هۆزوعەشیرەکانی کوردستان
Tuesday, 06/08/2013, 12:00
بە پێی ئەو بەلگە مێژووییانەی کە رووداوەکان نێشانی دەدەن ،مێژووی روداوەکانی کۆمەڵگا و رووداوەکانی سیاسیەکانی کوردوستان هەتا سەرەتای سەدەی بیستەم تەنیا عەشیرەتەکان وسەرۆک عەشیرەتەکانن کە ئەو رووداوە مێژووییانە پڕ درکەنەوە .لەو بابەتەمێژووییانە ئاماژە بە مێژوو و چارە نوسی ئەو عەشیرانە دەکرێ کە یا لە دەورو بەری مهاباد نیشتە جێ بوون یانژی بە شێوەیەک پەیواندیان بە مێژووی شاری مهابادەوە هەیە .
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە ئەو باسە کاتێک بە شێوەی کۆپی لەژێر ناوی " هۆزەکان وعەشیرەکانی " کورد بڵاو بۆوە تاقمێک لە دۆستان وئاشنایان لە رێگای نامە ئاگاداریان کردمەوە کە لەو وتارانەدا کەمو کورتی هەیە وجێگای رەخنەیە بۆ نمونە، عەشیرەی بە سەرۆکایەتی .....ئەو کارانەیان کردوە کاری سەرەکی وان کشت وکاڵ و........چون سەرۆک عەشیرە مرۆوێکی زاڵم بووە کە ئێوە ئاماژەتان پێ کردووە وبەرهەمی کشت وکاڵی جووتیارەکانی بە زۆرە ملی وەرگرتووە لەبەر چی ئێوە لە نوسراوەکەتاندا ئیشارەت پێ نە کردون .
ئەوە رەخنەی بەشێک لە دۆستانی بەڕێز بوو کە لێرەدا بە پێوستی دەزانم جوابیان بدەمەوە: سەرەتا دەبێ بڵێم کە مێژووی دوورو درێژی رابودووی ئێمەتەنیا مێژووی " عەشیرەو هۆزەکانن " ئەوە راستییەکی حاشاهەڵنەگرە و جێگای جوابە جەنگی نیە هەروەها لەو وتارانەدا بابەتەکان بە شێوەی گشتی شێ کراون ، بەو مانایە کە لە سەر دەمی ئاغا وەتیدا مێژووی هەر نەتەوەیەک تایبەتمەندی خۆی هەبووە ورێوەبەرێش ئاوا چۆتە سەر کە ئەربابیک خاوەن هێزی سەرەکی بووە و کەسانی دیکە لە ژیر فەرمانی ویدا ئەرکەکانیان ئەنجام داوە ئەو مێژوویە راست یا هەڵە بەشێک لە تایبەتمەندی ئەو سەر دەمە بووە بۆ پەرە پێدانی رێگوزەری کۆمەلگای ئەو کات لە وەها قۆناخێکدائاشکرایە کە کاری دژواری کشت و کاڵی دەکەوێتە سەر شانی جووتیارو گوندی . باس لە وە نییە کە نوسەری بابەت ئەو سیستمەی پێ خۆشە یانژی پێی دروستە.لەوەش بترازێ لەو نوسینەدا ناگونجێ کە من بڵێم فڵان ئەرباب پەیوەندی خراپی بە ژێر دەستەکانی خۆییدا هەبوە وزوڵمی لە دەکردن شەرحی ئەو بابەتە لە چواچێوەیەکی دیکەدا دەبێ لێک بدرێتەوە .
" عەشیرەی بڵباس "
بڵباسیەکان فیدراسیونێک بوون لە : مەنگوڕ ، مامەش ، پیران ، برادۆست ، . لە حاڵی حازردا عەشیرەی مەنگوڕ و برادۆست لە هاوپەیمانی دەرکەوتون ، هەڵبەت لە رابووردودا لە عێڕاق تایفەیەک بەو ناوە بونیان هەبووە. لەهێندێک سەرچاوەدا تەنیا ، مامەش و مەنگوڕو پیران لە ریزی عەشیرەی " بڵباس" بە ئەژمار دەهێنران . لە کۆپی ،جوغڕافیای ئێراندا "لە نوسینی " دوکتور رەحیم هووەیدا" دا لە لاپەڕەی ، ٥٦ ، ئەوا هاتووە : بڵباسەکان لە باکوری رۆژئاوای ساوجوبڵاخی موکریدا دەژین وسنوری جوغڕافیایی وان لە گوندی " لکبن " هەتا چۆمی "کەڵوێ ' تا " بادیناوێی " نیشان داوە . بڵباسەکان دوو تیرەن ، مامەش و پیران ،مامەشەکان نفوسیان لە پیرانەکان زێدە ترە .ناوەندی هۆزی مامەش ئاوایی " پەسوێیە " و ناوەندی ژیانی پیران گوندی " شیناوێ یە " .
سەر چاوە : مێژووی مهاباد لە نوسینی ،جەنابی س ، م ،سەمەدی
وەرگێڕانەوە بە هەنگوین زمانی کوردی / جەعفەر / سەرکەوت کەریمی
ئۆپساڵا/ سۆئێد/ ٢٨/٢/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست