کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بزوتنەوە لە عیرفانی ملاعه‌لی رابەری گشتی نیگەرانە

Sunday, 05/05/2013, 12:00


بە پێی زانیارییانەكان بزوتنەوەی ئیسلامی نیگەرانە لە عیرفانی ملاعلی رابەری گشتی بزوتنەوە لە بەر ئەوەی ناوبراو نزیكەی 90 دەفتەر دۆلاری لە سەرۆكی حوكومەت نیچیرەفان بەرزانی وەرگرتوە بۆ كەناڵی رابوون بە بێ‌ ئەوەی هیچ كەسێك لە بزوتنەوەی ئیسلامی ئاگاداری بێت.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت پیێ‌ راگەیاندین دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی بە سەر پەرشتی عیرفانی ملاعلی رابەری گشتی و كمال رەحیم بەر پرسی دەستەی كارگیری مەكتەبی سیاسی بزوتنەوە سەر دانی سەرۆكی حوكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد بەمەبەستی دواكاری هاوكاری لەو دانیشتنەدا كمال رەحیم بە سەرۆكی حوكومەت نیچرەفان بەرزانی دەلێت ئیمە گلەیمان هەیە لە بەریزیت وەك سەرۆكی حوكومەت چونكە بەریزت بەلێنی هاوكاریت دا بۆ كەناڵی رابوون بەڵام تاوەكو ئێستا یارمەتیت نەداوین ئەمە ووتەی كمال رەحیم جێگەی سەر سورمان دەبێت لای نیچیرەفان بەرزانی دوای كەمیك وەستان نیچیرەفان دەلێت چۆن یارمەتی نەدراون ئێمە نزیكەی 90 دەفتەر دۆلارمان وەك هاوكاری ناردووە بۆ ئەو كەناڵە ،بەپەلە عیرفانی ملاعلی دەلێت بەڵی بەڵی یارمەتی دراوە .
دوای ئاشكرا بوون و وەرگرتنی ئەو 90 دەفتەر دۆلار بۆ كەناڵی رابوون نیگەرانی لای سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكان و ئەندام لایەنگرانی ئەو حیزبە دروست كردووە , دەپرسرن ئەوە نزیكەی سالێكە ئەو كەناڵە دەستی بە پەخش كردووە كەچی تاوەكو ئێستا یەك بەرنامەی نیە بینای نیە ستافی نیە لە كاتێكدا بە 90 دەفتەر دۆلاری بۆ وەرگیراوە و مانگانە (45000000) ملیۆن دینار لە خانە نشینەكان كۆدەكرێتەوە بۆ ئەو كەناڵە جگە لە خەڵكی خێر خواز بە دەفتەر دۆلار وەك سەدەقە دەدەنە ئەو كەناڵە "بەڵام ئەو كەناڵە بەو هەموو بوجەوە بۆی وەردەگیرێت هەەر ئەزموونیە .
بۆیە لە دوای ئەوەی بری 90 دەفتەر دۆلاری بۆ ئەو كەناڵە وەرگیراوە بەڵام هیچ كەسێك لە سەركردایەتی و ئەندامان بزوتنەوە نەیزانیەوە و لە ئێستاش یەك فلسیشی نەماوە خووراوە هیچ دیار نیە ،دەنگی نارەزاییەكان بەرز بووەتەوە چیتر سەركردایەتی و سەرجەم ئەندامان جگە لە چەند كەسێكی مشە خۆری دەوورو بەری عیرفان نەبیت متمانەیان بە رابەری گشتی ئەو حیزبە نەماوە دەلێن لە ئێستادا بزوتنەوەو كەناڵی رابوون وەك كۆمپانیای لێی هاتوە بۆ خۆ دەوڵەند كردن و پەیداكردنی دۆلار و دینار كار دەكا نەك بۆ خوا و ئیسلام موسولمانان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە