ڕادیۆ گۆڕان و سایتی سبه‌ی چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن
Friday, 15/01/2010, 12:00
چه‌ند جارێکه ته‌قه له‌ماڵی کۆنه موسته‌شاری به‌عس ده‌ست سور به‌خوێنی ده‌یان هاوڵاتی و سه‌دان پێشمه‌رگه لایه‌نه سیاسیه‌کان جگه له پارتی ده‌کرێت
سه‌ره‌تای دروستکردنه‌وه‌ی خانوه‌که‌ی هێشتا چه‌ند مه‌ترێک به‌رز نه‌بۆوه
ئه‌م ته‌قه‌کردنه‌ی شه‌وانه‌و دیوار ڕوخاندنه‌وه ده‌ستی پێ کرد، که‌بۆته مایه‌ی دڵه ڕاوکێ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
له‌نامه‌یه‌کی ناره‌زایی که‌سوکاری کاری قوربانیانی ده‌ستی عه‌باسی بایز، که ته‌سلیم به مه‌سعود بارزانبی کرا له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی بۆ قه‌ڵادزێ. به‌ئاشکرا پێیان ڕاگه‌یاندبوو که هاتنه‌وه‌ی ئه‌م کۆنه تاوانباره‌ی به‌عس بۆ سه‌نگه‌سه‌ر قابیلی قبوڵ نییه..
سایتی سبه‌ی و په‌یامنێره‌رکه‌ی ڕادیۆ گۆڕان شاسوار مامه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، ناوی تاوانبارێکی وه‌ک عه‌باس بایز وه‌ک که‌سێکی ناسراوی ناوچه‌که ده‌بات، نه‌ک وه‌ک کۆنه سه‌رۆک جاشێکی تاوانباری سه‌رده‌می به‌عس و شه‌ڕی ناوخۆش، ئه‌گه‌ر گۆڕان و داموده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان ئه‌مه به سیاسه‌ت ده‌زانن و نایانه‌وێت که‌سێکی ئاوا له خۆیان بکه‌ن، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن، که به‌م کاره‌یان ئه‌مانیش ده‌چنه ڕیزی یه‌کێتیی و پارتیی، خه‌ڵکی که ده‌نگیان بۆ دان، بۆ ئه‌وه نه‌بوو، که ئێوه چاوتان برۆی پێوه نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئێوه جیاوازیتان ده‌بێت و جاش ناکه‌نه پێشمه‌رگه، ڕه‌ش ناکه‌نه سسپی، جوانی ناشێوێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بتانه‌وێت به‌و سیاسه‌ته و به‌و ڕێگایه‌ی ئه‌و دوو حیزبه کار بکه‌ن، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، که ئه‌و شه‌قامه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن، ته‌نها خۆتان به ته‌نها تێیدا ده‌میننه‌وه و ئه‌و کوردسیانه‌ی هێناوتانه ده‌بێت چۆڵی بکه‌ن و به به‌تاڵی بیهێڵنه‌وه. مێژوو باش بخوێننه‌وه، وه‌کو پارتی و یه‌کێتیی لاپه‌ڕه‌کان ڕه‌شمه‌که‌نه‌وه، ده‌نا ئێوه‌ش نه‌فره‌تی میلله‌تتان لێده‌کرێ، کورد به ده‌ست ئه‌و دوو حیزبه‌وه زه‌لاله‌تێتی با نه‌بێت به سیان، ئه‌گه‌ر خمه‌تتان پێناکرێت، ماڵئاوایی بکه‌ن و ئۆپۆزیسیۆنی کوردیی هه‌ڵمه‌مژن.
با لێره‌دا بێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌م و به کاکی په‌یامنێر ده‌ڵێم، که‌وا من گومانم هه‌یه و ده‌ترسم کاکی په‌یامنێری ڕادیۆگۆڕان له‌کۆنه پیاوه‌کانی کاک عه‌باس بێت بۆیه پێی شه‌رمه به‌نازناوه‌که‌ی خۆیه‌وه ناوی بهێنێت، پاشانیش له‌کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه که گوایه ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له‌ماڵی هاوڵاتیان ده‌کرێت، دیاره ئه‌مه‌ش جۆرێکه له چه‌وشه‌کاری ئه‌گینا ته‌قه بۆ له‌ماڵی که‌سانی ئاسایی ده‌کرێت.
هه‌واڵه‌که‌ی سایتی سبه‌ی:
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=23186&cat=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست