کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(دوونامە بۆ خەلكى كوردستان)

Friday, 12/10/2012, 12:00


دیاریكردنى چارەنووسى بى سەروشوینەكان
پاش سەرەخۆشیم لە كەسوكارى بیسەروشوینەكان,بەباشم زانی ئەم دوو پەیامەی دەسەلات لەم سیناریویە بۆ خەلك و تاكى كورد روون بكەمەوە:
1-كوژراوانى مەیدانەكانى جەنگ زۆر جیاوازترن لەو كەسانەى كە خۆیان دەدەن بەدەستەوە یا رادەست دەكرین ئینجا پاش ئەمە دەكوژرین چونكە لە یاساى نیو دەولەتى دا ئەمانە بە بارمتەى جەنگ (اسرى الحرب)هەژمار دەكرین وە كوشتنیان تاوانى جەنگەو دەبیت بدریتە دادگا نیو دەولەتیەكان,بەلام لە كوردستان ئەمە بە پیچەوانەوە رووى دا وەكو دیمان وتەبیژى حكومەت زۆر بیشەرمانە هاتە سەر شاشەو مردنیانى راگەیاند وە گەورەترین سوكایەتى بە كەسوكارەكانیان كرد كە ووتى قەرەبووشمان كردوونەوە!بەلى ئەمە یەكەم نامەبوو كە دەلیت برون چیتان نەكردووە بیكەن وە مەیتەكانیشتان نادەینەوە و كوشتمان و پارەشتان وەرگرتووە ئیتر بۆ وادەكەن,ئایا ئەم قەرەبووە چیە كە هەتیوەكان وبیوەژنەكان و دایك وباوك وبرا و خوشكەكان قەرەبووبكاتەوە؟لەدواییدا ئایا ئەمە ماناى ئەوە نیە بەلى ئەمانە لامان بوون و گیرابوون و دوواتر كوشتمانن؟
2-نامەى دووەم بۆ كۆمەلانى خەلكى كوردستانە كە ئاماژەیەكى زۆر ترسناكە كە ماناكەى ئەوەیە هەر كاتیك بمانەویت دەتانگرین و بزرتان دەكەین و دواتر دەتان كوژین و لە باشترین حالەتیشدا (بیان وەفات) بۆ خانەوادەكانتان دەكەین!
پاش ئەم لیدوانەى حكومەت پیویستە ئەم دۆسیە بە زووترین كات بگاتە دادگاى لاهاى و تاوانباران پیش كوشتنى خەلكانى زیاتر لە رۆلەكانى گەلەكەمان وە دەبیت ئۆپۆزیسیونیش بەزووترین كات لیكۆلینەوەى لیبكات و تاوانبارانیش بگەینرینە دادگاكان.
سەیر و سەمەرەكانى كوردستان
1-دەسەلاتى كوردستان شەو و رۆژ لافى ئەوەمان بەسەردا لیدەدات كە گوایا كوردستان لە بەشەكانى ترى عیراق پیشكەوتوو ترە,باشە كوردستانى لیدەرچیت لەكویى ترى عیراق هەموو سالیك هاوولاتیان بە كولیرا گیان لە دەست دەدەن؟وە دەلین گوایا سەرچاوەى ئەم نەخۆشیە ئاوى دووكانە ئەى ئەم ئاوە نیە دەچیتەوە خوواروى عیراق؟خیرە كەس لەویدا تووش نەبووە؟من گومانیكى زورم هەیە كە ئەمە دەستیكى لە پشتەو بۆ لەبیربردنەوەى شتى لەوە گەورەترە.
2-تووتیەكى ترى دەسەلات(عبدالسلام بەروارى) هیشتا نازانى سەدام لە زیان نەماوەو دوینى شەو بیشەرمانە لەسەر شاشەى كەنالى(البغدادیە)دەیوت ئیمە ناتوانین ریگرى لەسوپاى توركیا بكەین لەهاتنە ژوورەوەى خاكى عیراق چونكە ئەوە پەیوەستە بە ریكەوتنیك كە لەبەینى سەدام و حكومەتى توركدا وواژو كراوە!ریكەوتنەكەش ماوەى 5تا15 كم ى داوە,كاك سەلام ئەى ئەو قارداشانەى ناو شارەكان و پەرلەمان؟باشە ریكەوتنەكە دەلیت بنكەى سەربازى هەمیشەیى دابمەزرینن یا كردەوەى سەربازى سنووردار؟
3-حكومەتەكەى ئیمە 13سال پیش بەغدا پەرلەمانى دامەزراند بەلام هەتا ئیستا نەیتوانیوە 13
/1 بەغدا گەندەلەكان بداتە دادگا.
4-تا ئیستا نەمان دیت لە بەغدا بریاریك تیپەرینریت بى كۆدەنگى بەلام هى كوردستان یەكیتى و پارتى لییرازیبن ئەوانى تر با زورنا لیبدەن و سیر بخۆن.
5-تا ئیستا ریگانەدراوە بانكەكانى رەشید و رافیدەین لە كوردستان لقەكانى بكاتەوە بۆ خزمەتى هاوولاتیان بەلام بە دەیان بانكى بیانیمان هیناوەتە ژوورەوە بۆ دزین وئاودیوكردنى پارەى دزراو.
6-هەركەسیكى بمانەویت دەیگرین بەدیلى و دەیكوژین كەسیش ناتوانیت لیپرسینەوەمان لەگەل بكات .
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە