ئێستا کی داری ئازادی بەخوێن ئاو ئەدات ئیسلامیەکان یان عیلمانیەکان ؟
Saturday, 17/08/2013, 12:00
1744 بینراوە
ئیخوانەکان ھەمویان بەوانەی کوردستانیشەوە دەڵێن عیلمانیەکانی میسر شۆڕشیان دزی و کۆدەتایان بەسەر شەرعیەتا کرد !!
عیلمانیەکانی عەرەب بەوانەی کوردستانیشەوە دەڵێن ئیخوانەکانی میسر ئامانجەکانی شۆڕشیان دزی و میسریان گەڕاندەوە بۆسەردەمی چاخی بەردین !!
شەڕی ئیخوانەکانی کوردستان لەسەر ئیخوانەکانەکانی عەرەب و شەڕی عیلمانیەکانی کوردستان لەسەر عیلمانیەکانی عەرەب زۆر ترسناک ئەبینم !!
ترسناکێکەی لەوەدایە ھەردوکیان لەبری ئەوەی بەفیکر شەڕی یەکرت بکەن , بەربونەتە یەکتر بە جنێو و سوک تەماشاکردنی یەکتر!!
لەنێوان ئەم ھەموو بێمانایەدا لە بۆچون و تێڕاوانیەکان , بەبێ خوێندنەوەیەکی واقیعی کولتوری کۆمەڵایەتی و کولتوری سیاسی میسر , مەحاڵە بتوانی لەو دۆخە تێبگەی کە ئێستا وڵاتی میسر تێدا تێپەر ئەبێت .
ئەگەر لە دیوەخانی ئیخوانەکانی کوردستان دا " چا " گێرنەبیت مەحاڵە لەوەتێبگەی نێھینی ئەو گریانەیان چیە بۆ ئیخوانەکانی میسر؟!
خۆئەگەر لە تەکێیی عیلمانیەکانیشدا "دەروێش " نەبیت ئەوە مەحاڵە لە تامی ئەوشیرینە تێبگەی کە بۆسەرکەوتنی عیلمانیەکانی میسر ئەبەخشرێتەوە
پێشڕەو حەمید