کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمیتەى دەربەندیخان و كۆمیتەى باوەخۆشێنى یەكێتى خۆیان بۆ دەست لەكاركێشانەوە ئامادەكردوە

Friday, 29/05/2009, 12:00


سەرچاوەیەك لە كۆمیتەى دەربەندیخان كەنەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت پێی ڕاگەیاندین كەوا كۆمیتەى دەربەندیخان وكۆمیتەى باوە خۆشێنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كە سەربە مەڵبەندى 25 یەكێتین بە شێوەیەكى فەرمى خۆیان بۆ لیستى گۆڕان یەكلا كردۆتەوەو لەهەفتەى داهاتودا بەشێوەیەكى ڕەسمى دەست لە كاردەكێشنەوە هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت كەوا چەند كارگێڕ مەڵبەندیك لەلایەن بەرپرسى مەڵبەندەوە گومانى ئەوەیان لێ دەكرێت سەر بەباڵى ڕیفۆرم بن بۆیەپێدەچێت ئەوانیش لەگەڵ (2) كۆمیتەكەى تردا دەست لەكاربكێشنەوە ئەمەش لەدرێژەى ئەو دەست لەكاركێشانەوانەدا دێت كە زۆربەى مەڵبەندەكانى یەكێتى گرتۆتەوە بەتایبەتى لە سنورى گەرمیاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە