ده‌ک مردووی درۆت مرێ تاڵه‌بانی بۆ خۆت و درۆت!
Thursday, 13/08/2009, 12:00
له چاوپێکه‌و‌تنێکی ڕۆژنامه‌یی تایبه‌تدا که ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه 09/08/2009، ڕۆژنامه‌ی (شرق الاوسگ)ی له‌نده‌نی بڵاویکردۆته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق‌و سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشمانیی کوردستان ڕایگه‌یاند که نه خۆی‌و نه هاوسه‌ره‌که‌ی هیچ موڵک‌و ماڵێکیان نه له عێراق‌و نه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا نییه جگه له شوققه‌یه‌ک له شاری دیمه‌شق که له ساڵی 1975 دا کڕیویانه. تاڵه‌بانی له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆی ده‌ڕواو خه‌می قووڵی هێرۆی ژنی ده‌رده‌خا که گوایه پێی ووتووه "ئه‌گه‌ر بمرین ئه‌وا ده‌بێ شاره‌وانی بماننێژێت چونکه فلسێکمان نییه"، به‌ڵام تاڵه‌بانی دڵخۆشی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمرین گه‌له‌که‌مان ڕێزمان لێده‌گرێت!
پێ ده‌چێ ئاغای تاڵه‌بانی به ته‌واوی خه‌ڵه‌فابێ، یان عه‌قڵی خۆی له ده‌ست دابێ، یان بیه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵکی کوردستان‌و ڕای گشتی بگه‌وجێنێ، ده‌نا کێ هه‌یه توسقاڵێک به‌م قسانه‌ی ئه‌و بڕوا بکا؟ یان پێ ده‌چێ کلیلی قاسه‌که‌ی وون کردبێ‌و نه‌چێته‌وه سه‌ری که له کوێی داناوه، ئه‌ی نه‌یان ووتووه پیری‌و هه‌زار عه‌یب!
گریمان هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌ر گه‌جه‌رو گوجه‌ره‌کانی خۆیدا بڵاوی ده‌کاته‌وه، یان بۆ کڕینی ویژدانی ئه‌م‌و ئه‌و ته‌خشان په‌خشانی ده‌کا، یان بۆ پیلانگێڕان‌و ملشکاندنی نه‌یاره‌کانی ته‌رخانی ده‌کا‌و جگه له خۆی هیچ که‌سێکی تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌و دووره له تاڵه‌بانی، ئه‌ی ڕۆژانه له ته‌له‌فزیۆن‌و سایت‌و ڕۆژنامه‌کانی خۆیانه‌وه نایبینین‌و نایبیستین که "به‌ڕێزیان" پاره‌ی داوه‌ته فلان یان فیساره کادر، سه‌رکرده، هاوڵاتی تا خانووی پێ بکڕن یان له‌سه‌ر حسابی جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار پرۆژه بۆ گوند‌و گه‌ڕه‌ک‌و ڕێکخراوه‌کان ده‌کاته‌وه! ئایا نه‌یده‌توانی خانوێکی ئاواش بۆ ژنه به‌سته‌زمانه‌که‌ی بکڕێ بۆ ئه‌وه‌ی که مرد ئه‌رکی کفن‌و دفنه‌که‌ی نه‌که‌وێته سه‌ر شاره‌وانی‌و به پاره‌ی خانوه‌که‌ی کفن‌و دفنه‌که‌ی بۆ بکرێ!
گریمان ئه‌و هه‌موو کۆشک‌و ته‌لاره‌ی له شاره‌کانی کوردستاندا هه‌یه‌تی‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی له یه‌کێکیاندا ده‌ژی یان ئه‌و هه‌موو ته‌لارانه‌ی له ووڵاته‌کانی ئێران، تورکیا، ئه‌وروپاو ئه‌مریکادا هه‌یه‌تی، یان ئه‌و ده‌یان‌و بگره سه‌دان دۆنم زه‌ویه‌ی ژنه به‌سته‌زمانه‌که‌ی به ناوی کۆمپانیای وه‌همیه‌وه تۆماری کردوون هه‌ر هه‌مووی ناڕاست‌و درۆن، ئه‌ی هه‌ر خۆی چه‌ندین جار له به‌ر خاتری دڵی برا گه‌وره تۆرانییه‌کانی ڕاینه‌گه‌ندووه که دوای خۆ خانه‌نشین کردن ده‌یه‌وێ له تورکیا بژی! خۆ ئه‌وانه‌ی به تورکیادا هاتوچۆ ده‌که‌ن ده‌زانن مه‌سره‌فی ژیان له تورکیا چه‌نده گرانه. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی‌و ژنه‌که‌ی فلسێکیان نییه با پێمان بڵێ چۆن چۆنی ده‌توانێ له تورکیا بژی، خۆ له‌وێ سیستمی سۆشیالیش نییه تا بیانژێنن.
گریمان تاڵه‌بانی‌و ژنه‌که‌ی فلسێکیان نییه‌و بۆ ڕۆژی مردنیان ده‌گرین، ئه‌ی سه‌دان جار له زمانی سکرتێرو قسه‌که‌ره‌کانییه‌وه نه‌مانبیستووه که ده‌یان یان هه‌زاران دۆلاری له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی خۆی بۆ خێزانی عه‌بدولکه‌ریم قاسم‌و عبدالرحمان عارف‌و هیتر بڕیوه‌ته‌وه! ته‌نانه‌ت زیاتر له 150 هه‌زار دۆلاریشی هه‌ر له‌سه‌ر حسابی خۆی بۆ خزمه‌تکردنی گۆری مه‌لا مسته‌فای بارزنی دانه‌نا؟ ئه‌ی بۆ ناتوانێ له ئێستاوه گۆڕێک بۆ خۆی‌و ژنه‌که‌ی بکڕێ تا ئه‌و ئه‌رکه له‌سه‌ر شاره‌وانی لابه‌رێت، چونکه من دڵنیـام که مردن گه‌لی کورد نه‌ک هه‌ر ڕێزیان لێ ناگرێت به‌ڵکو تف‌و نه‌عله‌تیان لێ ده‌کات‌و ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی ئه‌به‌دییه‌وه‌و خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌نه جه‌ژن‌و شای لۆغان، هیوادرم که ڕۆژی مردنیان بکرێته ووچانی گشتی له کوردستان.
ئیتر کاتی ئه‌وه به‌سه‌رچوو جارێکی تر تاڵه‌بانی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی به درۆ و ده‌له‌سه خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، باشترین به‌ڵگه‌و نموونه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بوو که گورزێکی کوشنده‌ی وای له تاڵه‌بانی دا که تا هه‌تایه له بیری نه‌چێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ناو شاره‌که‌ی خۆیدا، شاری کۆیه، زیاتر له 68% ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوه، ئه‌وه‌ی که ده‌نگیشی به لیسته‌که‌ی تاڵه‌بانی‌و بارزانی داوه زیاتریان له ترسی نانبڕین‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات بووه یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان. ئه‌گه‌ر شاره‌که‌ی تاڵه‌بانی ڕێز بۆ په‌نجا ساڵ خه‌باته ما‌یه‌پووچه‌که‌ی دانه‌نێ نابێ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی تر بێ له کاتی مردنیدا ڕێزی لێ بگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست