بەیاننامە له ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ماڵی شانۆكاری كورد
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
ئاخۆ له فه‌رهه‌نگی تاكی كورددا خۆشه‌ویستی تابۆیه؟ داخۆ هه‌موو داستان و به‌یت و لاوژه و لاوك و حه‌یرانه‌كانمان له‌سه‌ر عیشق و ئه‌ڤین بنیات نه‌نراوه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی زۆرینه‌مان ئه‌ری یه ئه‌ی بۆچی به‌بڕیاری ده‌سته جه‌معی كه‌وتوینه‌ته سه‌ربڕینی ئه‌و ئازادییه‌ی كه ئه‌و پانتایی خه‌یاڵه، ئه‌و ته‌وژمه‌ی زیندوێتی ده‌به‌خشێت به ژیان فه‌راهه‌م ده‌كات؟!
داخۆ ده‌بێت هێنانه‌گۆی كاره‌ساته‌كانمان به‌ته‌نها به‌ستراتیژی مه‌رگ دۆستی یه‌وه پێشوازی بكه‌ین ناكرێت ژیاندۆستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌نفال بكه‌ین.
ئاخۆ پاشماوه‌كانی ئه‌نفال مافی ژیانیان نییه؟ ئه‌ی ئه‌وان بی به‌شن له‌و هه‌سته ئینسانییه‌ی یه‌زدان و یاساكانی ژیانیش به‌ره‌وای ده‌زانن.
سه‌مه‌ره‌یه به‌ناوی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه مافی ئه‌وه به‌خۆت بده‌یت به‌ته‌نها له‌تارماییه‌كانی مه‌رگدا داكۆكیان لی بكه‌یت و نه‌توانی له ئه‌زموونێكی پوختتردا ئه‌و بی ده‌نگییه بهێنێته گۆ كه له‌به‌ر هه‌ندێك هه‌نجه‌تی نادروست ته‌ونی پیرۆزیان به‌ده‌وردا كێشراوه و ئیدی ده‌ستبردن بۆ ئه‌و شتانه شكاندنی ته‌لیسمی موقه‌ده‌س بێت.
(گه‌رمیان و كوێستان) وه‌ك ئه‌زمونێكی درامی ویستی قسه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ئینسانییه بكات كه بمانه‌وێت یان نا، پێمان خۆش بێت یان نا كه‌م تا زۆر له‌ده‌رگای هه‌ندێك حه‌قیقه‌تی تاڵی نێو ژیانی ئینسانی كورد ده‌دات، كه‌چی به‌نێوی به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانه‌وه و به‌بیانوی راگرتنی هه‌ستی چه‌رده‌یه‌ك له‌خه‌ڵك، ئازادی به‌و هه‌موو مه‌زنیه‌وه كه ئه‌وانی هه‌وێنی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شێكن له قوربانییه‌كانی هاتنه‌دی، ئه‌و كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره.
پێشتر توێژێكی دیاریكراوی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵی كوردییه به‌هه‌مان هه‌نجه‌ت درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنیان له‌په‌خش وه‌ستان و بۆیان چووه سه‌ر، ئه‌مجاره‌ش هه‌مان دۆخ له‌گه‌ڵ جیاوازی میكانیزم و راڤه‌ی چه‌مكه‌كان خۆی دووباره ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌مان تێدا ده‌بزوێنی كه ئازادییه‌كانی ئێمه خه‌ونی راگوزه‌رن و سبه‌ی له‌به‌ین ده‌چن.
كه‌رت و په‌رت كردن و وه‌ستاندنی ئه‌و درامایه ده‌ستبردنه بۆ مافی خه‌ڵكه‌كانی تر به بیانووی رازیكردنی توێژێكی دیاریكراو كه ناشێت به بی هیچ كۆبوونه‌وه‌و كۆده‌نگییه‌ك خۆیان بكه‌نه نماینده‌ی هه‌موو.
ئێمه‌ش خۆمان به به‌شێك له قوربانیانی ئه‌نفال ئه‌ژمار ئه‌كه‌ین و بۆ ئازاری ئه‌وان به‌شێكی مه‌زن له دڵمان هێشتا زامی لی ده‌چۆری، به‌ڵام ئه‌مه ری له‌وه ناگری كه‌هونه‌ر و روناكبیری بتوانی گوزارشتی دروست له هه‌سته‌كانمان بكات وه‌ك ئینسان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته داكۆكیكردن نییه له‌ئاستی هونه‌ری و فیكری ئه‌و درامایه، به هێندی ئه‌وه‌ی داكۆكییه له‌و پانتایی ئازادییه‌ی به خه‌بات و خوێن به‌دی هاتووه‌و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش به‌شێكن له‌و كاروانی قوربانییه.
ئێمه وه‌ك چه‌رده‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و رووناكبیری كورد داواكارین چی دی به‌ناوی رێزگرتن له هه‌ستی هه‌ندێك، ئازادی له‌گۆڕ نه‌نری و بازنه‌كانی بوون و گوزارشتمان ته‌سكتر نه‌كرێته‌وه.
ئه‌فسوس ئه‌مه ئه‌و راستیه بی تامه چه‌ند پات ده‌كاته‌وه كه هێشتا هونه‌رمه‌ندی كورد بی خاوه‌نه و كه‌سێك، دامه‌زراوێك نییه بتوانی شێلگیرانه داكۆكی له‌ماندووبوون و هه‌وڵ و شه‌ونخونییه‌كانیان بكات.
ئه‌وه‌تا به‌و ناهه‌موارییه‌ی ره‌وشی به‌رهه‌مهێنانه‌وه لێره، خه‌مساردانه ئه‌و هه‌موو توانا‌و وزه‌و ماندووبوون و ئاریشانه كه‌ڕه‌تی سفر ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی دی جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن خۆیان له‌قه‌ره‌ی وه‌ها بابه‌تێكی فره هه‌ستیار و دژوار بده‌ن، كه‌چی خاوه‌ن جورئه‌ته‌كانیش له دوا مه‌نزڵی كاروانه‌كه‌دا به‌ژێوان ده‌بنه‌وه.
ئه‌م دۆخه زه‌نگی خه‌ته‌ری رێگرییه له ئه‌فراندن و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌دا له ماف و حه‌قیقه‌ت بدوێن، گوناهی ئێمه نییه رابردوومان پره له ئازار‌و تاڵی و مه‌ینه‌تی، به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه‌یه قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌به‌رده‌م رۆشناییدا رایان بگرین.
ئومێدمان زۆره ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته فاكته‌ری سه‌ره‌كی وه‌ستاندنی ئه‌و درامایه، خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌و حه‌قیقه‌ته لانه‌ده‌ن كه كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان به‌شێكن له ئێمه، ئێمه‌ی ئینسانی كورد خاوه‌نی داستانه نه‌مره‌كانی عیشق و ئه‌وین، خودان ئه‌و هه‌موو وزه‌یه‌ین كه خۆشویستن پێی به‌خشیوین و هه‌ر ئه‌ویشه له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگانه‌ی رابردوودا كردینییه نموونه‌ی خۆڕاگری.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری ماڵی شانۆكاری كورد
سلێمانی. نیسانی 2010
ناوه‌كان:
1- عه‌بدول حه‌مه‌جوان
2- كاوه ئه‌حمه‌د میرزا
3- جه‌لیل زه‌نگه‌نه
4- عمر دڵپاك
5- پێشره‌و حسێن
6- عه‌لی كه‌ریم
7- شه‌فیق محه‌ممه‌د
8- گه‌زیزه عومه‌ر
9- عه‌باس ژاژڵیی
10- ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید
11- مسته‌فا ئه‌حمه‌د
12- دڵشاد مسته‌فا
13- یاسین قادر به‌رزنجی
14- شاناز محه‌مه‌د
15- ئه‌رسه‌لان ده‌روێش
16- مۆفه‌ق عارف لهۆنی
17- هۆرێن غه‌ریب
18- به‌كر ره‌شید
19- گۆران عه‌لی كه‌ریم
20- جه‌بار مه‌عروف
21- جهاد دڵپاك
22- ئاشتی عوسمان دانش
23- نه‌هرۆ ساڵح
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست