کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


8ی مارس دەكەینە ڕۆژی تێكۆشان و دەڵین ئێمەی ژنان ناموس كەس نین ناموسمان ئازادیمانە

Thursday, 05/03/2009, 12:00

1774 بینراوە


8 ی مارس ڕِۆژی جەژنی ژنانی جیهان لە سەرجەم ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و جیهان پیرۆزدەكەین و سەری ڕێزونەوازش لەبەردەم شەهیدانی ڕێگای تێكۆشانی ئازادی ژنان و ئاشتی ودیموكراس دادەنەوێنین.
مێژووئەوراستیەی سەلماندووە كە ژن ئافرێنەری یەكەمین شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووەو ژیانی كۆمەڵگای بوون و یاسای بەیەكەوەژیانكردن وبەهاكانی مرۆڤ لەسەردەستی دایك پێش كەوتووە و هەرئەوەش بۆتەهۆكاری ئەوەی لە كۆمەڵگای سروشتی دا پێگەو ستاتوێی ژن لەئاستی خوداوەندبووندا بووە سیمبۆلی دادپەروەری وچاكە وئافراندن وپاكی بەرهەم....)ە بەڵام لەگەڵ ئەولادانەكەلەڕِِێرەوی شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا ڕویدا وهاتنەكایەوەی كۆمەڵگای پلەداری (سیستەمی پیاوسالاری) لەسایەی ئەم سیستەمەدا ژنان پەراوێزكراو لە هەموو بەهاپیرۆزەكان دابڕێنرا وكرایە ناموس وشەرەف وكۆیلە وموڵكی پیاو خێڵ وخێزان و لە گەوهەری خۆی نامۆكرا لەگەڵ بەردەوامبونی ئەم زیهنیەتە وپێشكەوتنی سیستەمی سەرمایەداری كەلەهەمووسیستەمەكانی تر خراپترو بەشێوەیەكی سیستەماتیك ژنی كۆیلەكردو كردیە كاڵاو لەخزمەتی سیستەمەكەیدا بەكاری هێنا.
بێگومان ژن هیچ كاتێك ئەم سیستەمەی قبوڵ نەكردووەو بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی تێكۆشانی كردوە چالاكی 8ی مارسیش یەكێكە لەوڕۆژە مێژوویەی كە گەورەترین بەرخودانی تێدا ئەنجامدراوە لەم رۆژەدا و لە كارگەی ڕستن و چنینی بەناو كۆتن لەشاری نێۆرك سەربە ئەمریكا لەساڵی 1857ژنانی كرێكار دەستیان بە مانگرتن كرد لەپێناوی باشكردنی هەل ومەرجی كارو یەكسانی لەئەرك ومافدا. بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەرمایەداری وخاوەن كارگەوە بەشێوەیەكی زۆر دڕەندانە ئاگریان لەژنانی مانگرتووبەردا لەئەنجامدا 129 ژن گیانیان لە دەستدا ..ئەم كارەهۆڤانەیە هەست وسۆزی هەموژنانی جیهانی هەژاندو بەردەوام چالاكی جۆراو جۆر ئەنجامدرا . تالە ساڵی 1910 لەكۆنگریەی ژنانی نێونەتەوەیدا لەشاری كۆپنهانگ لەسەر پێشنیاری ژنە تێكۆشەری ئەڵمانی (كلارا زەتكین)ئەم ڕۆژە واتا 8ی مارس كرابەڕۆژی ژنانی جیهان دواتریش لەساڵی 1977 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ئەم ڕۆژە بەفەرمی وەك ڕۆژی جەژن وئاشتی ژنان پەسەندكرا.
لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانیش هەمان زهنیەتی رەگەزگەرای بەڕێوە دەچێت و ئێمە ی ژنان لەهەموومافە مرۆیەكانمان بێبەش دەكرێین .لەدژی ئەم عەقڵیەتەو لەپێناوی ئازادی ڕەگەزیدا بەردەوام تێكۆشان هەبووە .بەتایبەتی ژنی كورد لەهەرچوارپارچەی كوردستان ساڵانێكی درێژە لەناوبزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كورد بەڕێبەرایەتی (pkk)كە خاوەن گەورەترین بزوتنەوەی ژنانە بەپێشەنگایەتی تێكۆشانی ئازادی ڕەگەزی تێكۆشانی نەتەوەی ودیموكراتی بەڕێوە دەبات. لەئاستێكدا تێكۆشان بەڕێوە دەچێت نەك ژن یەكسانن لەگەڵ پیاوان بەڵكو ژنان پێشەنگن لەبواری سیاسی سەربازی و ڕیكخستنی وچالاكی جەماوەریدا .ئەمەش كاریگەریەكی زۆری لەسەرژنانی كوردستان و هەرێمەكە داناوە .بێگومان گەورەی وگرنگی ئەم تێكۆشانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز(عەبدوڵائۆجەلان)كەیەكەمین سەركردەیە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا كەهەموو تواناكاریەكانی خۆی كردۆتەخزمەتی ئازادی ژنانەوەو وەك تێكۆشەرێكی ئازادی ژنان بەشێوەیەكی ڕادیكاڵ سیستەمی پیاوسالاری شیكردۆتەوەو زۆر بوێرانە تێكۆشانی لەدژی بەڕێوە بردووە .دیارە ئەم هەڵوێستەی ڕێبەر(ئۆجەلان)سەرانی سیتەمی پیاوسالاری تورەوبێزاركرد. هەربۆیە هەمووتوانستەكانیان خستە گەر بەپیلانگێرییەكی نێودەوڵەتی دەستگیریانكردورادەستی دەوڵەتی توركیایانكردەوە ماوەی10ساڵەلەزیندانێكی تاكەكەسیدایە سەرەڕای ژەهرخواركردنی رۆژانەبەشێوەیەكی زۆردڕندانە ئەشكەنجەی دەرونی لەسەر بەڕێوە دەبرێت بێگومان ئەم پیلانگێریە بەواتای شكاندنی ئیرادەی ئازادانەی ژنانەو ئێمە دەڵین ئازادی ڕێبەر(ئۆجەلان)ئازادی ژنانە.هەربۆیەگرنگە وەك وەفاداریمان لەم ڕۆژەدا زیاتر خاوەن لەوتێكۆشانە دەربكەوین وتێبكۆشین لەپێناوی ئازادی بەڕێزیدا .
ژنانی ئازادیخواز وڕێكخراوەكانی ژنان
سەرەڕای هەوڵ تێكۆشانەكان هێشتا وەك ژنان ڕۆژانە مافەكانمان پێشێل دەكرێن ولەژێرناوی ناموسدا دەكوژرێین یان هانی كوشتنمان دەدرێێت .بۆبەرەنگاربونەوەی ئەوزهنیەتەو نەهێشتنی توندوتیژی وهۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا ئێمە وەك هەردوڕێكخراوی (مەكتەبی كاروباری ژنان)و(تەڤگەری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان)دەستمان بەكەمپینێك كردووە بەدروشمی ئێمەی ژنان ناموسی كەسنین ناموسمان ئازادیمانە .بەچالاكی جۆراوجۆر كەمپینەكەمان بەڕێوەدەبەین بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین كەهاوكاربن بۆسەرخستنی ئەم كەمپینە . بالەمرۆژەدا دەنگی ئازادیخوازانەمان یەكخەین و و ئەمرۆژە بیكەینەڕۆژی تیكۆشان لەدژعەقڵیەتی ناموس پەرستی .هەروەها ئێمە لەم رۆژەدا پەیمانی خۆمان بۆ هەمووشەهیدان نوێ دەكەینەوەو گرێدراو بەپەیامەكانی شەهیدی سەركردە هەڤاڵ (ڤیان جاف) و هەڤاڵ (هیران هیرانی)هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی ژنان(كلارازەتكین ڕۆزالۆكسەمبۆرگ ،لیلاقاسم زیلان وسەما بێریتان و شیلان و ئەلفەتەریا.......هتد) لەسەر ڕێبازی ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژن بڕەوبەتێكۆشانمان دەدەین

(مەكتەبی كاروباری ژنان) و (تەڤگەری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان)
8 -3-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)