جەنابی سەرۆك كێ سواری مەوجەكە بوە
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
مەسعود بارزانی وەك كەسێكی خاوەن كەسایەتیەكی لاواز بەوە ناسراوە كە زۆر كورت بینە و هیچ حسابێك بۆ قسەكانی خۆی ناكات و تەنها بۆ مەرام و مەبەستیكی هەنوكەیی لێدوان دەدات بۆیە وەك كەسێكی موناافق ناوبانگی دەركردوە چونكە هەردەم لە هەولی ئەوە دایە لێدوانی وا بدات خەلكی پێ ڕازی بكات و خوا كەریمە بۆ دواتر ، نوێترین قسەكانی لە ڕۆژی 11.ى ئادار بوو كە یادی ئازاد كردنی هەولێرە لە سالی 1991 و ئاماژەی كرد بە بارودۆخی ئێستای هەرێم و وتی هەندێ كەس سواری مەوج بوینە كە خوشی نازانێ مانای ئەم دێڕە چییە ، سەرەتا دەگەڕێمەوە بۆ ڕاپەڕینی 1991 كە ئێستا مەسعود بارزانی بەرهەمەكەی دەخوا ، حەقییەتی ئێستا ئەم یادە بكاتەوە چونكە دوای ئازاد كردنی شارەكان بە ئیسراحەت خۆی و بنەمالەكەی هاتنەوە و سواری مەوج بوون دیارە شارەزاییەكی زۆر باشیشیان هەیە لەم بوارە بۆیە توانی ببێتەسەروكی هەرێم و برازاییەكەی ماوەیەكی زۆر ببێتە سەروك وەزیران و ئێستا چاوەڕێ دەكا نۆبەتی بێتەوە ، كۆڕەكەشی لێپرساروی پاراستن و ئامادە كراوە كە نۆبەتی هات بكرێتە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،براكانیشی لە لێپرسراوی لیوا تایبەتەكان تا دەكاتە داریی و حزبی و گشت بریارە بالاكانیان بە دەستە ، ئەگەر مەسعود بارزانی نازانێ مانای سواری مەوج بوون چییە با سەیرێكی مێژوی بنەمالەكەی خۆی بكات و كە لە ماناكە تێگەیشت ئەو كات دەزانێ كە وتەكەی خۆی گوزارشتە لە داهاتوویەكی نزیك كاتێك كە دەسەلاتە گەندەڵ و ناداتپەروەر و فاشلەكەی بنەمالە لەسەر دەستی خەلك دەڕوخنرێت و ئیتر كەسی تریش ناتوانێت سواری مەوج ببێ جونكە بە لەسەر دەسەلات لادانی بنەمالە كەسی تر ناتوانێ خۆی بسەپێنێ و تەزویر بكات و هەر چوار سال جارێك بە ئاشتیانە دەسەلات دەستاودەست دەكرێت و بەمەش هەرگیز ژینگەی لە بار دروست نابێ بۆ خەلكی گەندەل و ماستاوچی كە لە دەسەلات نزیك ببنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست