کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەڵتەرناتیفێک له‌ بری دەسەڵاتی مافیا و ئۆپۆزیسیۆنی ترسنۆك

Friday, 22/07/2011, 12:00

1521 بینراوە


Als Prsident werden Sie feststellen, dass es im Irak Keine guten Alternativen gibt(Bush)*1
وەك سەرۆك دڵنیام لەوەی لەعیراقدا ئەڵتەرناتفێكی باش نییە .. سەرۆكی ئەمەریكی بۆش

تەنیا دەوڵەتی كوردییمان دەوێ (شیخی نەمر فەرمووی)
(گەر نەتەوەیەك پرۆِژەی نەتەوەیی نەبوو . مافی ژیانی نییە) (هردر، فیختە،  هیگل)
****************
هەر سینارۆیەك لەم ڕستە پیرۆزە (تەنیا دەوڵەتی كوردییمان دەوێ) بترازی سوكایەتیكردن و گەمەكردنە بەچارەنووس و ئایندەی نەتەوەیەك .
سەرجەم پەیوەندییەكانی مرۆڤ لە سیاسەتەوە ئاڵاوە. ئەركی فەلسەفە ڕاڤەكردنە لەسەر ئەركی سیاسەت و گەڕان لەدووی شتە وونبوەكانی دونیای جەنجاڵ و تاریكی مرۆڤایەتی .
فەیلەسوف دەمرێ، لێ فەلسەفەكەی ئەگەر ڕەسەن بێت بەزیندویی دەمێنێتەوە، فەلسەفەكەی شیخی نەمر جیابوونەوە لەعیراق و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بوو. میژووی (90) ساڵەی دەوڵەتی عیراقە1921- 2011 گەواهی راستی فەلسەفەكەی شیخی نەمر دە سەلمێنێ.لەماوەی ئەم(90) ساڵەدا نەباشوری كوردستان نەعیراق سەقامگیر نەبوون(90) ساڵ بەسە بۆ گۆڕینی ئیستراتیجیتی بزوتنەوەی نیشتمانی كوردستان.
ئەگەر مردن نەبێت ژیان جوان نییە .. ئەوە هێزی مردنە لە پێناوی خۆشی ژیاندا مرۆڤ بەرەو مەرگ دەبات.

جەستەی میژووی سیاسیی كوردی خوینی لێدەچۆڕێ هۆكەشی هەڵەكانی سەركردە هەڵەكانی كوردە. كیشەی كوردی كێشەی دیموكراسییكردنی ناوچەكە و چینایەتی نییە به‌ڵکو كێشەی گەڕانە لە دووی ناسنامەیەكی وونی گیرفانی خاوەن بەرژەوەندییەكان. دۆزینەوەی ئەو ناسنامە نەتەوەییە نە بەپڕۆژەی ئۆتۆنۆمی , نەفیدیراڵی , نەكۆنفدریاڵی نە لە پەرلەمانی هەولێر و بەغداد نییە، تەنیا بوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردییە.

سمبۆڵێک بۆ قوربانییەكانی ستالین موسكو ... فۆتۆ چنگیانی

لە ئەوروپادا لە سەدەكانی 16و 17و 18 زاینیداچارەسەری گرفتی دەوڵەتی نەتەوەی لەڕێگەی ڕەوتە ڕوونڕەویەكان (معریفی)یه‌كانەوە بوو. گرفتی نەتەوە تاقە فاكتەرێك بوو نەتەوەكانی ئەوروپای لە دواكەوتووییدا هیشتبووە. بۆیە زۆر بەچڕی كار لە سەرچارەسەرێكی لۆژیكی دەوڵەتی نەتەوەكان كرا..زانای سۆسیۆلۆجی مایكلمان (MICHAEL MANN) دەڵێ چارەسەری گرفتی نەتەوایەتی و دروستبوونی دەوڵەت.بەڕەوتی مۆدیرنزمەكردنی (MODERNIST) كۆمەڵەوە تێپەڕی.
مەبەستیشی لەم تویرە كۆمەڵگای پیش دەوڵەت كۆمەڵگایەكی ناسەقامگیر و ئاشوبەدار و بێ سیستەم و یاسا و دەستور و سنورە بوو. یانی(كۆمەڵگای پاشاگەردانی) هزرەوانانی ئەوروپی بەتایبەتی ئەڵمانییەكان لە سەدەی 16هەموو چاڵاكییەكانیان خستە لاوە تەنیا لەسەر چمكی سیاسەتی مۆدیڕن كاریان كرد.
بەتایبەتی چمكی(NATIONALISME) یەكەم تەكان بۆ گەشەكردنی گرفتی نەتەوە و دەوڵەت بە سێ قۆناغدا تێپەڕی:

1: لە سەدەی 16 دین فاكتەریكی سەرەكی بوو بۆ دروستبوونی دەوڵەت.
2: لە سەدەی 17 بازرگانی وبازاڕ فاكتەری دروستبوونی دەوڵەت بوون.
3: .لە سەدەی 18 بزوتنەوەی نەتەوایەتی لە ئەوروپادا بەسێ قۆناغدا تێپەڕی .

1: قۆناغی جەنگ
2: قۆناغی پیشەسازی
3: قۆناغی مۆدێڕن

لەم سێ قۆناغەدا تەنیا قۆناغی یەكەم كە (جەنگە) ئەكتیفترین فاكتەری سەرەكی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەی سەربەخۆییە.لەسەرەتادا هەوڵدرا كێشەكە لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكەن.سەركەوتوو نەبوون.لەهەردوو ووڵاتی ئەڵمانیا و ئیتالیادا تیوری ڕادیكاڵ بووە هوی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ.

شۆڕشی ساڵی 1848 ئەڵمانی بۆ گەیشتن بەدەوڵەتێكی سەربەخۆ بە ریگەی دیالۆگ و ئاشتی و برایەتی. سەركەوتنی بەدەست (نەهانی) لەئەنجامدا ملوینی لە ئەڵمانیە ئازادیخواز و و دیموكراسیەكان سەر به‌خۆیان هەڵگرت چوون بۆ ئەمەریكا. ئەوەی مایەوە ڕادیكاڵە نەتەوەیە ئەڵمانییەكان بوو، بیسماركیان كردە سمبۆڵێك توانیان لەرێگەی هێزی سەربازی بیسماركەوە وەك ژەنەڕاڵێكی سوپای (بروسیا) خەوی نەتەوەی ئەڵمان دەوڵەتی سەربەخوو بێتەدی.*2 فەیلەسوفی نیوداری ئەڵمانی (نیچە) بێزی لەدەسەڵاتی دكتاتوری سەربازی دەكردەوە لە هەمان كاتدا شانازی بە هیزی گەلێكەوە دەكرد، كە سوپا و هێز بۆ گەیشتن بەئازادی بەكاردینی. چ (نیچە و مارتین لوتەر و ڤاگنە و شوبنهاوەر) بڕوایان بەرادیكالییەك هەبوو، كە سەروەریی مرۆڤ مسۆگەربكات.

(بەپێ یاسای جەنگەڵ، ئەگەر شێر هێزی نەبێ كەروێشك شێر دەخوات) كۆتایی هێنانی شەری نێوان فه‌رنسا و بەریتانیا كە 126 ساڵی خایاند ئەنجام دابینكردنی سیستەمی دیموكراسی پیشكەوتنی كۆمەڵگای مۆدیرن بوو لە فه‌رنسا و لە بەریتانیا. برودون نووسەری (جەنگ و ئاشتی1861) نووسەرێكی شەرانگێز نەبوو . ئاشتی خوازبوو لێ ئاماژە بەوە دەكات، جەنگ باشتیرن فاكتەری پیشكەوتنی مۆدیرن بووە لە ئەوروپا.*3

چۆن دەرمانیكی تاڵ دەبێتە هۆی تەندروستێكی باش ئاواش بەكارهینانی هێز وتوڕەبوون و ڕاپەرینی گەلان بۆ گەیشتن بە مافە مرویەكانیان ئەگەر قوربانیشی تیدا بێ ئامانجێكی باش و سەروەریی كۆمەڵایەتی به‌دی ده‌هێنێت (ئەگەر دەسەڵاتی دیكتاتۆر و مافیا میكرۆبی ئازاریی كوشندەی جەستەی میللەت بن. ئەوە ئەو میكرۆبانە بەدەرمانێك چارەسەر دەكرێن كە تاڵە ئەویش قوربانیە) هەستی نەتەوایەتی پیكهاتەی ئەو هزرەیە كە سنوری نەتەوە پەیام وئامانجی دەكات بەچەپك و لەئاستی نەتەوەكانی تردا خۆی بەڕەنگی نەتەوەی تایبەت ڕەنگ ده‌کات . بەم شیوەیە ئایدۆلوژیتی نەتەوە دیتە بوون. سایكۆلۆژیتی نەتەوایەتی دەكرێت بەجۆرێک جیاواز بێت.سایكۆلۆژیتی ڕاسست , فاشی .پیشكەوتوو , ئاشتیخوازی . دیكتاتۆر (ئازادیی گەل پیرۆزە تاو ئەو ساتەی ئازادی گەنی تر پەسەند دەكات.هیگل) پیرۆزی سەروەری نەتەوە نەك سیاسەت و فەلسەفە بەڵكو دینیشی خستەژێر پرسیارەوە لەم باریەوە(ِڕوسۆ) بیری لەئەڵتەرناتیفی دینێكی تر كردەوە لەجیاتی(كاسۆلۆكی) تا یەكێتی نەتەوەی ساقامگیر بكات, ئیستا هەموو كورد لە گشت پارچەكانی كوردستاندا بەرامبەر ئەركێك وەستاوە ئەویش ئەركی نەتەوەییە.لەدوای 2003 تۆپی بازی سیاسی كوردی لە گۆڕەپانی باشوردایە، لێ سیاسیەكانی باشوور بازییەكی سەركەوتنیان نەكرد لە جیمی یەكەمەوە كورد دۆڕا، چونكە دەوڵەتی كۆلۆنیالیستی عیراقیان دروستكردەوە و پڕۆژەی نەتەوەی كوردیان كرد بە قوربانی پڕۆژەی نەتەوەی عەرەب.
دەكرێ دەوڵەتی نەتەوە بە قۆناغ بێت.(جیاوزای لە نیوان دەوڵەتی نەتەوەی ودەوڵەتی گەلی هەیە .ئەمە بابەتێكی تر لیرەدا جێگەی نیە) لێ دەبێت ئیستراتجیتی نەتەوە ئیستراتجیتیكی سەقامگیری هەمیشەی بێت. ئەڵمان پیش دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەی سەربەخۆ پێكهاتبوو لەكۆمەڵی ناوچەی جوداوە . بیسمارك گشتی كرد بەیەك نەتەوە.دوای جەنگی جیهانی دووهەم ئەڵمانیا له‌ت کرا بە دوو ووڵات لێ ئیستراتجیتی نەتەوەی زیندو مایەوە (هیلموت كۆل) كردی بەیەك دەوڵەت (فیشتە) كەڵكی لە ووتەكەی پیغمبەری موسڵمانەكان محمد وەرگرتووە كە دەڵێت (خۆشەویستی نیشتمان لە ئاینەوەیە) فیشتە دەڵی نیشتمانپەروەریی هەستیكی دینیە.

نەخشەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی. 2007 كوردستانپۆست

باوكی بیرناسیونالیستی ئیتالی(جیسبی مازینی1805=1872) یەكێكە لە سیاسیە ناودارەكانی ئیتالیا هەموو ژیانی خۆی بۆ سەروەریی ئیتالیا تەرخانكردبوو. بڕوای بە تیرۆری سیاسیی نەبوو.لێ بڕوای بەتیرۆری پیویست هەبوو ساڵی 1854 وەك سەرەتایەك بۆ شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی بڕیاری كوشتنی گشت ئەفسەر و سەربازە نەمساوییه‌کانی دەركرد. كە ئیتالیان داگیركردبوو.
ئەگەر سیاستمەدارێك لە كرۆكی سیاسەت نەگات. ناتوانی گرفتێكی سیاسی چارەسەر بكات .
میژوو پێمان دەبێژێ ئەوەی تا ئیستا سیاسەتی كوردی كردووە لە لۆژیكی گرفتی كوردی نەگەیشتوە (لەدەرەوەی لۆژیك هەموو سیاسەتیك بی نرخە) شارل دۆگوڵ .بۆیە دروستكردنی ڕێكخراوێكی نۆی كوردی لەسەر بنەمای هزری نەتەوەی پیویستی سەردەمە.ڕیكخراویك بەهزر و بەپڕاكتیك هەموو ڕیكخراوە سواوەكانی باشور بخاتە كەنارەوە ڕیكخراویك كە تەبا بێت لەتەك هوشیاریی سیاسی جیهان ولوژیكی گرفتی كوردی.

لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی میژووی مرۆڤایەتی سەدەكانی پیشووگشت تیورەكان ئەوانەی لەتەك لۆژیكدا نەگونجاون شكستیان خوارد ئەوەی بەزیندوی دەمینیتەوە تەنیا خەباتكردنە لەسەرچمكی سەروەری نەتەوەی و مافە مرویەكان.ئەم خەباتە لە نیونەتەوەی خاوەن دەوڵەتدا هەولدانە بۆ مسۆگەركردنی ژیانێكی ئاسودە بۆ هاووڵاتیان.لەسیستەمێكی سوسیال دیموكراتدا.
دیموكراسی بۆ دابینكردنی ژیانیكی سەربەست . سوسیال بۆ چارەی كیشەی كار و سەرمایە .

جیاوازی دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەی لە ئەوروپادا و ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاستدا
لە ئەوروپا دەوڵەت لەئەنجامی كاركردن بوو لەسەر هزری نەتەوەیی. یانی دەوڵەت سترۆكتۆریكی ڕونڕەوی (معریفی) هەبووە.
لەڕۆژهەڵاتی نیوەڕاستدا دەوڵەت ئەنجامی سیاسەتی كۆلۆنیالیستەكان بوو، نەك لۆژیك و ڕەوتی ڕونڕەوی كۆمەڵ (بیجگە ئیران و توركیا) بۆیە تا ئیستا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست سەقامگیر نییە .
ئەمە پیشەكی بوو بۆ ڕاڤەكردن لەسەر ریكخراوێكی نۆی كوردی بۆ دەربازبوونمان لەقەیرانی بێ مۆڕاڵی سیاسیی نانەتەوەیی.


ئەڵتەرناتیفی بۆ دەسەڵاتی مافیا وئۆپۆزسوینی ترسنۆك
پارتی (ناسیونال سوسیال دیموكراتی) كوردی
مەلا مستەفا كۆلكە خویندەواریك بوو، توانی پارتیك قوت بكاتەوە نیو سەدە زیاترە گەلی كورد بەدەست سیاستی پریمتیفی خیزانەكەیەوە زه‌لیلل بووه‌، جەلال كۆنە جاشیك بوو توانی كۆمەڵە دابوەشێنێت و كۆمەڵگای كوردی چەواشە و پیس بكات،  بۆچی كۆمەڵی ڕۆشنبیر و كەسانی نەتەوەیی و سەرمایەدار بە موڕاڵی كوردییان نەتوانن پارتێك دروست بكەن و كورد لە قیرانی بێ مۆڕاڵی ڕزگاربكەن.؟
ئەوەی ئیستا پاڵپشتی ئەم پرۆژەیە دەكات كۆمەڵە فاكتەرێكی زۆر زیندوون.
هیچ پڕۆسێسێك بی فاكت نییە. هیچ پڕۆژەیەك لە دەرەوەی هێزی ئابوریی نییە. لە سیاسەت وجەنگدا هێزی ئابوریی بەكارترە لە هێزی ئەتومی و سەربازیی.

1) جوپۆلیتیكی جیهانی .
2) ئەدموسفیر سیاسه‌تی ناوچەكە و لاوازی كۆلۆنالیستەكانی كوردستان
3) گۆڕانكارییە سیاسییەكانی گۆڕەپانی كوردستان
4) دوو فرۆكەخانە و بوونی سەرمایەدارێكی زۆر وئابوریەكی قەبەی باشوری كوردستان
5) توڕەبوونی جەماوەر لە دەسەڵاتی پیسی باشور
6) لاوازی ئۆپۆزیسۆنی كوردی.

هەریەك لەم خاڵانە، ڕاڤەی سەربەخۆیی گەرەكە، لێ لە ترسی ئەوەی بابەتەكە درێژ نەبێتەوە بەكورتی و بەگشتی ڕاڤەیان لەسەر دەكەین .

جویۆلیتیكی جیهان گۆڕانێكی بنەڕەتی بەسەرداهاتووەكەتیداسڕێنەوەی سنورە سیاسیەدروستكراوەكانی پاشماوەی میژوو پیرۆزی سیاسی نەماوە(كۆسۆفۆوخواروی سودان)بۆنمونە.پاراستنی بەرژەوندیە ئابوریەكان زاڵبوە (بەئاگاییەوە مەبەست لە سڕینەوەی سنورە ڕەسەكان نییە) هەرچوار وڵاتی (عیراق و ئیران و سوریا و توركیا) لە قەیرانیكی سەختی سیاسی و ئابوری و نیودەوڵەتیدا دەژین .عیراق وەك دەوڵەت كە پێكهاتبێ لە كۆمەڵی دامزراوە بوونی نییە، ئەوەی هەیە لە سونە و شیعە و كورد كۆمەڵە مافیەكی سیاسیین.عیراق ئەو سوپایەی نییە بتوانێت دژی گەلی كورد جوڵە بكات. سوریا سیاسەتێكی نه‌شیاو هیچ ئایندەیكی نیە. ئیران و بوونی پژاك وئاشبەتاڵی كۆمەڵە و دیموكرات و قیرانەكانی ناوەوه‌ و دەرەوەی ئیران.توركیا سەركەوتنە مەزنەكەی كوردانی باكور و ڕۆڵی بەریز ئۆجەلان و مەزەنەی ئازادكردنی.توركیا ئەو رۆڵە دوژمنكارییەی سەردەمی جەنرالەكانی نەماوە. بەپێی یاسای نیودەوڵەتیش بۆی نییه‌ سنور ببەزینێ،.ئابوریشی تا رادەیەكی زۆر بەستراوەتەوە بە ئابوری باشوری كوردستانەوە. گۆڕانە سیاسییەكانی باشور هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە هاتنی گۆران بۆ سەر شانوی سیاسی و ڕاپەرینی 17-02 بەڵگەیه‌كی دڵشخۆشکه‌ره‌ بۆ ویستی گەلی باشور بۆ دەنگێکی نۆی. ئابوری باشور ئابورییەكی قەبەی هه‌یه‌. دەتوانری بەفاكتێكی گرنگ ئاماژەی پێبكرێت.دوو فرۆكەخانە و سەرمایەدارێكی زۆر.فاكتێكی بەهێزن بۆ دروستكردنی پردی هەوای نیوان كوردستان و جیهان. یانی بەگەرخستنی سەرمایەی نەتەوەیی بۆ پرۆژەی نەتەوەیی. لەكاتی داخستنی سنوردا باشوری كوردستان توشی قەیرانی ئابوریی نابیت. رێكخراوە نیو دەوڵەتیەكانیش لەپێشێكارییە نامرۆییه‌كان بیدەنگ نابن بۆیە ترسی داخستنی سنور ترسێكی كۆنه‌، که‌ دەسەڵاتی مافیا ریكڵامی بۆ دەكات. جەماوەر بە سنوریكی فراوان لە دەسەڵات تورەیە بۆیە كۆكردنەوەی ئەو هەموو تورەبوونە، دەبیتە بڵێسەی شۆرشێكی مەزن. بوونی ئۆپۆزیسیۆن دڵخۆشكەرە، لێ رۆلی لاوازیان جێگای نیگه‌رانییه‌.

بۆچی پارتی ناسیونال سوسیال دیموكرات ؟
هەریەكی لەم سێ ووشەیە (ناسیونال .سوسیال .دیموكرات) ئەرك و ڕۆڵی خۆی هەیە:

ناسیونال :
گرفتی كورد پیش گشت گرفتی گرفتی دۆزینەوەی ناسنامەی وونبوونی نەتەوەی كە لەزبڵخانەی كۆلۆنیالستەكان و مافیاكانی كوردستاندا بزربووە .یانی خاڵی سەركی دەوڵەتی كوردی بێ، نەك پڕۆژەكانی ئۆتۆنۆمی و فیدرایلی.
سوسیال:
خەباتكردن بۆ سیستەمێكی كۆمەڵایەتی، كە تێدا گشت تویژ و چینەكانی كۆمەڵ بەمافەكانی خۆیان بگەن. سیستەمی ئابوری تەنیا لەژیر كۆنترۆلی دەوڵەت و سامانی نیشتمان و زەوی گشتی سامانی نەتەوە بیت، نەك تەنیا دوو خیزانی پیسی مافیا و چەتەكانی دەوریان. كێشەی كار و سەرمایە كێشەی یەك كۆمەڵگایە واتە هەردوو چینی سەرمایەدار و چینی پرۆلیتار هەردووكیان پیكهاتەی یەك كۆمەڵن، پیویستە هەردوو چین ڕێز لە مافەكانی یەكتری بگرن. هەردوو هیزی مادی كە پیتالیستی كوردی لەتەك هیزی بازووی كریكاریی كوردی لەپێناوی ژیانێكی ئاسوودە تێكەڵاو بكرێت.هەره‌سهێنانی پڕۆژەكەی لینین (دكتاتۆریتی پڕۆلیتاریا) باشترین بەڵگەی سەركەوتنی تیۆری(سوسیال دیموكراتە) نەك دیكتاتۆری پرۆلیتاریا).
هێگل و فیختە بڕوایەكی تەواویان بە ووتەكەی مكیافللی هێنا، كە دەڵێ بۆ چارەسەری شكستی سیاسی و شكستی ڕەوشت و مۆڕاڵی نەتەوە، سەركەوتن بەدەست ناهینری تەنیا بەهۆی دیكتاتۆریكی كاتی نەتەوەییه‌وه‌ نەبێت (ڕووە جوانەكانی دیكتاتۆر..بابەتیكی ئایندەیە)
دیموكرات: نەك كۆمەڵگای كوردی هیچ كۆمەڵگایە پیكنەهاتووە لە یەك چین و مەزهەب و دین و زمان و كولتوریك و ڕەنگهزری، بۆیە تەنیا سیستەمێكی دیموكراسی دەتوانی گشت ویست و ڕەنگهزرییەكان مافەكانی پیكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵ لە ئامیز بگریت، بە ئازادی مافەكانی خۆی بگات، هەر هەمووشیان لە خزمەت ئیستراتجیتی نەتەوەییدابن.
ئەم سێ بنەمایە بۆ ڕیكخراوێكی نوێی كوردی (ناسیونال. سوسیال . دیموكرات) دەبێتە نەخشاندنی تابلۆیەكی نەتەوەیی كە بەگشت ڕەنگەكان تابلۆیەكی جوان بۆ كەسایەتی نەتەوەی كوردیی دەخشینین لەچۆارچیوەی سنوری ووڵاتێكدا.
دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانە نییە..بەڵكو شەرف و كەرامەتی میللەتێكە
خۆزگه‌ من هەر پینج خوشكەكەم لەشفرۆش بوونایە، لێ لە دەوڵەتێكی كوردیدا، كە شەرفی نەتەوەییمان هەبوایه‌، شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێش هه‌موو شه‌ره‌فێکی تره‌وه‌ ده‌بینم.

مەزەنە سیاسییەكان: لەمەڕ پڕۆژەی دەوڵەتی كوردی
دوای مردنی سیاسییەكی پیسی وه‌ک (جەلال) و ئازادبوونی سیاسییەكی شۆرشگیر (ئۆجەلان).

ئازادیی سیاسییەكی شۆرشگیر (ئۆجەلان)
تا كۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووهەم بەریتانیا دەوڵەتی باڵادەست بوو، لە گۆڕینی ڕووی سیاسیی ڕوژهەڵاتی نیوەڕاستدا. لەدوای دروستبوونی كۆمپانیا پیتڕۆڵی (ئارامكۆ) لەنیوان سعودیە و ئەمەریكا 1944 و كودەتاكەی (هەردوو دەزگای نهێنی هەڵگری بەریتانیا و ئەمریكا) CIA ;M16 ساڵی 1953 دژی محمد موسه‌ده‌ق .گۆڕینی ڕووی سیاسی ناوچەكە بە گێڕی بەرژەوەندی ئەمەركیا بەندكرا .

بەڕێز ئۆجلان، كە گیرا لەسەر هەڵەیەكی سیاسیی بوو، ئەویش هەڕەشكردن بوو لەهێڵی پیتڕۆڵی نیوان ئازربیانجان و بەندەری جیهانی توركی، كە بەخاكی باكوری كوردستاندا تیپەڕدەبێت لەسەردەمی(كیلینتون)دا.

لە شەترنجی سیاسییدا ئەمەریكا دەزانێ كەی و لە كۆێ سەربازیی خۆی بەكوشت ده‌دات. كەی كش مەلیك لەمەلكیك، شا، یان دكتاتۆریك دەكات. ئەمەریكا ئۆجەلانی دەستگیركرد.دایە دەست توركەكان بە مەرجێک پاراستنی ژیانی ئۆجه‌لان بپارێزێت. ئەمە لەخۆشەویستی ئەمەریكاوە نەبوو بۆ ئۆجلان بەڵكو لەئاست بەرژەوەندی ئەمەریكا و پارسەنگی سیناریوی سیاسیەكانی توركیا و ناوچەكە بوو. ئەویش بەهۆی قورسایی هێزی بەرنگاربوونەوەی كوردی چ لە قەندیل و چ لەشەقامەكانی دیاربەكر و ئامەد...هتد. ئەو ساتەی، كە ئۆجەلان گیرا (ئێمەی) نەتەوەیی زریكە لەڕۆحمان هەڵسا. لە تەلەفونێكدا لە تەك مامۆستا د. جمال نەبەز و محمد پینجوینی، كە ئەو دەمە لێپسراوی ئەنیستۆیتی كورد بوو لە بەرلین. مەزەنەی سیاسیی من وابوو بۆ ئه‌وان و وام پێ وتن، که‌ ڕۆژێك دێت ئۆجەلان ئازاد دەبێت و لە بەندیخانەوە بۆ پەرلەمانی توركیا دەگۆیزرێتەوە. ئەوە ئیستا سیاسەتی ئۆجەلانە، که‌ له‌ پەرلەمانی توركیای ئیفلیج، .سەركەوتنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردی لە باكوری نیشتماندا رۆڵی خۆی ده‌بینێت. تەواو سیناریۆكانی جیهان و ناوچەكە لەئاست دۆزیی كوردیدا دەگۆڕێت. گۆڕانێكی پۆزەتیفانە.ئەو ترسە ڕەواوه‌تەوە كە سوپای توركی لەكاتی دروستبونی دەوڵەتی كوردی لە باشوردا، بڕوات و باشوری كوردستان داگیر بكات، ئەمە هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسییە،که‌ ده‌سه‌لاتیی مافیای بنه‌ماڵه‌ش له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌یکه‌ن، نە ئەمەریكا، نە ئەوروپا، نەخێزانی نیودەوڵەتی، ئەمە پەسەند ناكەن، ئەگەر رۆشبدا، ئەنجامه‌که‌ی هه‌ر بە دامەراندنی دەوڵەتی كوردی كۆتایی دێت
دۆسییەی دەوڵەتی كوردی لەچەند زەمەنێكی جیاوازدا، جوڵا لەلایەن ئەمەریكا 1957بەڕێگەی بابا علی كوری شیخ محمودی نەمر و سەفارەتی ئەمەریكی لە بیروت. لەلایەن فرنساوە 1991(فرنسۆمیتران). لەلایەن ئەڵمانیەوە.2007 لە هەر سێ قۆناغەكەدا، سیاسییە خائینه‌کانی باشور (جەلال. مەلامستەفا. مەسعود) دۆسییەكانیان لەئاست بەرژەوەندی كۆلۆنیالیستەكانی كوردستان (عیراق . توركیا , سوریا . ئیران)دا دەخست. بەپێ سەرنجی ڕاویژكاری سیاسیی سەرۆكی ئەمەریكی (ئوبامە) باراكخان پیوایە ساڵی 2016 كورد و فەلستینیەكان دەبن بە خاوەنی دەوڵەت، بەیارمەتی و مانەوەی 20000 سەربازی ئەمەریكی لە باشوری كوردستاندا (بڕوانە ئەم ڕاپۆرتە بەزمانی ئینگلیزی)، لێ ئەم خەوە نایەتە دی، ئەگەر سەركردایەتی بزوتنەوەی كوردی لەم دوو مافیایه‌ی (جەلال و مەسعود) پاك نەكرێنەوە و نەگۆڕدرێ، سەركردایەتییه‌كی نەتەوەیی نه‌چێته‌ شوێنی .

دوای مردنی سیاسییەكی پیس (جەلال)
لە هەر شوێنێك بە هەرشێویەك دیكتاتۆر، نەما ئەگەر پێشكات ئەڵتەرناتیفێک ئامادە نەبوو. بۆشاییەكی سیاسیی زۆر خراپ دروست ده‌بێت،.جیاوزای لەنیوان بۆشاییە سیاسەكاندا (بۆشایی سیاسی لەدەوڵەت)دا (بۆشایی سیاسی لە نێوگەلێكی بێ دەوڵەتدا) جودایە. یەكەم ترسی كەمە و دووهەم ترسی زۆره‌ و كارەسات بەسەر ئەو گەلەدا دێنێ. كوردی باشور ئیستا چاوەڕی ئەو ترس و كارەساتە گه‌وره‌یه‌دایه‌، ئەگەر پیش مردنی دكتاتۆرە پیسەك، كۆمەڵگا (ئەڵتەرناتیڤێک) ئامادە نەبێ، ئەوە بوشایی سیاسیی لە باشوردا (مافیاكانی كورد و مافیاكانی ووڵاتانی كۆلۆنیالیستی كوردستان) پڕی دەكەنەوە. یەكیتی وەك ڕێكخراوێكی سیاسیی بوونی نەماوە هه‌روه‌ک عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: یەكێتی واتە مام جەلال، بۆیە نامانەویت بیر لەدوای مام جەلال بكەینەوە... *4 .ئەمە ئەوە دەگەینی خودی سەركردایەتی جەلالیەكان دوای مردنی جەلال بڕویان بەسیاسەت نییە.لەتەك سامانەكانیان كوردستان جیده‌رهێڵن.


مەسعود وجەلال دوو سه‌رکرده‌ی قیزەونی دونیای سیاسین
دوا ووتەی سەفیری فرنسی (فریدریك تیسو) بەڵگەیەكی ئاشكرایە، كەجیهان لەسیاسەتی ئەم دوو سیاسییە نارازین. ئەوەی دەمێنێتەوە وڵاتانی جیهان ناتوانن پشگیری ڕاپەرینی خەڵكی نەكەن ئەو ڕەخنانەی لە مافیای باشور گیرا لە سەر سەركوتكردنی ڕاپەرینەكەی سلیمانی بەڵگەیەكی ڕوونه‌، که‌ جەلال و مەسعود ئەو دوو كەسایەتییە سیاسی شۆرشگیره‌ پاكە نین بتوانن مامەڵەی سیاسییان لە تەكدا بكەن. ووڵاتان خاوەنی سیستەمی چاودیرین و دەزگای نهێنین.دەزانن جەلال و مەسعود چەند خیانه‌ت و دزییان لەگەلی كورد كردووە، بۆیە تا دزینی جەلال و مەسعود زۆربێت قورسایی سیاسییان لەئاستی جیهاندا سوك دەبێت. جیهان چاوەڕێ توڕەبوونی كوردە. حوسنی موباره‌ك، بن علی , شای ئیران. ماركوسی فلیپین. قەزافی. یاسرعرفات بە بلیونەها دۆلاریان دزیی و نەبوون بە خاوەنی .نەبوون بە سمبۆڵێكی جوان بۆ گەلەكەیان.
بە دڵنیایەوە مەسعود و جەلال نابن بە خاوەنی سامان و سمبۆڵ و ڕێزی نێو دەوڵەتی .
ئەوە دەستپاكی و دڵسۆزی (مندیلا)یە لەئاستی جیهاندا كردی بە مرۆڤێكی ڕێزدار .
كەواتە با ڕیخراوێك دروست بكەین (مندیلا) ێكمان بۆ دروست بكات نەك دوو مافیا .

سه‌رچاوه‌کان:

*1 Madeleine Albright. Amerika du Kannst es Besser. 2008
2*Geschichte der deutschen Revolution .... Falten ....1930
3* Nationalgeist und Politik 1937
18=06= 2011 لیڤین *4 20-07-2011

********************



Documents - Iraqi Kurdistan Independence by 2016:
Former Obama Advisor 26-Dec-10 [20:2]
PNA- The Iraqi Kurds will win independence by 2016, and Iraq and neighboring Turkey and Syria, who are now principally against the establishment of a Kurdish state, will accept the reality, argues former election adviser to United States President Barack Obama.
Parag Khanna, an Indian American, is now the current director of the Global Governance Initiative, which was set up by the New American Foundation think tank in the US. He is known as an international relations expert and has been involved with several other major US think tanks in recent years.
In his book released in 2008, The Second World: Empires and Influence in the New Global Order, Khanna predicted the Kurds would become independent by 2016 and that 20,000 US troops would be stationed in Kurdistan by that time.
He praised the Kurdish economy and said the US should support the Iraqi Kurds, since they were a secular ally.
Khanna said he was convinced the US, which had been opposed to independence for greater Kurdistan, which spans parts of Iran, Turkey, Syria and Iraq, could be convinced to support Kurdish independence in Iraq.
He also said he hoped for the support of the countries neighboring Iraqi Kurdistan.
I believe that the incentives can be aligned for Turkey and Syria and Iraq, though I am less sure about Iran, said Khanna. Yet Iran has traditionally had less dispute with the Kurds. One of the key steps is to make clear that the borders [of an independent Kurdistan] would be [only] those of Iraqi Kurdistan [and not the surrounding countries].
Khanna said Kurdish gas and oil especially could play a decisive role in the issue of support for their independence.
Turkish businesses are profiting handsomely from Kurdistans development, and as the country becomes ever more a conduit for Western energy, Kurdistan/Iraq present an important new supply to Europe, said the author. If the Nabucco pipeline comes through, it would be an important channel for Iraq/Kurdistan energy flow.
Nabucco is a proposed natural gas pipeline which will run from Turkey to Austria, and which is expected to decrease Europes dependence on Russian gas. Kurdistan is expected to be a major supplier for the pipeline, with an estimated 3 to 6 trillion cubic meters of gas reserves.
Khanna saw the development of oil and gas reserves as being crucial to Iraqi Kurdistans future, and disagreed with the present view of many Kurdish politicians that Dubai was an ideal model for the Kurdish economy.
Dubai is not a meaningful or sensible model for Kurdistan, said Khanna. Dubais development has been real-estate driven, not oil driven. Kurdistan seeks to maintain a politically stable climate for its own economic growth and consolidation of autonomy.
In addition, Khanna said he believed the future of the Obama administration would not be dependent on continued hostility towards Iran, as recently claimed by Brain Binley, a member of the British Parliamentary Committee for Iran Freedom.
I do not believe that Obamas continuation as president will hinge on whether or not he is hostile towards Iran, said Khanna. In any case, the US position towards Iran continues to be somewhat confrontational, so we remain in a status quo from the Bush administration.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)