" چوارێنەکانم "
Tuesday, 15/04/2014, 12:00
(لەسەر ئیزنی بابا تاهیری کورد)
هە تا پشتم چەما هەر چاوە رێی بوم
لە پێ کەوتم ئەوەندهاتم ئەوەند چووم
لە جێژوانان بە تەنیا هە ر دەمام من
نەهاتی قەت لە کوێ زیندووم مردوم .
دووچاوت پیاڵەن و مەی لێ رژاوە
بە تای زولفت جیهانێک قڕ کراوە
هەموو رۆژێ لە پاردەم من بە تەنیا
بە تەنیا بەردی پاردەم پێ بڕاوە .
لە کازیوەی بەیانی بولبولم دی
گوتم تا کەی دەناڵێنی ودەگری
گوتی چبکەم لە گوڵ دوورم بەهارە
هەموو وەرزم رما بێجگە لە پیری .
بەتاتای زولفەکانت چێ دەکەی داو
هەتا گیرۆدە بن خەڵکان بە لێشاو
هەتا کەی راوەکارت کەس نزانێ
لەسەر رێت کەوتووە کوشتە بە لافاو .
لە چاوانم رووباری خوێنە دەڕژێ
رکەی سنگم دەسوتێ ودەهەژێ
ژیانم کەکرەیە وتاڵ وتفت بی
دەڵێی دوڵپایە خوێنم دەمژێ .
دڵ ودینم لە رێی تۆدا لەدەست چوو
نە سامان ما نە ژین هەرچی کەهەم بوو
بەتەنیا جەستەیەک ما رووت ولاواز
ئەویش هەردێتە بەرپێت بێ یەکو دوو .
خەمی دونیا بە لافاوە لای من
بە نەشتەرجەستە خوێناوە لای من
هەموو رۆژێ دە تۆرێم ودەگریم
بۆ یارم دوورە تۆراوە لە لای من .
شەوو رۆژدیدە گریان و دڵ ئاور
لە بێ بەختی ئەوینم کورتی هاور
کەتۆدیتت ئەوینت قەستەسەر بێ
پەژیوان بی لە دینان ببیە گاور .
وەکو دۆمان لە دوی تۆ وێڵو تەنیام
بەگەنجی پیر بوم وسوکو ریسوام
لە بێ بەختی هەمووژینم سڕو تۆف
لە ئاواتی دڵم دوور بووم و ناکام .
هەموو دونیا وەکو زیندانە بۆمن
گوڵستان دڕکو خارستانە بۆ من
سییامەندیش نەبوم بۆ خەج لە کێوبم
هەموووەرزم خەمو خەم بارە بۆ من .
بەوە شادم کە رۆژێک دێمەلای تۆ
هەموو دونیام لە لا خۆشە لەبەر تۆ
ئەگەر بۆ چرکە ساتێک دوور بم لێت
وەها گێژم لە گە ڵ کەس نایەمە گۆ .
دڵیک پڕ بێ لە ژان ودەردو ئازار
شەوورۆژ کار وپیشە ی دادو هاوار
چلۆن دەربازدەبێ چۆن دێتە ژوانان
کە ئاشق بێ وئەوین لێی بێ بە رێبوار .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو / فەنلەند ... ١٩٩٧... ز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست