کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكى بەپەلە ئەمڕۆ جەماوەرى بەشەرەفى پیرەمەگرون عیماد ئەحمەدیان ڕسواكرد

Saturday, 30/05/2009, 12:00


ئەمڕۆ عیماد ئەحمەد بەمەبەستى كۆبوونەوە لەگەڵ جەماوەرى پیرەمەگرون سەردانى ئەو سنورەى كرد و سەرەتا لەگەڵ بەرپرسانى حكوومى ناوچەكە كۆبوەوە و بڕیاربوو دواى ئەوە بچێتە یەكێك لەمزگەوتەكان و كۆبوونەوەى جەماوەریی ئەنجام بدات بەڵام پێش ئەوەى بگاتە مزگەوتەكە پیاوانى بەهەڵوێستى ئایینى لەبەر دواكەوتنى و توڕەییان مزگەوتەكەیان جێهێشت و دواتر عیماد ئەحمەد گەیشتە مزگەوتەكە و كۆبوونەوەى جەماوەریی دەستى پێكرد, بەڵام هەردواى تەواوكردنى ووتە بریقەدارەكانى جەماوەرى بەشەرەف و قارەمانى پیرەمەگرون بەهوها كێشان ئەو گەندە پیاوەى ئیتلاعاتیان ڕیسواكرد و نەیانهێشت كۆبوونەوەكە تەواو بكات و بە پەلە پەل حیمایەكانى كەوتنەخۆیان ولەڕق و بێزاریی خەڵكەكە ڕزگاریان كرد,شایانى باسە پێش ئەوەى بگاتە مزگەوتەكە پیاوێكى بەساڵاچوو پێشى پێگرت و پێی ووت : وانەزانى ئەو خەڵكە لەخۆشەویستیان بۆ تۆ و بۆ پێشوازیت كۆبونەتەوە بەڵكو لەبەزۆریی داواكاریی و ڕق و توڕەییان كۆبونەتەوە.
بەڵێ ئەمە ئاكامیی ئەو دز و جەردە و مافیایانەیە كە ڕوو لەهەرشوێنێك دەكەن چارەنوسیان ڕیسواییە و لە لاى مامیشیان ئەڵێن هیج كێشەیەگ نیە و دنیا شامى شەریفە و مامیش كاتێك بەخۆى دەزانێت یەك ئاشگێڕ ئاو بەژێریا دەڕوات !!!!!!!!!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە