کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردانی هەر چوار پارچە لە لەندەن ڕێپێوانێکی فراوانیان ئەنجامدا

Sunday, 25/09/2011, 12:00




ڕۆژی ٢٤/٩/٢٠١١ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕێپێوانێکی فراوانیان ئەنجامدا، دژی گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجەلان هەروەها هەموو ئەو فشارو توندوتیژیانەی کەلەسەر گەلەکەمان پیادە دەکرێت لە باکوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.ڕێپێوانەکە لە داڵستن جەکشن دەستی پێ کرد بەرەوە هارینگەی.لە درێژەی ڕێپێوانەکەدا بەشداربووان درووشمی تیرۆریست تورکیا،ژن کوژو منداڵ کوژ ئەردۆگان ، ئازادی بۆ ئاپۆ ئازادی بۆ کوردستانیان دەوتەوە.ڕێپێوانەکەی ماوەی سێ کاتژمێری خایاند.شایەنی باسە ئەم ڕێپێوانە لەلایەن ئەنجومەنی پژاک/بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یە ژە رە کە)وڕێکخراوی ژنانی رۆژ ئامادە کرابوو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە