کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ولامێك له‌(کۆمەڵی گەنجانی پێشەنگ و دەستەی نما)وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌

Thursday, 07/04/2011, 12:00




لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا جیھان گۆڕانکاریەکی زۆری بەخۆوە بینیوەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش ئێستا لە گۆڕانکاریدایەو وردە وردە ئەو گۆڕانکارییانە دەبنە سەرەتاییەکی باش بۆ دروست کردنی حکومێکی کراوەوە شەفافانە، کوردستانیش لە ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە بەدەر نەبووە دەستەڵاتیش لە ماوەی بست ساڵدا نەیتوانیوە سیستەمێکی حکومی وا پەیڕوەو بکات کە خەڵک لێی ڕازی بێت، بەڵکو حکومەت لە کوردستاندا ھەمیشە لە ژێر ھەیمەنەی دوو پارتی دەستەلاتدا بووەو سیستەمی حکومڕانیش بیرۆکراتی و لەسەر ئەساسی حیزبی و زاڵبوونی تەکەتولی حیزبی و سیاسی بووە، ھەر ئەوەش بووە وایکردووە گەندەڵی دروست بێت و بەرپرسە حکومیەکانیش لەگەڵ گەندەڵیدا گەورە بوونەو لەو کورسیەی خۆیاندا ماونەوە ھەر ئەو مانەوەشە بۆتە بارگرانیەکی قورس بەسەر خۆیان و خەڵکەوە زۆریش لایان ھەستەمە ئەو کورسیە چۆڵ بکەن بە شکستێکی گەورەی دەزانن،.

لێرە دێینە سەر باسەکەمان کە ئێمە وەکو دەستەی نماو کۆمەڵەی گەنجانی پێشەنگ لە چوارقوڕنە لەو کاتەوەی دامەزراوین بنەچەو ئامانجان چاکسازیکردن و نیشاندانی کەموکوڕتیەکانی حکومەت و پێشکەشکردنی پڕۆژەی باش بووە بۆ باشکردنی سیستەمی ئیداری ناوچەکەمان، ناشمانەوێت چیتر بەبێ پرسی خەڵکی و لەسەر ئەساسی تەکەتولی حیزبی و مونافەسەی نێو حیزبی بەرپرسە حکومیەکان دابنرێن و ھیچیش پرس بە خەڵکی ئەو شارە نەکرێت ، بۆیە لەو سۆنگەوە مودیر ناحیەو سەرۆکی شارەوانیمان لەوە ئاگادارکردۆتەوەو کە ھەردوو ڕێکخراوی مەدەنی بەمەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی و پەرۆشیەکیش بۆ ئەو دوو بەرپرسەی ئێستا ھەردوو لایەنی بەرپرسمان ئاگادارکردۆتەوە کە چوارقوڕنە زۆری زولم لێکراوەو زۆریش لە لایەن بەرپرسە حکومیەکانەوە لێخوراوە بۆیە داوامان لێکردون گەر نەتوانن خزمەت بکەن و بەڵێنمان پێنەدەن ئەوا دەتانگۆڕین یان ئیمزاتان لەدژ کۆدەکەینەوە، ھیچ دژایەتیەکیشمان نیەو ھیچ مەسەلەی شەخێیش نییە تەنیا دەمانەوێت چیتر خەڵکی چوارقوڕنە نەبێتە قوربانی دەست گەندەڵی و ئیتر خزمەت بکرێت بۆیەشە ئێستا کەمپینێکمان بۆ دەست لەکارکێشانەوە مودیر ناحیە داناوەو دەشمانەوێت لەمەودا ھەر کەسێک کە دادەنرێت بە ھەڵبژاردن و پرس و ڕاوێژ بێت و ٤ ساڵیش زیاتر نەبێت، بەدەیان مەلەفی گەندەڵی لە چواڕقورنەدا ھەیە ناشلێین مودیر ناحیەی ئێستا ئەوەی کردووە، چونکە ئەو ئێستا ھاتووە بەڵکو لە دڵسۆزی پەرۆشیمان بۆ ئەو دەڵێن تا زووە لاچۆ دەزانین لەو پۆستە زەرەر دەکەیت، دەشمانەوێت کەسێک بێتە ئەو پۆستە کە تواناو موکافەئەی زۆر بێت و ڕاکشاوانە کار بکات.

بەڵام بەداغەوە مودیر ناحیەی ئێستا لە لێدوانێکدا بۆ ڕوداو وتویەتی : دەستێک لە پشتی ئەو کەمپینەوە ھەیەو من ئاگادا نەکراومەوەو ئاگام لەو شتانە نەبووە. ئێمەش دەپرسین کاک. عبداللە ئێمە وەکو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی پێشه‌نگ و ده‌سته‌ی نما بێ منەتین و باکی ھیچمان نییەو تاکە دینارێکیش لەو حکومەتە سودمەند نەبووین لەکاتێکدا خزمەتی زۆرمان کردووە، دڵنیاش بە کە ھیچ دەستێکمان لە پشت نییە و بە ئەجێندای ھیچ لایەنێک کار ناکەین و گەر ھەر کەسێکی تریش بێتە جێگەی تۆ بزانین کاری پێناکرێت و لەسەر ئەساسی حزبی دادەنرێت ئەوا ڕاکشاوانە مەدەنیانە ڕوبەڕوی دەبینەوە، وە گەر بەڕێزت ھیچ بەڵگەیەکت لایە کەدەستمان لە پشتە مەنونین بە بەڵگە لێمان ئاشکرا بکە، بەڵام خۆت وتەنی ئاگام لەھیچ لەو کەمپینەو شتانە نەبووە ، گەر ئاگات لەھیچێ نەبووەو نامان ناسی چۆن دەزانی دەستمان لە پشتە؟...بەڕێز کاک. عبداللە ئێمە ھیچ شتێکی شەخێیمان لەگەڵ تۆدا نییە بەڵکو گەر بە قسەمان بگەیت زۆریش قازانج دەکەیت و ڕەنگیشە ھەر لەسەنگەسەر خزمەتت کردبایە باشتر بووبێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە