراوانتری لە سەر بكەن. هاوكات نەخشەی رێ وەك نەخشەیەك كە بتوانێ كۆمەڵگەی كورد و توركیا بگەیەنێتە زهنیەتی چارسەری دیموكراتی و هەر بۆ ئەوەش بانگی بەرپرسیاری لە هەموو لایەنەكان كرد.
بابەتێكی تری گرنگ ناردنی هەندێ گیراوی ترە بۆ ئیمرالی لە سەر ئەوەش ووتی ئێمە زۆر بە هەستیاریەوە بە دوای ئەوە مەسەلەیەدا دەچین، ئەگەر ئەو كەسانەی رەوانە دەكرێن نەزانین كێن، كەموكوڕیەكی جدی ئاسایش بێتە ئاراوە، ئێمە وەك تەڤگەر و گەل وەك درێژەی پیلانگێڕی حسابی بۆ دەكەین، وەك هەڕەشە، گەمە و هێرشێكی دەبینین، لەبەرئەوی كە گەرەنتی ئاشتی لە ئیمرالیە، گەرەنتی پێكەوە ژیانی گەلانی كورد و تورك لە ئیمرالیە، هەر بۆ ئەوەش دەبێ حكومەتی ئاكەپە هەموو لایەنەكان ئەو راستیە باش تێبگەن و بەو پێیە هەڵسوكەت بكەن. كاڵكان ئەو گۆرانكاریەی دوای 11 ساڵ؛ وەك گۆرنكاریەكی دەرەنگوەخت هەڵسەنگاندو ووتی: كە ئەوە گۆرانكاری نییە ئەو پێداویستیەكی حقوقیە.
كاڵكان ئەوەشی وت كە تا رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان لە دۆخی ئەمرۆ دا بێت، چارەسەری ئاشتی و سیاسیانەی پرسی كورد پێك نایەت و پاشانیش بانگەوازیەكی وەهای لە گەلی كورد كرد:
دەبێ گەلەكەمان، چارەسەریەك بە پێی هەڵومەرجی ئەمرۆیان بوێت بۆ ئەوەش گوشار بۆ دەوڵەتی توركیا بێنن و تێكۆشان بەرێوەبەرن، داواكانیان بە دەنگێكی بڵند دەربڕن، داواكانیش دەبێ وەها بن یەك رێبەر ئاپۆ بگوازرێتەوە جێیەكی تر كە بۆ تەندروستی باش بێت، دووەمین پێگەیەك كە دەرفەت بدرێ، بۆ تیمار كردنی رێبەر ئاپۆ و دۆخی تەندروستی باش بكرێ، سێیەمین بۆ ئەوەی پەرە بە ئاشتی و چارسەری دیموكراتی بدا و رۆلی خۆی ببینێ و خزمەت بە چارەسەری بكات دەبێ هەڵومەرجی ڕاست بكرێتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە