كەركوك وسەدوچل وسەدەیەكی تر؟!!
Saturday, 08/09/2012, 12:00
ئەوكاتەی چارەنوسی شاری كەركوك رادەستی ژمارە سەدوچل كرا دەسەڵاتدارانی كورد زۆر بەشانازیەوە باسی ئەومژارەیان دەكردو وەك سەركەوتنێكی مەزن پێناسەیان دەكرد، ئاماژەیان بەوە دەكرد كە چۆن بەسیاسەتی حەكیمانە توانیان كێشەی كەركوك لە دەستوردا بچەسپێنن، وەك ئەوەی گومانیان لەكوردستانی بونی كەركوك هەبێت وگرەوەكەیان لەبراعەرەبەكانیان بردبێتەوە، خەمخۆران ودڵسۆزانی كەركوك هەرزوو هاواریانكردو بانگیان لەدەسەڵاتدارانكرد وتیان ئەوەی ئێوبەسەركەوتنی دەزانن بەپێچەوانەوە دۆڕاندنە ، ئەگەرگومانتان لە كوردستانی بونی كەركوك نییەبۆ وەك ناوچەی كێشەلەسەرلەدەستوردا دەیچەسپێنن؟! ئەوكاتەی بەشێكی گرنگی خاك ونیشتمانەكەت بەپێی یاساودەستوردەخەیتەنێوچوارچێوەی ململانیەوەلەگەڵ لایەنێكی داگیركەردا، هەرهەمان كات پێویستە دان بەشكستی خۆتدا بنەی، لەكام یاساو رێسای دنیادا هەیە گرەولەسەربردنەوەی مالی خۆت بكەیت لەكاتێكدا هیچ گەرنتیەك نەبێت سەبارەت بەوەی گرەوەكەدەبەیتەوەیاخود نا، نزیكەی سەدەیەكە شاری كەركوك لەسەردەستی زلهێزەكانی جیهان بەئیراقەوە لكێنراوە،لایەنی كەم نیوسەدەیە كورد خوێندەڕێژێت وقوربانی دەبەخشێت بۆ ئازادی ئەوشارە، لەدوای ئەودیان ساڵەو روخاندنی سەرسەخترین دوژمنی كوردوگەورەدیكتاتوری دنیاجارێكیترچارەنوسی كەركوك هاتەوە سەرخاڵی سفرلەسایەی سیاسەتی حەكیمانەی كوردەوە، هەڵبەتە لەڕابردوودا كەركوك لەبەرنامەوئەدەبیاتی حزبدا شوێنێكی گەورەی بۆ تەرخانكرا بوولەبواری دروشم وپیاهەڵداندا ، زەقترین دروشمەكانیش "كەركوك دڵی كوردستانە" و"كەركوك قودسی كوردستانە" كە دروشمی دووحزبی گەوری كوردستان بون، لەڕاستیدا كەسێك نەیوت "كەركوك خاكی كوردستانە" بێگومان خاك نەمروجێگیرە وبۆهەمیشە دەمێنێتەوە سەدان ساڵ داگیركەرزاڵبێت بەسەریدا دواجارهەر ئەوخاكەیەو خاوەنی هەمان ناسنامەی ڕەسەنی خۆیەتی، بۆیەجوانترین پێناسە بۆكەركوك ئەوەیە دوورلە دورشم و بەرژەوەندی حزبی گەلی كورد دروشمی "كەركوك خاكی كوردستانە"بەرزبكاتەوەو بەبێ چاوەڕوانی دەستی حزب گەل خاوەنداری لە كەركوكی خاكی كوردستان بكات، ڕۆژلەدوای ڕۆژ ڕوداو پێشهاتەكان نائومێدی زیاتر دەبەخشن بە گەلی كورد وبەتایبەتی خەڵكی كەركوك هێچ گومانێك نەماوە لەسەرئەوەی كەركوك خەمخۆری نیەلەناودەسەڵاتدارانی كورددا، هیچ سەركردەو هیچ حزبێك ئامادەنیە بەرژەوەندیەكانی كەركوك لەسەروی بەرژەوەندیەكانی خۆیەوە دابنێت بەڵكو بەپێچەوانەوە هەمیشە كەركوك دەخەنە خزمەتی بەرژەوەندیەكانی خۆیانەوە ئەوەش زۆربەڕوونی وئاشكرایی بەدی دەكرێت، نۆساڵە حزبەدەسەڵاتدارەكانی باشوری كوردستان پلەوپایەو ئیمتیاز لەسەرحسابی كەركوك وەردەگرن وناكۆكی وململانیەكانی خۆیان چڕتردەكەنەوە بۆ وەرگرتنی دەسكەوتی حزبی زیاتر، هەگیز نەمان بینی جارێك دەسبەرداری بەرژەوەندی حزبی خۆیان بن وكەركوك نەكەن بەقوربانی حزب وحزب بكەن بە قوربانی كەركوك، ئەگەر پلەوپایە وەرگرتن لەپێناوی خزمەتكردندایە پێویستە دڵسۆزترین كەس دەستنیشان بكرێت كەلەخەم وئازارو مەینەتیەكانی كەركوك وخەڵكی كەركوك تێبگات ونزێك بێت لەڕاستی ڕووداوەكان، نوێنەری كەركوك ئەگەر خەڵكی كەركوك نەبێت وهەڵبژێردراوی هاوڵاتیانی كەركوك نەبێت وئاوێتەی ئازارەكانی كەركوك نەبێت ئەبێ كەركوكیەكان چاوەڕوانی چی لێبكەن؟! بەڕاستی مایەی دڵتەنگیە بەرژەوەندی حزبی ئەوەندە بەزەقی پێشدەخرێت كەدەبێتە جێگەی لۆمەی دۆست ودوژمن، هەرچەندە گومانم هەیە لەوەی مادەی سەدوچل چارەنوسی كەركوك سەدەیەكی تریش یەكلایی بكاتەوە، بەڵام بۆ رۆژگاری ئەڕۆ چارەنوسی ئەوشارە بەستراوەتەوە بەوبڕگە دەستوریەوە كەواتا ئەوكوردەی لە نێو لێژنەی مادەی سەدوچل جێدەگرێت ڕاستەوخۆ نوێنەری خەڵكی كەركوكە وپێویستە كوردانەوكەركوكیانە لەخەمی ئەوشارەدابێت، ئایا دەبێت نوێنەرە هەڵبژێردراوەكانی خەڵكی كەركوك لەپەرلەمانی ئێراق كەسانی بێتواناو بێ ئەزمون وخەمنەخۆری شارەكەیان بن؟ّ! ئەگەروایە بۆچی لەسەرناوی كەركوكیەكان پلەوپایە وەردەگرن ونوێنەرایەتی خەڵك دەكەن پێویستەهەرچی زووە دەسبەرداری پۆستەكانیان بن، ئەگەر وانیە دەبێت دڵسۆزی وچاونەترسی خەمخۆری ونوێنەرایەتی خۆیان بسەلمێنن وبەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی و بێدەنگی حزب كوردانەوئازایانە خۆیان نوێنەرایەتی شارەكەوخەڵكەكە خۆیان بكەن، لیژنەیەك بۆكەركوك پێكهاتبێت پێویستە ئەندامەكانی كەركوكی بن هەروەكو عەرەب وتوركمانەكانیش خاوەنداری لەكەركوك بكەن بەسە بەڵام ئەگەر لەدوای ئەوانەوە بن وبەقەت ئەوانیش نەكرێت بەراستی شورەییە، تكایە دەسەڵاتداران یەك ساڵ لە پێناوی كەركوكدا دەسبەرداری بەرژەوەندی حزبی بن ئەوەندی عەرەبێك عەربیانە لە كەركوك دەڕوانێت و ئەوندەی توركێك توركمانانە سەیری كەركوك دەكات ، ئێوەش هەرئەوەندە كوردانە چاوێك بەكەركوكدا بگێڕن، ئەگەروانەبێت سەدەیەكی تریش حاڵی كەركوك وەك ئەمڕۆیە، ئەوكاتەش باشتر ئاشكرادەبێت بۆچی بەكەركوكتان وت دڵ وقودس؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست