کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لیستى ڕیفۆرم یان لیستى سەربەخۆ بەیەكەم دەرچوو

Thursday, 19/03/2009, 12:00

1573 بینراوە


پێتان سەیر نەبێت و ئەمەى من دەینوسم كارێكە لە سەدا سەد ڕاستە و هیچ كێشەیەكى نیە , لەم ماوەیەى پێشوودا بە تایبەت دوایى ئەوەى دەنگۆى ئەوە بڵاو بوەوە كە هەڵبژاردن لە كوردستان ئەكرێَ , ئەوەى زیاتر ئەم باسەى گەرم كرد بونى لیستى سەربەخۆ بوو كە لە لایەن كاك نەوشیروانەوە سەرپەرشتى دەكرێ , ئیتر بیرو ڕاكان لەوەدا كۆبونەوە كە دەنگەكان بۆ لیستى سەربەخۆ دەچێت و ئەم ترسەش بە ئاشكرا بە سەرو پۆتەڵاكى دەسەڵاتەوە دیار بوو , ئەمەى من بۆتان ئەنوسم نمونەیەكە لەو ڕایەى كە خەڵك نیەتیانە بۆ هەڵبژاردنى ئاییندە ڕایى بێ ترسى خۆیان بڵێن و بومەلەرزەیەك دروست بكەن بەرامبەر بە دەسەڵاتى گەندەڵ , لە یەكێك لە خوێندنگا ئامادەییەكانى شارى سلێمانیدا مامۆستایەكى بەڕێز باس لەو پرۆسەیە دەكات بۆ خوێندكارەكانى و مامۆستاكەش پێى باشە تاقى كردنەوەیەك بكات , ئەو پۆلە (60) خوێندكارى تیا بوە , مامۆستا وەرەقە دابەش دەكات بۆ دەنگ دان و پێیان ئەڵێ كەس ناوى خۆى نەنوسێ و دەنگ بدەن بەو لیستەى خۆتان ئەتانەوێت , دوایى ئەوەى خوێندكارەكان دەنگ ئەدەن بەم شێوەیە دەرئەچێت :
لیستى گۆڕان یان سەربەخۆ 39دەنگ ئەهێنێ , پارتى یەك دەنگ و یەكێتیش یەك دەنگ ئەهێنێ , وە یەكگرتووش 19 دەنگ ئەهێنێ كە دەبێتە هێزى دووەم لەو پۆلەدا (بۆ ئاگادریتان ناوى خوێندگاكە و مامۆستاكە و لیستى هەر شەست خوێندكارەكەم لایە بەڵام بۆ پاراستى ژیانیان بڵاوى ناكەمەوە) ئەمە نمونەیەكى بچوكە , وەرگرتنى ئەم نمونەیە لەناو لاوانى ئەم ووڵاتەدا نمونەیەكى بەرزو جوانە و ژێر پێى خستنى ئەو لایەنانەیە كە تائێستا گەنجیان بە هیچ نەزانیوە , ئەوەتا ئەو هێزە لە بن نەهاتوە گەنجەى ئەمڕۆ كە تائێستا مافیان پێشێل كراوە ئەمڕۆ لە سەر سندوقەكانى دەنگ دان مافى خۆیان لەو هێزە كۆنە پارێزانە وەردەگرنەوە , دەبێت دەسەڵاتى مافیا باش بزانن ئەمە چارەنوسیانە , لەمە باشتر نابن ئەم نمونە بچوكە گەورە بكەن و ئەو پۆلە بكەنە كۆمەڵگا بزانن چى ڕوو دەدات , بومەلەرزە ئەمان بومەلەرزە ..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)