ئایا ئاشتى عەزیزى پەرلەمانتار مەبەستى چى بوو ..؟
Friday, 10/08/2012, 12:00
ماوەیەكە لە تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیس بووك و هەندێ لە ماڵپەڕەكان قسەو باسێكى زۆر لەسەر ووتەیەكى ئاشتى عەزیز پەرلەمانتارى فراكسۆنى گۆڕان هەیە كە دەڵێ: (لە وڵاتان دەرگاى سەیارە بۆ ئەندام پەرلەمان دەكرێتەوە) بە ڕاى من جۆرَێك لەهەڵە تێگەیشتن هەیە بەرامبەر بەم ووتەیە چونكە ئاشتى مەبەستى ئەوە نیە بێن دەرگاى سەیارە بۆ ئەندام پەرلەمانەكان بكرێتەوە باكگراوندى ئەم ووتەیە هەڵگرى مانایەكە كە دەكاتە ئەوەى ئاشتى بڵێت پەرلەمان نەبوتە مەرجەع و لە لایەن دەسەڵاتەكانى ترەوە ژمارە نیە واتا ئەو دەیەوێت بڵێت پەرلەمانى هەرێم نەك گوێ بۆ داواكاریەكانیان ناگیرێ و كەنار گیركراوە بەڵكو ئەوەى پێ ى دەوترێت خەباتى پەرلەمانى لە لایەن مەكتەب سیاسیەكان و سەرۆكایەتى هەرێم و تا ئاستێكیش خكومەت جۆرێكە لە كۆمیدیا , ووتەكەى ئاشتى جۆرێك لە بەراوردكارى دەگرێتە خۆى لە نێوان پەرلەمانى وڵاتانى تر كە خاوەنى دەسەڵاتەكانى پەرلەمانین و مەرجەعە بەڵام لاى خۆمان ناخوێنریتەوە هیچ حساباتێكى بۆ ناكرێ بەڵام دێت لەم ئاماژەیەوە ئەیەوێت ئەوە بە دەسەڵات بڵێ كە پەرلەمانى ئەوێ كە مەبەستى ئاشتى خان وڵاتانى دیموكراتە نەك هەر دەبنە نوێنەرى خەڵك و بڕیاردەر بەڵكو وەك ڕیِز لە نوێنەرى خەڵك دەرگاى سەیارەشیان بۆ دەكرێتەوە كە دەكاتە ئەوەى ئاشتى بە داواكارى داواى نەكردوە كە دەرگاى سەیارەكردنەوە ببێتە بڕیارێك لە سەرۆكایەتى پەرلەمان و با چەند كەسێك دابنێن دەرگاى سەیارەیان بۆ بكەنەوە بە پێچەوانەوە تەنها مەبەستى ئەوە بوە كە لە وڵاتان پەرلەمان خاوەن بڕیارى خۆیەتى وەك نوینەرایەتى هاوڵاتى ڕێزى لێ دەگیرێ هەتا لە كردنەوەى دەرگاى سەیارەكانیاندا ئەگینا لاى من و هەموو خەڵكیش چەند ناشیرینە یەكێك دەرگاى سەیارەت لێبكاتەوە لاى ئاشتى هەمان ماناى هەیە كە دەكاتە جەلاد و قوربانى بە شێوەیەكى كلاسیكى , هەموشمان ئەو ڕاستیە دەزانین كە ئاشتى خان تا پێش ئەم ووتەیەش یەكێك بووە لە ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان كە زۆر خاكى و دڵسۆز بووە بگرە زۆر دیهات و ناوچە گەڕاوە وەك نوێنەرى خەڵك لە نزیكەوە گوێ ى بۆ داواكارى خەڵك گرتوە بۆیە تكایە با لەمەبەسى ئاشتى خان تێبگەین ئەو مەبەستەى نەبوو كە ئێمە لێى تێگەیشتوین .. بە دیوێكى تردا ناشیرین ترین كار قبوڵكردنى ئەوەیە كە كەسێك دەرگات بۆ بكاتەوە ئەگەر دەرگاى ماڵ یان ئۆفیس یان سەیارە یان پەرلەمان بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست