کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەراسیمی رێزلێنان لە ژیانو هەڵسورانی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لە شاری سیدنی

Monday, 13/01/2014, 12:00

1467 بینراوە






وەک بەشێک لە کەمپینی دژی تیرۆری کاوە گەرمیانی لە ئۆسترالیا وە بەمەبەستی ریزلێنان لە ژیانو هەڵسورانی کاوەی رۆژنامەنوسی بۆیر ، ئێوارەی ئەمرۆ رۆژی یەکشەممە ١٣/١/٢٠١٤کاتژمیر ٦ی سەر لە ئێوارە مەراسیمیکی سازدرا .

سەرەتا سەروەر ساڵح بەخیرهاتنی ئامادەبوانیکرد و پاش یەکدەقە بیدنگی بەرنامە مەراسیمەکەی خۆیندەوە ، ئینجا ئامادە بوان یەک پیک شەرابیان بۆ گیانو خەباتی کاوە نۆشی . دواتر کاروان گەرمیانی برای کاوە بەتەلەفون لە کوردوستانەوە وتەیەکی پێشکەش ئامادەبوانکرد و رۆشنایی خستە سەر دوا ئاڵوگۆرەکانی بەدواداچونی دادگا بۆ کەیسی تیرۆری کاوەی ئازیز ، دواتر وەڵامی بە پرسیارەکانی ئامادەبوان دایەوە .

لەبڕگەی دواتردا مەنسور رەزاقی میدیاکار وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە یاسای رۆژناگەری کوردوستاندا وبەراوردی کردو بە یاساکانی رۆژناگەری لە چەند وڵاتێکی جیهاندا و بەو ئەنجامە گەیشت کە یاسای رۆژنامەگەری کوردوستان پرنسیپە سەرەتایەکانی ئازادی رۆژنامەگەری مسوگەر ناکات و کۆمەڵێک کۆتوبەندی تیادایە کە ئازادی رۆژنامەگەری بەتەواوی پێشێلدەکات ، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتو حکومەتی هەریم نەک حزبە سیاسیەکان لێپرسراوە بەرامبەر زامنکردنی ژیانو ئازادی رۆژنامەنوسان .

برگەیەکی تر بەرنامەی مەراسیمەکە خویندنەوەی شعریکی شیرکۆ بیکەس بو لەبارەی تیرۆرو سەرکوتی ئازادی یەوە کە لە لایەن حەسەن مارفەوە خویندرایەوە.

پاش پشویەکی کورت فیلمێکی دوکیومینتەری لەسەر ژیانو هەڵسورانی کاوە گەرمیانی کە لە لایەن عەتا عوسمانەوە ئامادەکرابو نمایشکرا ، دواتر وتەیەک پێشکەشکرا لە لایەن بەرێز دانا علی یەوە لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری ومافی رۆژنامە نوسان . دوابرگەی مەراسیمەکە برریتیبو لە قسەوباسی ئامادەبوان کە هەریەک لە داناعەلی و جەبار مستەفا قسەوباسێکی کورتیان پێشکەش بە ئامادەبوانکرد. لە کوتاییدا سەروەر ساڵح بە سوپاسی دوبارەی ئامادەبوان ودوپاتکردنەوەی ئەوەی کە ئەمکەمپینە چالاکیتری دەبێت وتا بەسزاگەیاندنی تاوانباران بەردەوامدەبێت ، کۆتای بە مەراسیمەکە هێنا.

سیدنی - ئوسترالیا

١٣/١/٢٠١٤





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)