کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ دەمانکاتە کۆیلە؟؟

Thursday, 13/03/2014, 12:00




" مردوو سەر بە خۆ بیرو ڕای خۆی نییە "

بە فەرمانی سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئامریکا / ئابڕاهم لینکۆڵن / سیستمی کۆیلەداری لەسەر ڕەشپێستەکانی ئەو وڵێتە هەڵگیراو هێدی هێدی لە کۆتی کۆیلایەتی دەرباز بون وبە پێی ئاسای سەردەم ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێکرد.سەرۆکی ئامریکا بۆ ئەو هەڵویستەی نرخێکی زۆری دا ئەوەش ئەوە بوو لە کاتی تەماشا کردنی شانۆ لە هۆڵی شانۆ گەریدا لە پشتەوەڕا خێرنەخوازێک بە فیشەک لێیداو گیانی لەدەست دا. ئەو فەرمانە مێژووییە هەتا ئەو سەردەمەش وەکی لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژوویی تۆمار کراوەو باسی لێوە دەکرێ.بێگومان جێگای سرنجە کە مرۆوێک بۆ خۆی رەشپێست نەبوبێ و ببێتە هۆی لەناوبردنی سیستمێکی دزێوی نامرۆوانەی کۆیلەداری. کەسێک کە بە رەگەز رەشپێست نەبووە بەڵام بۆتە هۆی رزگاری رەگەزێکی دی.
مرۆوی مەزن هەنگاوی مەزن داوێ بۆ رزگاری نەتەوەکەی خۆی تەنانەت خۆشی فیدادەکا بۆ نەتەوەیەکی دیش، لە کۆمەڵگای ژێرچەپۆکەی دوو دێوەزمەدا ، یانی ، دەسەڵاتی کوردو بیانی ، سەرکردەی کورد رێک بە پێچەوانەیە !دمڕاستەکان خۆماڵی سەهلە نەتەوەی کوردیان پێ رزگار نابێ، هەم بۆخۆیان دەبنە کۆیلە هەمیش خەڵک دەکەنە کۆیلە! ئەویش لە دە سپێکی هەزارەی سێ. دەڵێن پاش مردوان ڕەحمەت باشە، هەزاران جار روحی دوکتور قاسملو شاد بێ. کاتی خۆی کە خومەینی جامی ژەهری نۆشی ئاگربڕی نێوان خۆیو سەددامی واژۆ کرد تازە شەڕ بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات دەبوایە گەرمتر بکرێ! ئەو سەر دەم دەبیری یەکەم قاسملو بوو کە گەیشتبووە ئەو باوەڕە چون شەڕ کۆتایی دێ ، خومەینی کێشەی کورد چارەسەردەکاو ئێمەش دووبارە دەگەڕێینەوە وڵاتو دەبینەوە کاربەدەست.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی نەباشی ئەو مەڕحومە ئەوەبوو کە چەند کەسی نفس نزمو گوێلەمستی خۆی هەمیشە لە گیرفاندا بوو کە لە کاتی خۆیدا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکانی خۆی دەنگی لێ کۆدەکردنەوەودژی موخالیفانی خۆی بەکاری دێنان. ئەو شێوە سیاسەتە ئەوڕۆش بەردەوامە کە ئاکامەکەی بوو بە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی بە باشی بە یارمەتی کوردی بەشەکانی دی کەڵکی لێ وەرگرێ دیتمان چۆن بە نامەردی ترۆریان کرد.(٢٢ پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٨ هەتاوی) .یەکێک لەو کەسانەی کە راستەوخۆ بەشداری ئەو ترۆرە ببوو (ئەوڕۆ دۆستی نزیکی خانمی یەکەمی ئێڕاقە وهی بەرپرسانی دی). ناوی / جەعفەر سەحراروودی / یە. کە لەخۆمان بە پەرۆشترە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی ناو حیزبەکان!
حاڵ خاڵی نییە یان کۆمەڵگای کورد لە باشور ئەوەندە زەلیل و داماوە کە بۆتە گۆڕەپانی داگیرکار جەللادانی کورد بۆیە کەس متتەقی لێ نایە. یانژی دەسەڵات بەتەواوی بۆتە دا ردەستی توک وفارس. لە هێچ کوێ ئەم دونیایەدا بە بکوژانی کورد ناڵێن دیپڵۆمات وبەو سیاسەتەی کە بنە ماڵەی تاڵەبانی بەڕێوەی دەبن ناگوترێ دیپڵۆماسی. لەو رۆژانەدا زۆر کەس لەسەر قسە زلەکانی بارزانی رەخنەیان گرت ،من پێم وایە هێدی هێدی دەگەڕێنەوە سەر کاتی شێخ مەحمودی نەمر کە داگیرکار دونیای دەرەوە وێکڕا کردیانە پادشا تا مەبەستەکانیان هاتە دی دیتمان چون پاشان هەڵیانداشت بۆ هیندوستان هەمیسان هێنایانەوە لە تەنێشت بەردە قارەمان شەهید بوو.
ئەوەی بۆ نەوەکانی ئێمە لە چەنگ ئەوانە بەجێ ماوەو بیرەوەری تاڵی مێژووی پڕ لە کارەساتە کە فرچکمان پێ گرتووە. لە زۆربەی سەرهەڵدانەکانی کورددا یەکەم هەنگاو کۆیلە کردنی حیزبو سەرانی حیزب بووە هەر بەدەستی ئەو سەرکردانە تاکی کورد کراوەتە کۆیلە.ئاخر لە کوێ ئەو دونیایەدا بکوژی کورد دەبێ نێوبژیوانیت بۆ بکا تا بگاتە ئامانجی خۆی . لەرۆژی جیهانی ژندا بە جلو بەرگی ئاڵاو واڵای رەنگینی کوردی ژنی سەر بەدەسڵات لەسەر شەقامەکان خۆیان نمایش دەدەن بەڵام ناچنە سەردانی بنە ماڵەی شەهید کاوە گەرمیانی تۆزقاڵێک لە خەمەکانی سوککەنەوە. ئەو نەتەوەیە بە راپەڕینێکی نەتەوەیی وشۆڕگێڕانە بۆ خاکی کورد دەتوانێ پەیام بداتە دەسەڵات کە یان لاچن یان رێگا بدەن خەڵکی دڵسۆز وڵات بەڕێوە بەرێ.دەنا سەدان / ئا بڕاهم لینکۆڵن / لە ناو کورددا هەڵکەوێ حاڵمان ئەو حاڵەیە کە تووشی بوین .
جەعفەر کەریمی
١٣/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە