کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ئەردۆغان پەنای بردە بەر ئاشتی؟

Wednesday, 30/01/2013, 12:00



بۆ یەکەم جار کە کوردستان دابەش دەکرێ لە ساڵی ١٦٣٩ دا لە نێوان ئیمبراتۆریەتی عوسمانلی وسەفەوی بەپێی پەیماننامەی قەسری شیرین . بەو پیێەش رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سەفەویەکان و باکور و پاشور و رۆژئاواش کەوتە ژێر دەستی ئیمبراتۆری عوسمانلی یەوە .کورد لە راپەرینی چەکداری وبەگژاجوونەوەی ستەم و دژی توانەوە هەردەم سەنگەری شاخەکانی چۆڵ نەکردووە . ئەو راپەرین و جولانە چەندی رەوایەتیان هەبوەو چەندیان هەڵقوڵاوی راستی وویستی کوردان بوونە باسێکی ترە . ئەوەی لێرە جێی ئاماژەی منە بەردەوامی ئەو راپەرینانە یە کە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێ لە دووبارەبوونەوەیەکی بێشوومار چی تر نەبووە وهەردەم لەسەنگەری بەرگریدابونەو هیچ کات ویستیان نەبووە چ وەك هێزی چەکداری چ وەك هێزی سیاسی هێرشبەر بن .دوا بەدوای شەری جیهانی یەکەمیش کاتێ دەرکەوتنی دەوڵەتی نەتەوە بەزەقی هاتە کایەوە دیسان لە پاشخانی پیاوە پیرەکە چەند دەوڵەتێکیان دروست کرد لەسەروو ئیرادەی گەلانی ناوچەکەو کوردیش بوو چوار پارچەوە ،بەڵام دیسان جولەکان لە جولەی دوبارەبونەوە زیاتر هیچی تر نەبوو ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جولانە دوو دیوی هەبووە ، دیوێکی پۆزەتیف کە لە مانەوەی ناسنامە و دژایەتی ستەم و چەوسانەو هەندێ شتیتریش و دیوی نەگەتیفیش کە خۆی ئەبینێتەوە لە دورکەوتنەوە لە شارستانیەت و رێخۆشکردن بۆ کردەی رەشەکوژی و جینوساید و دوورکەوتنە لە پێشکەوتن .لەدوای هەرەسی سیستەمی فرەبلۆکی و تاكرەوی ئەمەریکا لە دنیادا بەشێوەیەك لە شێوەکان جیهانی جارێکی تر دابەشکردەوە بەسەر دوو بەردا ،بەرەی لایەنگر و دژ لە پەنای ئەم دابەشکردنەدا ،کرانەوەیەکی گشتی سەرتاسەری جیهانی گرتەوەو سیستمی سەرمایەداری ناچار کرا بە شێوەیەك لە شێوەکان هەنگاوی گەورە بنێ بەروە دیموکراتییەت و بوو بە بنەمایەکی چەسپاوو لە دنیای دەوڵەتانی پێشکەوتوو .بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو گەیاندن و زانستەوە جیهان دیسان دابەشدەبێ بەسەر دوو بەرەدا ، بەرەیەك بەرهەم‌هێنەری تەکنەلۆجیاو زانست و گەیاندن و بەرەیەکیش بەکارهێنەری . بۆئەوەی بەرهەمەکان بە تەواوی بگەن بە ووڵاتانی بێبەرهەم دەبێ زەمینەی گەیاندنی ئاسایش بکرێ و گەرانەوەی پارەکەش هەر مسۆگەربکرێ بۆ ئەوەش رۆژئاوا بەسەرپەرشتی ئەمەریکا بیریان لە ناوچەی ئارام کردەوە ، هەمان ئەو دەوڵەتانەی کە ئاگری شەریان لە ناوچەکە خۆشدەکرد بۆ ئەوەی چەكەکانیان ساغ بکەنەوە ئێستا بەدوای ئارامیدا دەگەرێن بۆ ئەوەی شت ومەکەکانیان بە مسۆگەری بفرۆشن . دوو کێشەی گەورەی مێژووی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوێن هەیە ،کە هەردووکیان ئەگەر لەبنەرەتدا چارەسەر نەکرێن ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێ و سەدە دوای سەدە لەسەر پشتی مێژوو نەوەکان لەگەڵ خۆیان ئەیگۆزنەوە .کێشەی فەلەستین ،کێشەی کورد ، دوای ئەوەی ئیسرائیل پەنای بردە بەر ئاشتی و فەلەستینیەکان ناچاریان کرد بیر لە ئاشتیبکاتەوە ، تورکیا گەیشتە ئەو بروایەی کە بەشەر کێشەی کورد چارەسەر نابێ و تادێ زەبری کوشندەتری بەردەکەوێ و لەوانەشە رۆژێ بێ ببنە ئەو هێزەی چۆکی بۆ دانوێنن ، سەرەرای ئەوەی بەپێی ئامارێك تەنها لەماوەی بەرنگاربوونەوەی لەگەڵ پەکەکەدا ٣٠٠ هەزار ملێون دولاری ئەمەریکی زەرەرمەند بووە ، کە ئەگەر ئاشتی بەر قەرار بێ ئەوە لەماوەی سی ساڵی داهاتوو دووئەوەندە بۆ ووڵاتەکەیان ئەگەرێتەوە . بەرخودانی کوردانی باکور هێندە کاریگەری هەبووە کە بەزەبری گیان فیدابوونیان و بەخوێنیان ئاشتی دروست بکەن ، ئەردۆغان ناچاربکەن بیر لە ئاشتی و دانوساند بکاتەوە چونکە گەیشتە ئەو بروایەی هەر کوردێ لە باکور بۆمبێکی کاتی یە و رۆژێ دێ لە بندەستیان بتەقێتەوە ،دەسا ئەوان نە پیاوی ئاشتین و نە نەتەوەی ئاشتین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە