کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فەرهاد پیربال لەنیوان هەلویستى مرۆیى ودەسەلاتدا

Saturday, 05/10/2013, 12:00

1924 بینراوە





ئیمە لەناو کۆمەلگایەکى زۆر هەستیار وپر مەترسین ، چونکە مرۆڤ ئەگەر ئاگاى لەخۆى نەبیت ، لەپریکدا هەلویست وویژدان و جەماوەریبوونى خوى لەیەک چرکەدا لەدەست دەدات ، چونکە لەبیرمان نەچیت کەووتمان هەردوو هیزى دەسەلاتدار لەماوەى بیست وپینج سالى حوکمرانیان دا بەهەموو شیوەیەک هەولیان داوە کەقەلەمى نووسەرەکان وزمانى روشنبیرەکان لەبەرژەوەندى حیزبەکەى خۆیان بەکاربهینن ، ئەگەریش بزانن نووسەریک یاخود روشنبیریک یاخود شانوکاریک یاخود چیرۆکنووسیک روماننوسیک ئەکتەریک گۆرانبیژیک ..هتد ملى نەدا ونەکەوتە ژیر فرمانەکانیانەوە ئەوا بیگومان ترس وتۆقاندن وهیز وهەرەشە بەکاردەهینن بۆ خستنى بەژیر بالى خۆیان ئەگەر هەرسوودى نەبو ئەوا لەناوى دەبەن وەکو شەهید سەردەشت عوشمان وسۆرانى مامە حەمە وعەبدولستار تاهیر شەریف ، هەندیک جاریش هیزی ماددەودەم چەورکردن بەکاردەهینن بۆخەلەتاندن وراکیشتنى ئیرادەى نووسەرکان ..کەلەم هەنگاوەیاندا سەرکەوتنى بەرچاویان بەدەست هینا بەلیشاو مروڤگەلیکى زۆر لەپیناو ماددەدا لەکەنالەکانى خۆیان دامەزراند ..
بەداخەوە فەرهاد لەوەى دووەمیان بوو کەلەریگەى ماددەو تائەندازەیەک هیزى هەلویست ورابردووى پاکیان تیدا تیرۆرکرد بەتایبەتى کاتیک لەهەلبژاردنەکانى ٢٠٠٩دا دەنگى بەسەرۆکى هەریم دا ئەو سەرۆکەى کەتائیستاش ئامادە نیە قسەلەسەر چارەسەرکردنى پرسە ستراتیژییەکانى ئەم کۆمەلگەیە بکات ؟!! هەربۆیە گەنجەکانى کەلار لەگەرمیان هەستان بەسووتاندنى کتیبەکاتى ئەم نووسەرە ؟!!
فەرهاد لەدوینى دا پیاویکى جیاواز بوو لەمامەلەکردن ولەگفتوگۆ ولەووتە ولەهەلویست دا واتا پیش ٢٠٠٩ مرۆڤیکى دیکە بوو ، یەكێك بوو لەو دوكتۆرانەى كەلەخۆبایبوون وخۆبەزلزانینى لەكردەوە وهەڵس وكەوت كردنیدا لێكدانى سفر كردبوو , دوكتۆرى لەچوارچێوەى ئەوسیفەتە ناوبراوانە هێناوەتە سەر مرۆڤبوون وگەڕانەوە بۆ سروشت ,ئەو لەكردار وهەڵس وكەوت وگوتەكانیدا ئەوەى سەلماندووە كەمرۆڤ ناكرێت ونابێت شانازى بەپلەوپایەو بڕانامەوە زانستەوە بكات ,جوانى پیرباڵ تەنها لەوەدا نیە كەزۆر سادەو مرۆڤێكى شەعبیە بەڵكو لەوەدایە كەخەرمانێكى پڕبەرەكەتى زانستە لەبوارە جیاجیەكان دا بەتایبەتى كوردناسى وڕەخنەگرتنى واقیعى سیاسى وكۆمەڵایەتى وبەووتارە گرنگەكانى خزمەتى زۆرى كتێبخانەى كوردى كردووە ,بۆئەوەى لێرەدا نووسینەكەمان نەچێتە قاڵبى ستایش ووبەشان وپیاهەڵدانى فەرهاد ,پیویستە زیاتر بەواقیعى قسە بكەین پیش چەند ساڵێك كەمن لەزانكۆ بووم جار نا جارێك فەرهاد بەچانتا شڕەكەى شانى و جل وبەرگە تێكچووەكەى بەرى وپێڵاوە تۆزاوییەكانى پێى خۆى دەكردە زانكۆدا وزۆر بەسادەى پیاسەى دەكرد وزۆرێك لەخوێندكاران پێیان سەیر بوو جونكە ئەو شێوازە قەت لەشێوازى دوكتۆرى زانكۆى نەدەكرد ,بەڵى منیش دەڵێم ئەو لەدوكتۆرى زانكۆى نەدەكرد جونكە ئەو وەك ئەوانى تر نەبوو كەبەوورگ وگەدە وهەوەس بازى بیر بكەنەوە ,ئەو پر بەماناى ووشە خوێندكارەكانى خۆشدەویست وبەرگرى لەئازادى خوێندكارەكان دەكرد ,نازناوى دوكتۆرە شێتەكەكەبە لاى منەوە باشترین نازناوە بۆ كەسێتى وعەقڵى فەرهاد ؟جونكە ئەو شێتێك نەبوو كەوەك دوكتۆرەكانى تر هەر ڕۆژێ بەدواى كڵاوى بابردووى حیزبدا ڕاوڕاوێن بكات ,ئەو شێتێك نیە وەك دوكتۆرە عا قڵەكانى تر كە بەچاوى جیاوازى حیزبى وناوچەگەرێتى وڕەگەزى وخووپەرستى تەماشایى خوێندكارەكانى بكات ,ئەو شێتە بەو ماناییەى كەسنورى عاقڵى ولێهاتووى وسادەیى ومرۆڤگەرایى تێپەڕاندووە وبووەتە مایسترۆى گەنجە بێ دەنگەكان وهەژارە زولم لێكراوەكان وخوێندكارە بێ مامۆستاكان ,ئەو شێتێكە كەبەرد دەهاوێژێتە ماڵى شووشەبەندى بەرپرسە گەندەڵەكان بێگومان فەرهاد هەڵگرى ئەو سیفەتە جوانە مرۆییانەیە بۆیە گەنجان وخویندكارەكانى زۆر لەدەورى كۆبوونەتەوە وەك ئەوەى كەلەم دوواییەدا لەبەردەم دەرگاى زانكۆدا بەلێشاو گەنج گوێى لێدەكرد ,فەرهاد لەهەركوێیكداتوڕەبوون وهەڕەشە پیویست بێت ئەو دەیكات ولەهەركوێەكیشدا بێ دەنگى وخۆڕاگرى پێویست بێت ئەو بەوشێوازەیە ,فەرهاد توانیوێتى ئەو تێڕوانینە سەقەت وناهۆشیارییەى خەڵك ووخوێندكارە گەنجەكان لەبۆ دوكتور وپرۆفیسۆرەكان بگۆڕێت ,وئەو دیوارە چەقبەستوویەى نێوان دوكتۆرەكان وخوێندكاران دا هەیە بیڕوخێنێت ,فەرهاد توانى بەگژى ئەو عەقڵە دۆگما وداخراوەى دوكتۆرەكان دا بچێتەوە ,بەداخەوە زۆرێك لەدوكتۆرەكانى زانكۆى ئێمە ئەڵێى لەئاسمانى دوور ودەریاى عیلمەوە هاتوون خۆیان بەئاغا وخوێندكارەكانیان بەنۆكەر وخزمەتكارى گەورە دەزانن ,فەرهاد لەكتێبى "زمانى حەیزەران"س دا ڕاشكاوانە بەگژى ئەم عەقڵە سەلەفیە توندڕەوى ودۆگماییەدا چووەتەوە وچەوساندنەوەى گەنج وخوێندكارەكانى لەلایەن دۆكتۆرە هیتلەرییاكانەوە بەتاوانێكى گەورە دەزانى ,بەلام بەداخەوە فەرهاد لەدواى هەلبژاردنى ٢٠٠٩ ورووداوەکانى ١٧ى شوبات بەتەواوى گۆرا ، دیارە گۆرین وبیرى جیاواز مافى هەموو مرۆڤیکە وفەرهادیش ئازادە کەدەنگى بەکى داوە بەلام لەئەنجامى خیانەتکردنى لەنووسن وووتارەکانى کەهەرهەمووى بەتایبەتى زمانى حەیزەران دژى تاکرەوى ودیکتاتوریەتى تاک بوو کەچى ئەو دەنگى بەهیزیک دا لەوکاتەدا خوینى دەیەها کەس لەسلیمانى رژاند ودەیەها گەنج لەپیناوى بیروراى ئازاد بەکوشتن دا ، فەرهاد بەمەشەوە نەوەستا بەلکو لەگەرمەى رووداوەکانى ١٧ى شوباتدا سەرجەم خۆپیشاندەرەکانى سەراى سلیمانى بە(حەقیر) ناوبرد لەکاتیکدا هەریەک لەفاروق رەفیق وخیزانەکەى وبەشیکى زۆرى نووسەران وئەندام پەرلەمانەکانى تیدابوو ...لەئەمرۆش دا نەمانبینى کەهەلویستیک لەبارەى تەقەکردنەکانى یەکیتى وتەزویر وساختەکارییەکانى پارتى دەرببریت ؟! دیارە بی دەنگى ئەم پیاوە ماناى رازیبوون دەگەیەنیت ؟!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)