كەى بكوژەكانى كاك دلشاد ئاشكرا دەكەن
Thursday, 05/03/2009, 12:00
1536 بینراوە
درۆیەكى بەردەوام وئەنجامێكى هیچ، بكوژەكانى كاك دڵشاد دۆزراونەتەوە..ئەمە قسەیەكى هەمیشەى كارگێر ولێپرسراوانى مەڵبەندى حەمرینە! "كاك دڵشاد عبدالكریم سەفەر ئاغاى زەنگەنە" یەكێك بوو لە كادیرو كارگیرەكانى مەڵبەن و كەسایەتییەكى نیشتمانپەروەر ودڵسۆزیى گەلەكەى بوو ولە خورماتوو تیرور كراو هەڤاڵانى لەمەڵبەندى حەمرین بەڵێنى ئاشكراكردن ودەستگیركردنى بكوژەكانیان بەهەمووان داو وبەڵێنى ئەوەشیاندا سزابدرێن..ئەمەیان زۆر باش بوو بەڵام بۆ نەكرا؟ دواى ماوەیەك وەك سیناریویەك باسى ئاشكرابوون ودەستگیر كردنى بكوژەكانى بەگوى هەموواندا درا وەك ئەوەى بڵێن ئاها.. ئێمە خاوەن توانا ودەسەڵاتین.. ئێوەش پێویستە بزانن تیرۆریستەكان، بەڵام هەمووان دەزانن ئەمە تەنها دۆریەكى گەورە وهیچى ترى بەدواوە نەهات! هەرچەند ڕەنگە كوشتنەكەشى دەستى لەپشتەوە هەبێت بەو پێیەى كە كاك دڵشاد خاوەن پێگەیەكى بەهێزبوو لەخورماتوودا ودواتریش لەباڵى ریفۆرم بوو لەگەڵ ئەمەشدا جێگەى بڕواو متمانەى عوسمانى حاجى محمود بوو، ڕەنگە ئەمەش یەكێك بێت لە هۆكارەكانى كوشتنى،كەسى دوومى كروپەكەى "باڵىریفۆرم"و عوسمانى حاجى محمود"مەلا حەسەن"مایەوە هاتەپێشەوە بۆ جێگەكەى دڵشاد وئەو پۆستەى پێسپێردار،بەڵام چۆن هاتنەپێشەوەیەك چۆن كاركردنێك؟ دەبوایەیەكەم كارى ئەم زاتە گەڕان بەدواى ڕاستى وئاشكرا كردنى ڕاستییەكاندا بوایە، بەڵام ئەمەیان نەكرا ونەبوو!لەبرى ئەوانەى سەرەوە ئەمیان سەرقاڵى بەرژەوەندى تایبەتى خۆى وكارى تایبەتى خۆى بوو وئیستاش بۆ سەفەر ڕۆیشتووەتە دەرەوە، بەڵام لەسەر حیسابى پارەو پۆلى یەكێتى وبۆ كارى تایبەتى خۆیشى!.
لەدواى تیرۆركردنى ئەم پیاوە دەتوانم بڵێم توركمان وعەرب وكەسایەتییەكانى ناوچەكەش ئەم مەڵبەندەیان بەسەر نەكردووەتەوە! لەمەش سەیر تر ئەوەیە،دەیانەوێت درو لەگەڵ خزمو كەسوكارى شەهید دڵشاد وبرادەرەكانیدا بكەن وسۆزیان بۆ لاى خۆیان ومەڵبەند ڕاكێشن..وادەزانن بەم قسە وڕەفتارانەیان خۆشەویست دەبن،بەڵام من لێرەوە پێتان دەڵێم قەت ناتوانن ڕاستییەكان بشارنەوە چونكى ڕاستى وەك تیشكى خۆر وایە وبەهیچ شتێك ناتوانرێت بەردەمى لێبگیرێت،لەكوتایشدا خۆازیارم چیتر خۆتان قەسڵ نەكەن وبەڵێن وگفتى درۆینە بەكەسى ترمەدەن وكەسیش لە نووسینى ئەم بابەتانە تاوەنبار مەكەن وهەرجارەو برادەرێك تاوەنبار دەكەن وگومان لەخەڵكى مەكەن وخۆتان باش دەزانن من كێ وكێ نیم.. نامەوێت لەخەڵكانى تر بەگومان بن..هۆكارى نەنووسینى ناوى ڕاستیشم بۆ پاراستنى ژیانى خۆم، چونكە منیش دڵنیام لەوەى ناوى تەواوم بنووسم دوو سبەی لەهەمان جێگەى كاك دڵشاد دا تیرور دەكرێم وڕەنگە جارێكى تریش بەڵێن بەكەس وكار وبرادەرانى منیش بدەن..خواتان لەگەڵ تا باسى داهاتوومان لەسەر چۆنێتى سەرفكردنى نەسرییە ونەمان لەدواى سێ چوار ڕۆژ لەوەرگرتنى..