ڕوونكردنەوەیەكى پێویست له رۆژنامه‌وان دیاری محه‌مه‌ده‌وه..
Sunday, 17/05/2009, 12:00
1888 بینراوە
بۆ هەموو ئەو كەسانەى دەزانن راستى چیە؟؟؟
خوێندنەوەى بابەتێكى سایتى جیهان سات لەناخەوە ڕایچڵەكاندنم و كەگوایە من پەلامارى هاوپیشەیەكى خۆمم دابێت و لەبەرامبەردا،كامیرایەكم پێبدابێت بۆ هەموو لایەكى دەخەمە ڕوو قەڵەم بەدەستى نەزان بفەرموو بەڵگەیەك بۆ نوسینە بۆگەنەكەت بخەرە ڕوو ئەوەى تۆ باست كردووە ژیانى تایبەتى هەركەسێكە چۆن مامەڵە دەكات بەڵام باش بزانە من هیچ شتێكم نیە لەژیاندا كەشانازى پێوەبكەم تەنیا ئەوەنەبێت كەبەوپەڕى سەربەرزیەوە دەڵێم توانیومە كەسێك بم ڕەوشت بەرزببم لێرەشەوە داوا لەڕۆژنامەنوسانى هاوپیشەم دەكەم كەبەوپەڕى ویژادنەوە حكوم بدەن ئایا من لەژیانم دا كارێكم كردووە دڵى هیچ ڕۆژنامەنوسێكى كچ یان ژنم لێ زیز بوو بێت با سایتى جیهان ساتیش كەمێك ئەخلاقیانە مامەڵە بكات و هەوڵ بدات ڕاستیەكان بڵاوبكاتەوە نەك تەشهیر و ناوزڕاندن،،،
[email protected][email protected]07501093375
کوردستانپۆست: دیاره ئێمه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ی که بۆ جیناسات هاتبوو و بڵاویان کردۆته‌وه ، بۆ ئێمه‌ش هاتبوو به‌ڵام هه‌ر زوو فڕیماندا ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که‌وه‌و ، زانیمان ئه‌و هه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری درۆیه دووره له‌راستی و به مه‌به‌ستی شیواندنی که‌سێتی برای رۆژنامه‌وان دیاری محه‌مه‌د بووه..ئێمه له‌کاتێکدا ته‌قدیری هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی هه‌ڵبژاردن ره‌چاوده‌که‌ین که ئه‌م جۆره بوختان و درۆیانه‌ی تێدا ده‌بێت، به ووردیشه‌وه ده‌ڕوانینه پرۆپاگه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له فه‌له‌کی ئه‌واندا ده‌سوڕێنه‌وه.