کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لڤین بەردەوام ریکلام بۆ ناساندن و گەورەکردنی قوباد دەکات

Thursday, 17/07/2014, 12:00


ماوەیەکە بەوردی چاودیری لڤین دەکەم زۆرینەی هەواڵەکانی لەخزمەت بنەماڵەی تالەبانی و ریکلام کردنە بەتایبەتی بۆ قوباد تالەبانی، کە هەولی تەزکیە و ریکلامی جوان نمایش کردنی بۆ دەدات، وەک ئەوەی کۆن بەرامبەر نیجێر دژ بە مەسرور دەیکرد،  ئەو هەوالەی ئەمرۆ زۆر سەرو دلی گرتم کە چۆن دەکری بەو ئاستە ریکلام بۆ پەروەردەی جوانکردنی بنەماڵە دەکات و بەدەستکەوت نیشانی دەدات، بەتایبەتی وەک بریاری ئەنجومەنێکی وەزیران بۆ کەسیك کۆبکریتەوە کە دەستکەوت یان هەر هەرچەندە ئەو مژدەیەی قوباد لەلایەن ئەوانەی گرنگی بەپەروەردە دەدەن روو بە رووی رەخنە بۆتەوە
ئەم هەلویستەی لڤین لە گرنگیدانی بەردەوامی بە بنەمالەی تالەبانی ، هەرگیز ناچیتە ناو چوارچیوەی هەوال، چونکە شێوەی دارشتنەکە ، ریکلامە بۆ ئەو بنەمالە و هیرشە بۆ سەر دوژمنەکانی ، ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنی لای من ئەوانە سەر بەو بنەمالەین، بەلکو رەخنەکەی ئیمە لەوەدایە ئەم لڤینە بەمیزاج و هەلپەرستانە بۆ خۆیان، یان لە دژی بزوتنەوەی گۆران بەتایبەتی کاتێک لە تێڤێ دیدار لەگەل میرە ناکەن، ئەوا لە تۆلەی ئەوەدا بەشیوەی هەوال دارشتن تۆڵەیان لێدەکەنەوە و ئاوا هەول دەدەن خەلکی ناشیرینی وەک قوبادمان بە جوان نمایش بکەن کە لەبری ئەوەی لڤین ئەگەر وەک میدیایەکی سەربەخۆ و مۆدێرن دژ بە سیاسیەتی بنەمالەیی بووەستیتەوە و بلێ چۆن دەکڕی یەکیتیەک ئەو هەموو قوربانیەی دژی سیستەمی بنەمالەیی بارزانی لە کوردستان دابێ کەچی ئیستا ئەو بنەمالەیە هەمان کۆپی مالی بارزانی کوڕ و کەسەکانی خۆیان بخەنە شوێن باوانیان، لڤین چونکە راگەیاندێکی گومانلێکراوە، بە میزاجی ئەحمەد میرە کار دەکات، بە زەوقی لایەنێکی ئیسلامی دەجوڵێتەوە، دەبێت لەوە ئاگادار بین و لەهەموو  هەواڵ و نووسینو راگەیاندنەکانیان بە گومان بین.
لڤین لە بری ئەوەی دژی بە بنەماڵەکردن دەبێت، بەتایبەتی دژ بەهەردوو بنەماڵە، کەچی برەوی پێدەدات، هەرچەندە لڤین راستگۆ نییە لەململانێان لەگەل بنەمالەی بارزانی.
بەکورتی میدیای ئەهلی بەگشتی و لڤینیش وەک تەوەرێکی ئەو میدیایە بونەتە بەشیک لەیاری سیاسی و میزاجی مامەلە و دەستکەوتی ئابوری و قازانج نەوەک پیشەییی و خزمەتی خەلک، راستی ئەمانەش سەیری ئەو هەموو هەواڵەی قوباد،  لە ماڵپەڕی لڤین بکەن، بزانن چۆن بە شیوەیەکی پۆسەتیڤانە ریکلامی بۆ دەکات، ئەوا من بەس ناوی قوبادم لە لڤین دا و بەدوای ناوی دادە هیرۆ و شاناز و لاهور و.... نەکەوتم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە