کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قائیمقامەكەى هەڵەبجە چۆن تەریق نابێتەوە

Thursday, 30/04/2009, 12:00


پێویستە حەمەى حەمەسەعى و فەرەیدون جوانڕۆى و فوئاد ساڵەحى قائیمقام بە خەڵكى هەڵەبجە بڵێن كێ ئەو12- 23 ملیۆن دۆلاره‌ى پرۆژەى تەنكى سەید محمەدى دزیوە و خواردوویەتى,زەمان چییە ئەم جارەش ئەوەندەى ترى لەسەر نەدزرێت و نەخورێت؟


سەرەتا بە پریسارێك دەست پێدەكەم ئەویش ئەوەیا ئایا فوئاد ساڵەح ڕەزا قائیمقامى هەڵەبجە سەر بە كام كوتلەیە؟وەڵامى ئەم پرسارە بە جێدێڵم بۆ ئەو كوتلەو بەرپرسەى پشتگیرى لە قائیمقامەكەى هەڵەبجە دەكات.

نەگبەتى قائیمقامى هەڵەبجە ئەوەیە كە ئەو لەشارێكدایە ئەگەر چى زۆربەى خەڵكەكەى بێدەنگى هەڵبژاردبێت و خەوەنوچكەى بێت بەڵام كەسانێك هێشتا ماون كە نەخەوتبێتن و ئاگادارى چەواشەكاریەكانى بەرپرسانى شارەكەبن,خۆ ئەگەر نەگبەتى قائیمقامەكەى هەڵەبجە نەبێت من لەمانگێكدا جارێك گوێ لەهەواڵى كەناڵە حیزبیەكان ناگرم,بەڵام بۆ نەگبەتى فوئاد ساڵەح ئەمشەو بە سوتفە خستمە سەر كەناڵى كوردسات و گوێم لە هەوڵەكان گرت.

پرۆژەى ڕێگاى نێوان دەربەندیخان هەڵەبجەى شەهید كە بە ناوچەى نەورۆڵى و شەمێرانیدا تێدەپەڕێت و بە پڕۆژەى تەنگى سەید محمد ناسراوە لەساڵى 2006 بڕیارى لەسەر دراوە و بڕى 23 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە و ماوەیەك كارى تێدا كرا بەڵام دواى ئەوە نازانرێت بۆچى ئەو پرۆژەیە وەستێنرا ؟


هەوڵى ژمارە 1
لە ژمارە 4768 بەروارى 11-1-2009 ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ فوئاد ساڵەح قائیمقامى هەڵەبجە باس لەوە دەكات كە یەكێك لەو پرۆژە ستراتیژیانەى كە بۆ هەڵەبجە ئەنجام دراوە "پردى تەنگى سەید محمد" ڕێگاى بەستنەوەى هەڵەبجەى شەهیدە بە دەربەندیخانەوە,لەو چاوپێكەوتنەدا فوئاد ساڵەح زۆر بە دڵنیایەوە دەیەوێت ئەم پڕۆژەیە وەك دەستكەوتێكى حكومەتى هەرێم بناسێنێت و بیكاتە شانازى بۆ جكومەت و لەسەر پرۆژەكانى هەڵەبجە حسابى بكات و لە هەمان كاتدا دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوى گشت خەڵكێك و ڕەقەمى هەڵە لێبدات.

هەواڵى ژمارە 2
ئەمشەو لە هەوڵەكانى كوردسات تیڤى ئەوە بڵاو كرایەوە كەوا وەفدێكى حكومى و حیزبى هەڵەبجەى شەهید كە پێكهاتوون لە قائیمقامى هەڵەبجە و مەسئول مەڵبەندى یەكێتى و مەسئول لقى پارتى لەگەڵ عیماد ئەحمەد كۆبوونەتەوە و جێگیرى سەرۆكى حكومەت بڕیار لەسەر ئەوە دراوە كەوا پرۆژەى تەنگى سەید محمەد بۆ ساڵى 2010 بخرێتە بەرنامەى كارەوە و ئەو پرۆژەیە بە ئەنجام بگەیەنرێت.

ئێستا سەرنج بدەن بە پێى قسەى قائیمقامى هەڵەبجە لە هەواڵى ژمارە 1 پردى تەنگى سەید محمەد پرۆژیەكى سترتیژیەو تەوا بووە و وەك خرمەتگوزاریەكى حكومەت بۆ هەڵەبجییەكان ئیعلان كراوە!
بەڵام پەێى هەواڵى ژمارە 2 فوئاد ساڵەحى قائیمقام داواى لە عیماد ئەحمەد كردووە كە ڕەزامەندى بدات لەسەر جێبەجێكردنى پرۆژەى تەنگى سەید محمەد؟

لێرەدا نامەوێت زیاتر قسە لەسەر فوئادا ساڵەح ى قائیمقام بكەم چونكە ئەو دوو هەوالى ژمارە 1و 2 ى سەرەوە بەسە بۆ خەڵكى هەڵەبجە ئەگەر غیرەتیان مابێت,سەبارەت بە حەمەى حەمەسەعى و فەرەیدون جوانڕۆى ئەوە پێویست ناكات قسەیان لەبارەوە بكرێت چونكە ئەو دوو كەسە تینوون بە خوێنى كەلەسەرى خەڵكى هەڵەبجە باوەڕ ناكەم لەناو یەكێتى و پارتیدا كەسانێكى وەك ئەم دوانە هەبن كە ئەوەندە زیانیان بۆ هەڵەبجە هەبێت چونكە ئەگەر لەم دوو كەسە خراپتر هەبووایە بۆ خەڵكى هەڵەبجە ئەوا بەدڵنیایەوە یەكێتى و پارتى ئەم دوانەیان دانەدەنا.
ئەگەر وانیەو من ناحەقیتان پێدەكەم حەمەى حەمەسەعى و فەرەیدون جوانڕۆى بۆ پێمان ناڵین پارەى ئەو پرۆژەیە كە لەسەر هەڵەبجە و هەڵەبجەیەكان حسابە كێ دزى و خواردى ؟ئەو پرۆژەیە بۆ جێبەجێنەكرا؟

-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە