تراژیدیای فرەژنی و میرات لە ئیسلامدا
Monday, 19/01/2015, 12:00
كه‌م نين ئه‌و مه‌لا و "زانا ئاينيانه‌ي" وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ عيراق و سورياو هاوشيوه‌كاني و ده‌لين ژماره‌ي ئافرتان و قه‌يره كج زۆرتره‌و كێشه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه پياوێك ببێته خاوه‌ني چه‌ندين ژن له‌بري ئه‌وه‌ي ببنه له‌ش فرۆش. خۆ له زۆربه‌ي ولاته ئيسلاميه‌كان رێژه‌ي ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به پياو زۆر جياواز نيه‌و كه‌چي شه‌رع فره ژني داناوه بۆ پياو ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و پياوانه‌يه كه خاوه‌ن پاره‌و سامانن به‌لام هه‌ژاره‌كان زۆربه‌ي جار تواناي خواستني ته‌نيا يه‌ك ژنيشيان نيه‌و ده‌بێت ژيانيان له چاوه‌رِوانيدا به‌سه‌ر به‌رن ، بۆ ئه‌وه ده‌لێن چي؟ ئه‌ي بۆ ئه‌و كۆمه‌لگايانه چي ده‌لێن ئه‌گه‌ر رێژه‌ي پياو تێياندا زۆرتر بێت له ئافره‌ت.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ي ژن له ئيسلام و له قورئاندا: (باري كه‌سێتي و مافه‌كاني ژنان له شه‌ريعه‌و قورئاندا) لێره‌دا به كورتي ئاماژه‌يه‌ك به باري كه‌سێتي و "مافه‌كاني" ژن ئه‌ده‌م كه ئيسلاميه‌كان شانازي به پراكتيزه كردنيه‌وه ده‌كه‌ن: له سوره‌تي النسا‌و 34 هاتوه: ... "پياوان سه‌رپه‌رشتيارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانيانه‌وه ، ئافره‌تاني ژيرو ديندارو گونجاو هه‌ميشه گوێرِايه‌لي مێرده‌كانيان ده‌بن ... ئه‌و ئافره‌تانه‌ش سه‌ركه‌شي و سه‌رپێچي بكه‌ن ... له ناو جێگادا پشتيان تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر سوودي نه‌بوو (لێيان بده‌ن) ... تاد." به‌لێ پێغه‌مبه‌ري موسولمانان به‌م ياساو شه‌ريعه‌ته موسولَماناني فێري لێداني ژن كرد.
سوره‌ي النسا‌و 15: ئه‌و ئافره‌تانه‌ي كه زينا ده‌كه‌ن ئه‌وه چوار شايه‌تيان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن جا ئه‌گه‌ر شايه‌تيياندا ، ئێوه له مال به‌نديان بكه‌ن تا مردن يه‌خه‌يان پێده‌گرێت ..." به‌لام بۆ پياو باسي به‌ندكردن و زيندانيي تێدا نيه ئه‌گه‌ر هه‌ر خيانه‌تێكي هاوسه‌رگيريي بكات.
ئايا رِاستگۆيي و بێلايه‌ني ئه‌و شاهێدانه ده‌بێت له كوێدا بێت؟ چاره‌سه‌ري ئه‌م دياردانه پێويستيي به ياساي مه‌ده‌ني و شارستاني و لێكۆلينه‌وه‌ي ياسايي هه‌يه (ياساي ته‌ندروست) نه‌ك به‌و شێوه هه‌رِه‌مه‌كيه‌ي له‌و سوره‌تانه‌ي قورئاندا هاتوون ، ئه‌گه‌ر وابێت كه‌واته ئه‌و سزايه ده‌بێت بۆ پياويش بێت. ته‌نانه‌ت ژن به نيوه‌ي پياو حيساب ده‌كرێت له ئيسلام‌دا بۆ گه‌واهي و شايه‌تيدانيش. ئه‌وه چ سوكايه‌تي و ناهه‌قيه‌كه به ژن كراوه له‌م ئاينه‌دا.
له سوره‌تێكي تري النسا‌و 24 هاتوه: "پياوان به‌هۆي مال و داراييانه‌وه بۆيان هه‌يه هه‌تا چوار ژن بهێنن و گوناهيش نيه له كه‌مكردنه‌وه‌ي ئه‌و ماره‌ييه‌ي له‌سه‌ري رێكه‌وتبوون ...". لێره‌دا به رِووني ده‌رده‌كه‌وێت كه پياوان به حوكمي پاره ده‌توانن به ناوي شه‌رع و ئايني ئيسلامه‌وه له‌گه‌ل چوار ئافره‌تدا كاري سێكسي بكه‌ن و به ئاره‌زوي خۆيان به‌سه‌ريانه‌وه بنيشنه‌وه ، كه‌چي له سوره‌تي النسا‌و 40 نوسراوه "به‌رِاستي خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقالێك سته‌م له ئاده‌ميزاد ناكات". لێره‌دا عه‌داله‌تيي خودا ده‌كه‌وێته ژێر پرسياره‌وه. 72 حۆريه‌كه‌ي ئه‌و دونياش هه‌ر بۆ پياوه‌و گوايه ژناني خاوێنيشيان ئه‌ده‌نێ و له‌وێش هه‌ر پياو ده‌مرِاستي ئافره‌ت ده‌بێت... لێره‌دا ماف ته‌نها بۆ پياوه‌و وه‌ك ده‌بينين سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانيش هه‌ر پياو بوون. زۆرێك له ئافره‌تان به‌هۆي خراپي باري داراييانه‌وه‌و بۆ بژێوي ژيانيان يان خۆيان و منداله‌كانيان و باري چه‌وتي كۆمه‌لايه‌تييان به‌ناچاري خۆيان ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و جۆره پياوانه كه ببنه ژني دوه‌م يان سێيه‌م و چواره‌م ...
ئه‌م ديارده قێزه‌ونه‌ي له شه‌ريعه‌ي ئيسلام‌دا هه‌يه له ولاته ديموكرات و پێشكه‌وتوه‌كان به هۆي ده‌وله‌تي سۆشيه‌ل چاره‌سه‌ر كراوه سيسته‌مي سۆشيه‌ل و زه‌ماني كۆمه‌لايه‌تي هه‌يه بۆ دايكان و بۆ بێكاران به گشتي به ئافره‌تانيشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي هيچ مرۆڤێك ، هيچ ئافره‌تێك ناچاري برسيه‌تي و له‌ش فرۆشي نه‌بێت ، ديارده‌ي ده‌وله‌تي سۆشيه‌ل كه له ده‌وله‌ته ئيسلاميه‌كاندا نيه. چ ئافره‌تێك به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ي دوچاري ئه‌و جۆره چاره‌نوسه بێته‌وه‌و به ئاره‌زووي خۆي رِه‌زامه‌ند بێت ببێته ژني دوه‌م ، يان سێيه‌م ، يان چواره‌مي پياوێك ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامي ناعه‌داله‌تي كۆمه‌لايه‌تيه‌وه نه‌بوبێت. ئايا بۆچووني پياوان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هاوسه‌رگيري له‌گه‌ل چه‌ند پياوێكدا بكات؟ فره ژني له پايه‌و كه‌سايه‌تي ئه‌و ئافره‌تانه‌ش دێنێته خوارێ. له ئايه‌تي 51 ي سوره‌تي ئه‌حزاب هاتوه "... پێويست ناكات بۆ چوونه لاي ژنه‌كانت نۆبه بگريت. هه‌ر كاميانت ويست بچۆ لاي و هه‌ر كاميانت نه‌ويست گوێي مه‌ده‌رێ. رِه‌خنه‌ت له‌سه‌ر نيه‌و ئازاديت و ده‌سه‌لاتي ته‌واوت هه‌يه له جێهێشتنيانداو بۆ ئه‌وانيش هه‌ر به‌م شێوه‌يه باشه. خودا ئاگاي له ئاره‌زوه رِه‌واو رِاسته‌قينه‌كانت هه‌يه". ئايا خوێندنه‌وه‌ي ئيسلاميه‌كان چيه بۆ ئه‌وه؟
هه‌روه‌ها له سوره‌تي النسا‌و 11 له ميراتدا به‌شي نێرينه‌كان ئه‌ندازه‌ي به‌شي دوو مێينه‌يه. له دابه‌ش كردنه‌كاني تري ميراتيي ناو ئه‌نداماني خێزان و خزماندا هه‌ر ئافره‌ت زه‌ره‌ره‌و مه‌نده ، ته‌نانه‌ت مافي كاباني مالَيش به هه‌ند وه‌رنه‌گيراوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش له يه‌كێك له سوره‌ته‌كاني شه‌ريعه هاتوه "ئه‌گه‌ر پياوێك حه‌ز به‌وه بكات له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ي بچێته جێگاوه‌و ئه‌گه‌ر ژنه‌كه رِه‌تي بكاته‌وه ئه‌وا فريشته‌كان له‌عنه‌تي ده‌كه‌ن ...". ئه‌وه‌ي كاتي خۆي ئه‌و سوره‌تانه‌ي نوسيوه دياره له به‌رژه‌وه‌ندي پياو نوسويه‌تي. ئافره‌ت له‌م ياسا ئيسلاميه‌دا نه‌ك ته‌نيا مرۆڤي پله سێشه ، هيچي تريش نيه جگه له ئۆبجه‌كتێك به تايبه‌ت بۆ پياو ، جۆرێكه له كۆيلايه‌تي به ناوي شه‌رعي ئيسلاميه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه جگه له بێرێزي و سوكايه‌تي به ژن له ئيسلامداو شكاندني كه‌رامه‌ت و باري كه‌سێتييان هيچيتر نيه. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و "مافانه‌يه" ئيسلام بۆ كۆمه‌لَگا داواي ده‌كات هه‌رگيز ناكرێ مه‌منوني ئيسلام بين. له مه‌زهه‌بي شێعه‌شدا وه‌ك مه‌زهه‌بێكي سه‌ره‌كي نێو ئيسلام سيغه كردن هه‌يه كه هيچيتر نيه جگه له شوێني له‌شفرۆشيه‌كي كراوه.
به هيوام چيتر ئافره‌تان شۆرشێكي فكري و كۆمه‌لايه‌تي به‌سه‌ر ئه‌م ياساو ديارده قێزه‌ونانه‌دا بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاريگه‌ريي قسه‌ي مه‌لاكان و شه‌ريعه‌و په‌روه‌رده‌ي ئاينيه‌وه. ده‌زانم ئازادي و يه‌كساني نرخي گرانه.
وه‌ك سه‌رچاوه بۆ ئايه‌ته‌كان / برِوانه ته‌فسيري ئاسان بۆ تێگه‌يشتني قورئان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست