کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


کامیان ئاسا نتره‌ چاکسازی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا یاخود له‌ناو میلله‌تدا؟

Monday, 23/02/2009, 12:00


گه‌وره‌ترین کاره‌سات و ماڵوێرانی که‌ تووشی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ بووه‌ نه‌بوونی ووشیاری سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیان و هه‌روه‌ها بێ ئاگا بوونیه‌تی له‌ مافه‌کانی خۆی . هه‌ر
ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یران وکێشانه‌ی که‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌ چ له‌ لایه‌ن دوژمنانیه‌وه‌ وه‌ چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌.
چه‌ند ساڵێکه‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و نه‌یارانی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ خۆیان و قه‌ڵه‌مه‌کانیانه‌وه‌ ڕێگه‌ چاره‌ نه‌ما بیگرنه‌ به‌ر بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانی که‌چی به‌داخه‌وه‌
ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر گوێ نادات به‌ ڕه‌خنه‌و گلله‌یی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌ر به‌ڵکوو ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌ره‌ به‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانی خۆی
ده‌دات و زیاتر قه‌یرانه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بن . به‌ بۆچونی من ده‌سه‌ڵات به‌ ته‌نها به‌ر پرس نیه‌ له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌ به‌سه‌ر میلله‌تی کورددا دێت به‌ڵکوو بێ ده‌نگی جه‌ماوه‌رو شه‌رعیه‌ت دان به‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌ویش جۆرێکه‌ له‌ گه‌نده ڵی و درێژه‌ پێ دانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی هه‌ردو حیزبی بنه‌ماڵه‌یه‌.
به‌ بۆچوونی من (ئه‌و گه‌له‌ی چاوپۆشی له‌ خیانه‌تی سه‌رکرده‌کانی ده‌کات شایسته‌ی ژیان نیه‌) گه‌نده‌ڵی وخیانه‌ته‌کانی هه‌ردوو حیزبی بنه‌ماڵه‌ وده‌سه‌ڵاتدار به‌رامبه‌ربه‌ نیشتمان وگه‌لی کورد له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵی ده‌سه‌ڵاتیاندا زیندووترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی
به‌ پلان خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات نه‌وه‌ك به‌ ڕێککه‌وت .
چونکه‌ دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌و گله‌یی یه‌ی جه‌ماوه‌رو ئاشکرا کردنی خیانه‌ت ودزیه‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌زگا ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆماڵی و بیانیه‌وه‌ ، که‌چی ئه‌وان بێ باکانه‌ به‌رده‌وامن له‌ گه‌نده‌ڵی و
کاره‌ خیانه‌تکاره‌کانیان. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و دوو حیزبه‌ و ئه‌و دوو سه‌رۆکه‌ خیانه‌ته‌ کاره‌، ئه‌گه‌ر
دادگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ وه‌ك و سه‌دامی فاشیست له‌ به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ئه‌و دوو خیانه‌تکاره‌ به‌سزای گه‌ل و نیشتمان بگه‌ێنرێنایه‌. (ئۆمێدی چاکسازی کردن له‌ناو پارتی و یه‌کێتیدا
وه‌کو ئۆمێد ی ژیان وایه‌ بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان) له‌به‌ر ئه‌وه‌ با چیتر واز
له‌م زاراوه‌یه‌ بهێنین و خۆمانی پێوه‌ خه‌ریك نه‌که‌ین و جه‌ماوه‌ری
هه‌ژاریش فریو نه‌ده‌ین. به‌ڕای من ده‌بێت ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین چاکسازی
له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بکه‌ین چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ چاکسازیه‌ ئاسانترو خێراتره‌.
گومان له‌وه‌دانیه‌ ده‌سه‌ڵات به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ که‌ خۆی گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت ده‌کات به‌ڵکو جه‌ماوه‌ریشی گه‌نده‌ڵ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌توانێت ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت و ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه‌ . هه‌رئه‌وه‌شه‌
تاکو ئێستا جه‌ماوه‌ر بێ ده‌نگه‌و خه‌سێنراوه‌. به‌ڵام گه‌نده‌ڵی جه‌ماوه‌ر له‌چاوگه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا که‌مترو بێ پلان تره‌ . بۆیه‌ به‌ڕای من
چاکتر وایه‌ چاکسازی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بکه‌ین نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵات چونکه‌
کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت و خێراتریشه‌.

چۆن ئه‌توانین چاکسازی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا بکه‌ین ؟
وه‌کو باسمان کرد یه‌کێك له‌هه‌ره‌ کاره‌ساته‌کان که‌ تووشی جه‌ماوه‌ری
کورد بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاشنا نیه‌ به‌ مافه‌ سه‌ره‌تایی یه‌کانی خۆی هه‌رئه‌وه‌شه‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌لب کردنی ئیراده‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌بێت گه‌ل به‌ مافه‌کانی خۆی ئاشنا بکه‌ین که‌ بریتیه‌
له‌ ئازادی سیاسی ،ڕۆشنبیری ،کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری وه‌هه‌روه‌ها
ئازادی ڕاده‌ربڕین. ئه‌و ترسه‌ که‌له‌ناخیدا که‌ڵه‌که‌ بووه‌ به‌درێژایی
مێژوو له‌لایه‌ن ڕژێمه‌کانی عێراقه‌وه‌ بیڕه‌وێنینه‌وه‌. ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ له‌وهه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین و مووچه‌ بڕینه‌ی که‌له‌ لایه‌ن‌
یه‌کێتی و پارتی لێ ی ده کرێت پێ یان بڵێین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌ ناتوانن و بۆیان نیه‌ نه‌ نان و نه‌ موچه‌یان ببڕن ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ش که‌ ده‌یکه‌ن بۆ ترساندنی ئه‌وان له‌
درۆو پڕوپاگه‌نده‌و وه‌هم به‌ولاوه‌ هیچ شتێکی تر نیه‌.
دواتر ده‌بێت ئێمه‌ جه‌ماوه‌ر ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ که‌وا ئه‌وان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن نه‌وه‌ك یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌نگ نه‌دات به‌وان و
نه‌یان هێننه‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌وان هه‌ر دوو حیزبه‌ ئیفلاس و
سواڵکه‌ره‌که‌و جاش ئیتلاعاته‌که‌ی که‌ره‌ج وتارانن.
ده‌بێت جه‌ماوه‌ر بزانێت ئه‌رکی ئه‌و وه‌رگرتنی خانوو زه‌وی و 200 دۆلار موچه‌ نیه‌ به‌ڵکو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌
که‌ فه‌رامۆشیان کردووه‌ که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌یانه‌ که‌
ده‌سه‌ڵاتی کوردی فرۆشتوویه‌تی به‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌ 17%ی پاره‌ی نه‌وتی
عێراق و دزینی له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی دزو مافیاوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانیان. ده‌بێت جه‌ماوه‌ر بزانێت ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌یدات به‌وان هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی تریش بێت هه‌ر وه‌ری ده‌گرن.

چونکه‌ ئه‌وه‌ زه‌کاتی ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ که‌ ئه‌وان به‌ناوی گه‌لی کورده‌وه‌ له‌ حکومه‌تی عێراق وه‌ری ده‌گرن.
بۆیه‌ ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت که‌وا هه‌ر کاتێك بیه‌وێت ئه‌توانێت متمانه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ که‌خۆی پێ ی
به‌خشیوه‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا. یاخود ده‌توانێت گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین چه‌ک دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌کار بهێنێت بۆ گۆڕین و له‌ناو بردنی ئه‌ویش چه‌کی ده‌نگدانه‌ که‌ له‌ 19 /5 هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌کات چونکه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێکی کوردانه‌و نه‌ته‌وه‌یی یانه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی خائینه‌و ده‌بێت بگۆڕدرێت هه‌رگیز چاکسازی تێدا ناکرێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت جه‌ماوه‌ر به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌و له‌ناوخودی
خۆیدا چاکسازی بکات و چیتر له‌سه‌ر بێ ده‌نگی به‌رده‌وام نه‌بێت ئه‌و
دیواری ترسه‌ بشکێنێت که‌ له‌ ووشکه‌ که‌ڵه‌کێک به‌ولاوه‌ هیچی تر نیه‌.
تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفلکراوه‌کان له‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بسێنن ته‌نها به‌ به‌شداری نه‌کردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌هاری داهاتوودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە