برینداربونەكەی عەمیدسەرحەد ناڕاست وسینارێویە
Saturday, 24/11/2012, 12:00
سەرەتا با بەكورتی گوزەرێك بەڕابوردوی ئەم عەمید سەرحەدە بكەین ناوبراو پێش ڕاپەڕین یەكێك بو لە چەكدارو پاسەوان وبەردەستەكانی واتە جاشی (عومەری حمە علی چەرمەگا) بو كەسێكی نەخوێندەوارو دواتر بوە پارتی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە فرسەتی هێناوئەو پێگەیەی بۆخۆی قۆرخ كردبەناوی بەڕێوەبەری قەزاوناحیەكان و ڕاستەوخۆش بوە پیاوی مەسعودبارزانی و ئیتر بەدرۆودەلەسەو بە كڕینی چەندپەیامنێرێكی نەفس نزم پارتی ویەكێتی بە مقابیلی بڕێك پارەو دەمانچەو امتیازات بونە زوڕنا ژەنی ناوبراووبەتایبەت پەیامنێری كردسات (عمرغریب) بەردەوام لەهەوڵی قەبەكردنی ئەم كەسەن ناوبراو ئەوەندە سینارێووشتی بێ بنەمای كردوە كەزۆرجار ئەم پەیامنێرانە بێ ئەوەی سەرحەد دەرچونی هەبوبێت لەئەرشیف واتە وێنەی كۆن و ڕاپۆرتیان بۆ هۆنیوەتەوەو لە ئێستادا هەم خەڵكی كەركوك لەم كابرا تێگەیشتن ئەرێ ئەم هەمو تیرۆریستانەی گرتنی چیان لێ بەسەرهات و كێیان دواتر لەسێدارە درا یاخودئەم هەمو تیرۆریستە گیران ئەدی بۆچی وەزعی ئەمنی هەرباش نەبو ؟ بابێینە سەر ئەفسەروپۆلیسەكان كەركوك كەئێستا ناویان ناوە (عەمیدفیدیۆ.عمید اعلام.عمید درۆ) ئەمە ئەو نازناوانەیە بۆناوبراو وەك باسیش دەكرێت سەرحەدئێستا زۆرزۆر دەوڵەمەندبوەو چەندین خانوو مەزرەعەو زەوی و تەنانەت لەدەرەوەش پارەی لەكاردایە ..
بابێینە سەرئەم سیناروێەیەی دوێنێ من لەكەسێكی زۆرنزیكی خۆی بۆی باس كردم كەناوبراو ئەو ماوەیەی بەهۆی هەبونی هێزەكانی دجلەوە بواری خۆبادان ودرۆو خۆ نمایش كردنی نەبوەو ئیتربەوهۆیەوە بۆئەوەی ناوی بێتەوە ناوان هەڵساوە بەدانانی ئەم (عبوە) یە و سەیارە سەیارەی حكومەتەو وەك بۆی باس كردم ئەو برادەرە ئێمە چوین بەڵێ سەیارەیەك تەقینەوە ی پیا تەقیوەتەوەو بەڵام سەرحەد هەندێ برینی لەدەم وچاوی خۆی دروست كردوەو هەردودەستی پێچاوەو ئیتر مەگەرخۆی بزانێت وە دوای ئەو تەقینەوەیە ناوبراو چونكە بێ ئەساس و بنەما بوە نەچوە بۆ نەخۆشخانەو ئیتر تەواو وەك جارانیش پەیامنێرە بەكرێگیراوەكان زۆرئەم مەسەلەیەیان بۆگەورە كردەوەو ئائەمەیە حەقیقەتی سەرحەدوپاڵەوانەكانی پارتی وبارزانی و بەو جۆرە خۆڵ دەكەنە چاوی خەڵكەوەو من پێم وایە ئەمجارە سەركەو ت و نەبو لەداڕشتنی ئەم سینارێویە و ئەگەربەدواداچونێكی زۆرسادەش بكرێت حەقیقەتی ئەم درۆ شاخ دارو بێ بنەمایەی سەرحەد بۆهەمولایەك زۆربەئاسانی ڕون دەبێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست