لقى 12ى پارتى شانازى دەكەن بەكوشتنى یەكێتیەكانەوە
Sunday, 05/07/2009, 12:00
لەو ئێوارە كۆڕەى كە بۆ هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ساز درا لە هۆڵى ساراى هەڵەبجەى شەهید لە كاتى موناقەشەكان و ڕوبەڕووبونەوەكاندا كاتێك لەلایەن ئامادەبوویەكەوە بەناوى (مامۆستا ئەرسەلان ئیناخ) ڕەخنە لە یەكێـتى و پارتى گیرا لەبارەى شەڕى ناوخۆ و بەكوشتدانى خەڵك كوردستان لەسەر كەپى حەمەدئاغا و چەند ناوچەیەكیتر لەوەڵامى ئەو ڕەخنەیەدا
(بێستون هەوارامى) ئەندامى مەكتەبى ڕاگەیاندنى لقى 12ى پارتى گووتى:" شانازى دەكەین بەكوشتنى ئەوانەوە دەستمان خۆش بێت و شەڕمان لە پێناوى مانەوەدا كردووە ".
ئەو چەند دێڕەى سەرەوە تەعبیرە لە عەڵیەتى پارتى و لقى 12 چونكە پارتى سەربەخۆیانە هیچ قسەیەك ناكەن بەڵكو هەموو قسەو لێدوانێكیان مەركەزیەوە كەس ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندى بنەماڵەى بەرزانى و پارتى قسە بكات و لێدوان بدات.
بەڵام یەكێتى ئەو ئازادیەى داوە بە ئەندامەكانى و هەموو كات ئەتوانن ئازادانە قسەو بیروڕاى خۆیان دەرببڕن و بەڵام پارتى ئەو ئازادیەى نەداوە بە ئەندامەكانى هەربەمقیاسەش بێت ئەوە قسەى بنەماڵەى بەرزانى و پارتیە .
خوێنەران و بەڕێزان ئێمە چەند ساڵێكە دەڵێین ئەوەى ناوى لێنراوە ڕێكەوتنى سترتیژى هیچ نییە جگەلە لە خۆڵكردنە چاوى خەڵك ,ئەگەر ئەم دوو حیزبە كادرەكانیان بەڕستى پەروەردەكردبێت و ڕێكەوتنیان لە نێواندا هەبێت چۆن دەبێت بوترێت شانازى دەكەین بە كوشتنى هاوپەیمانەكانمانەوە؟ یەكێتیەكان بڕوانن ئێوە دوواى چى كەوتوون ئەوەتانێ بە ئاشكرا و لەسەر مەنەسەوە پارتیەكان شانازى دەكەن بە كوشتنى كەسوكارو كوڕو باوك و مندالەكانى ئێوەوە كەچى ئیجباریش كراون كە دەنگ بدەن بە بكوژى كەسوكارەكەتان و بانگەشەى بۆ بكەن! من لێرەوە بەتەواوى یەكێتیەكان دەڵێم ئایا لەم سوكایەتیە زیاتر چى هەیە پێتان بكرێت ؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست