کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ئازادی... له‌نێوان کۆمپانیاکانی بارزانی و تاڵه‌بانی و که‌مپینه‌کانی رۆشنبیراندا...!!!

Sunday, 15/05/2011, 12:00


له‌پاش ئه‌نفالکردن و داگیکردنی سه‌راومه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستانه‌وه‌ که‌ ڕه‌فتارێکی به‌عس ئاسای نایاسایی بوو به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانی خه‌ڵک بۆ ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان به‌ شێوازێکی شێرستانی یانه‌ و بێ تووندوتیژی، له‌وڕۆژه‌وه‌ شه‌قام به‌زه‌بری هێز و چه‌کی چه‌ته‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی خامۆشکراوه‌ و که‌س ناتوانێت ئازادانه‌ بێته‌ سه‌رشه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌ده‌نگی به‌رز بدات به‌ گوێی که‌ڕی ئه‌م جووته‌ دیکتاتۆره‌ی کوردستان دا...!!
ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ چاوبرسی یه‌ی کوردستان به‌ هیچ تێرنابن و هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامان و بودجه‌ی کوردستان هه‌یه‌ وه‌ک دووبرا به‌شی ده‌که‌ن و چه‌نده‌ها کۆمپانیایان به‌ ناوی جۆربه‌جۆره‌وه‌ درستکردووه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستی دا موڵکی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ن...!!. .ئه‌وکۆمپانیایانه‌ به‌ پاره‌ی دزراوی نه‌وت دروستک کراون، که‌ پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌!
به‌ملیۆنه‌ها دۆلاری دزراویشیان به‌ جۆره‌ها ناووکۆنتۆوه‌ له‌ ئه‌وروپا داناوه‌...!!
ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه‌ ئابووری کوردستانیان بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری یان به‌کارده‌هێنن و هیچ که‌س له‌ دائیره‌کانیشدا دانامه‌زرێت گه‌ر ته‌زکیه‌ی حیزبی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مانی له‌سه‌رنه‌بێت.....!! له‌به‌رئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ست ئه‌م دوودیکتاتۆره‌دایه‌، گه‌ر کاری سیاسی بکه‌یت له‌ دژی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌مانه‌ ژیان و بژێوی ژیانت ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسی یه‌وه‌ و له‌ کارودائیره‌که‌ت ده‌رتده‌که‌‌ن، پاشان ژیانت له‌ مه‌ترسیدا ده‌بێت وبه‌ناوی یاساوه‌ ڕوبه‌ڕووی دادگاکانی حیزبیت ده‌که‌نه‌وه‌، وه‌ک د. فاروق ڕه‌فیق و سۆران عومه‌ر و ئه‌حمه‌دمیره‌وچه‌ندانی تر که‌ ناویان له‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ردووده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌داهاتووه‌ داواکراون ...!!
بۆئه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌وه‌زیاتر یاری به‌ ئابووری کوردستان نه‌که‌ن بۆ مه‌رامی سیاسی و بالاده‌ستی خۆیان، یه‌کێک له‌ ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان ‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بێت له‌ کوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئابووری و پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان بکات ، پاشان بۆ ده‌رهێنانی ئابووری کوردستان له‌ قوڕگی ئه‌م تێرنه‌خۆرانه‌دا ته‌نها به‌داوای نه‌مان وڕۆیشتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێت...!!

هه‌رچی دادگا شه‌ له‌ ڕێگای که‌سانی سه‌ربه‌خۆیان که‌ پله‌ی باڵایان هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و دادگاکاندا له‌ خزمه‌ت ئامانجی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا کارده‌که‌ن، بۆیه‌ له‌کوردستان به‌ مه‌سه‌له‌ی که‌مپین و که‌مپینکاری ناتوانرێت ره‌فتاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێ گۆێ و دیکتاتۆره‌ بگۆڕین...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌رچی ئۆرگانه‌ گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌ قۆرخیان کردووه‌ بۆخۆیان بۆیه‌ به‌که‌مپینی رۆشنبیران ناتوانرێت تاوانباران ڕاپێچی دادگاکانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ بکرێت...!!
کاتێک ده‌توانین باسی یاساو دادگا بکه‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان بگه‌ڕێته‌وبۆیاساو ده‌ستورێکی شارستانی و ئه‌م نوخبه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات و هیچ نوخبه‌یه‌کی تر له‌سه‌روویاساوه‌ نه‌بن...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان گوێ یان به‌ داواکاری یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی نی یه‌ که زیاتر له‌ دوومانگ له‌ سه‌راو مه‌یدانه‌کانی کوردستان به‌ ئاشتی یانه‌ خۆپیشاندانیان بۆکرد وقوربانی یان بۆدا...!! ئه‌وان بڕوایان ته‌نها به‌ وه‌یه‌ که‌ خۆیان باڵاده‌ست بن...!!

هه‌رچی ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیانه‌ به‌عس ئاسا ته‌واوکه‌ری سه‌رکووتی سه‌ربازی و جه‌سته‌یی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌ به‌ درۆ و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستی یه‌کان و جوانکردنی خۆیان!!
سه‌دام به‌ وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وت فه‌یله‌قی هه‌شت، چونکه‌ کاتی سه‌دام حه‌وت فه‌یله‌قی سه‌ربازی هه‌بوون بۆ شه‌ڕوو سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی.، جگه‌له‌ ده‌زگای ئاسایش"ئه‌من" و پۆلیس و هێزی تایبه‌ت "قوات خاێه‌" و"جیش الشعبی"و"حرس جمهوری " و سیخوڕه‌کانی خۆماڵیش که‌ له‌ناو پارته‌ کوردی یه‌کاندا ئیشیان بۆ به‌عس ده‌کرد....ئه‌مانه‌ زۆربه‌یان به‌ فایلداره‌کان ناسراون!! ئه‌وفایلدارانه‌ خیانه‌ته‌کانی شاخمان به‌ خه‌بات پێده‌فرۆشنه‌وه‌وئه‌وتاوانبارانه‌ نه‌ک نه‌دران به‌ دادگا به‌ڵکوهه‌رئه‌وانه‌ن له‌ پارتی و یه‌کێتی دا باڵاده‌ستن و به‌رده‌وامن له‌ تاوانکردن به‌رامبه‌ربه‌خه‌ڵکی کوردستان..!!
له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ کوردستان پێوێسته‌ ڕۆشنیران چالاکوانی مه‌ده‌نی و که‌سانی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنیش ...تۆژێک له‌ومێژووه‌ به‌ جوانی بخوێننه‌وه‌ و شیکاری بۆبکه‌ن که‌ له‌ پارتی و یه‌کێتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نه‌که‌ن که‌ تاوانباران بده‌ن به‌ دادگایه‌کی ده‌سته‌مۆی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ و خۆیان، چونکه‌ له‌ مێژوودا چ تاوانبارێکی دیکتاتۆر خۆی چۆته‌ به‌ردادگا...؟؟ ئه‌وان خۆیان سه‌ری ماره‌که‌ن و تاوانباره‌کانی تر که‌ به‌ئاشکرا تاوانیان پێده‌که‌ن مقاشی ده‌ستی ئه‌مانه‌ن و زۆرجار له‌وکه‌سانه‌شیان کردۆته‌ قوربانی گه‌ر قازانجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێویستی به‌وه‌ کردبێت...!!
له‌ژێر‌ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک کوردستاندا....خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ باس له‌ میدیای ئازاد و دادگای ئازاد و ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بکرێت...!!
هه‌رچی ڕاگه‌یاندنه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانیشه‌ بوونه‌ته‌ کۆمپانیای درۆوبووختان و تاوان دروستکردن و جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کانی کوردستان و ناشرین کردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و ماڵپه‌ره‌ ئازاوچاونه‌ترسه‌کان وه‌ک کوردستان پۆست...!

ئه‌مڕۆ ئه‌رکی ڕۆشنیران و هه‌مووخه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌ که‌ له‌وه‌ زیاتر خۆیان به‌وکارانه‌وه‌ خه‌ریک نه‌که‌ن، گه‌ربه‌ڕاستی بیانه‌وێت گۆڕڕانکاری بکه‌ن له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا و خوازیاری باڵاده‌ستی یاسان، تا هه‌مووئه‌رک ومافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و سیاسی و ئابووری یه‌کانی خه‌ڵک به‌ یاسا دیاری بکرێت و کاری پێبکرێت......!
ئه‌وان بۆئه‌وه‌ی خۆیان و خه‌ڵکی له‌وه‌زیاتربه‌م که‌مپینانه‌ نه‌خه‌ڵه‌تێنن، گه‌ربه‌ڕاستی په‌رۆشی گۆڕڕانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتن، ده‌بێت ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌خوازیاری هه‌ڵسانه‌وه‌و خرۆشانی شه‌قامه‌ خامۆشکراوه‌کانن به‌هێزی چه‌کی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌....!!
چونکه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها هێزی شه‌قامه‌ ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتداران بخاته‌ له‌رزه‌و گۆڕڕانکاری دروستبکات و هیوای دواڕۆژێکی گه‌شه‌دارتربۆگشت ڕۆڵه‌کانی ئه‌م کوردستانه‌ بێ خاوه‌نه‌ فه‌راهه‌م بکات...!! دیاره‌ ئه‌وجۆره‌کارانه‌ قوربانی و له‌خۆبوردن و خۆنه‌ویستی ده‌وێت...!!
ئه‌وه‌ش به‌وکه‌سانه‌ناکرێت که‌ شه‌رمنانه‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرن و خۆیان دووره‌ په‌رێز ده‌گرن له‌ گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌وڕادیکالانه‌ که‌ داوای ڕۆیشتنی ئه‌م دوودیکتاتۆره‌ی کوردستان ده‌که‌ن و خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکن که‌ به‌یاساوده‌ستوورێکی شارستانی ئه‌رک ومافه‌کانمانی پاراستبێت و که‌س له‌ سه‌رویاساوه‌نه‌بێت به‌هیچ بیانوویه‌که‌وه‌...!!
له‌سیستم وده‌سه‌ڵاتێکی ئاوادا ده‌توانرێت که‌مپین بکرێت و کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رده‌سه‌ڵاتداران بۆ گۆڕێنی هه‌ڵسوکه‌وتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بارزانی وتاڵه‌بانی دا ئاسنی ساردکوتانه‌وخۆخاڵیکردنه‌وه‌یه‌....!!
ئه‌رکی هه‌مووڕۆشنبیرێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وبوێرو هه‌مووخه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌ که‌ پشتگیری " ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان" بکه‌ن و چیترهێزوتوانان له‌ کوردستان به‌وجۆره‌که‌مپینانه‌وه‌ به‌فیڕۆمه‌ده‌ن !! که‌مپین ده‌توانرێت له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکاودیموکراتی دا بکرێت بۆ تێگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ له‌ ڕووی ڕاستی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌فتاری بارزانی و تاڵه‌بانی و دام وده‌زگاوبه‌ناو دادگاکانیان..!!

هه‌رچی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستانیشه‌ ده‌بێت له‌وشوێنه‌وه‌ درێژه‌ به‌خه‌باتی خۆی بدات که‌ به‌هێزی چه‌ک کۆتایی یان به‌ چالاکی یه‌کانی هێناو سه‌رایان داگیرکرد، پاشان له‌ هه‌ڵه‌کانی ڕابووردوو وانه‌ی نوێ فێربێت و خۆی به‌ شێوازێکی نوێ و به‌رنامه‌یه‌کی باشتر ڕێکبخاته‌وه‌ تا هیچ هێزێکی سه‌ر به‌ بارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش بۆ قازانجی خۆیان به‌کاریان نه‌هێنن یان به‌ ڵاڕێ ی د ا ببه‌ن......!!
به‌کورتی و به‌ کوردی ده‌بیت هه‌موو کاربکه‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی :

"نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان"
که‌ شه‌قام ده‌نگی له‌سه‌رداو ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به‌رزی کرده‌وه‌ بۆ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌ی هه‌رێم، که‌سێ سه‌رۆکایه‌تی تاوانبارن به‌رامبه‌ربه‌خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کانی خه‌ڵکن، بۆیه‌ گه‌رئێمه‌ خوازیاری چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌ ئابووری و سیاسی و یاسایی یه‌کان بین ده‌بێت ئه‌مانه‌ بڕۆن..!!!


.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە