گۆڕانى ڕیشەیى و هەڵوێستى پێنج ئەندامەكەى مەكتەبى سیاسى
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1477 بینراوە
لەو كاتەوەى پرۆسەى ئازادى عیراق و ڕاماڵینى رژێمى ئەنفال و كیمیا باران روویداوە ئیدى پاوساوێكى وەها نەما بۆ مانەوەى كەسانى گەندەڵ و مشەخۆر و نەفەس نزم رۆژگار هات ڕابوورد زۆرمان دى بەچاوى خۆمان یاریى كردن بە ئەقڵ و وویژدانمان بەشەرەف و كەرامەتمان ڕۆژێك شەڕى ناوخۆ رۆژێك بێ مووچەیى رۆژێك بێ خۆراكى رۆژێك بێ كارەبایى ڕۆژێك بێ سووتەمەنى و ,,,,,, ئەم گەلە هەژارە زۆرى سەبر گرت زۆر لە خۆى بوورا زۆر چاوەڕێ بوو تالە ناكاوێك ترووسكەیەك لە ئاسۆوە هەلبێ و ئاهێكى بەبەردا بێتەوەو ئەم باروودۆخە بەلایەكدا بكەوێت .
گەلۆ ئاخر ڕەوایە دواى هەژدەساڵ ئازادى كارەبا پرتە پرتى بێ ئاوت نەبێ وبە قسەى بریق و باق یاریى بە ویژدانت بكەن ڕەوایە خاوەنى بڕووانامەبى و داتنەمەزرێنن ڕەوایە خەڵكى گەندەڵ و دزوو جەردەو داوێن پیس هەڕەشەى نان بڕینت لێبكات كوورد وتەنى هەموو شتێك لەبارییكى دا دەچڕێت تەنها زووڵم نەبێت لەئەستووریدا بۆیەئەو هەڵوێستە جوامێرانەیەى پێنج ئەندامەكەى مەكتەب سیاسى بەرز ئەنرخێنین چونكە ئەو هەڵوێستە سەرەتاى وەرچەرخانێكى نووێیە لە چاكسازیى و ڕیسواكردنى كەسانى دزوو گەندەڵ سەرەتاى ڕاماڵینى قۆناغێكى بۆگەنە و هەلهاتنى ڕۆژێكى نوێیە لەمێژووى كورد و كوردستان بۆیە گەر خوانە خواستە پەشیمانى لەڕێدا بێت ئەوا لەوانەیە ئەم جارە ڕاپڕین لەناو جەماوەرەوە سەر هەڵبدات چوونكە خەڵكى زۆر نا ڕازیین لە سستمى حوكم رانى و هەڵس و كەووتى مەسئوولینى كوورد
كادرێكى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى