کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەزافی ڕووخا، نووخشە لە هەردوو قەزافییەکەی ئێمەش ..

Monday, 22/08/2011, 12:00


ئەمڕۆ کوردستانپۆست بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەر و هاوکارانی، کۆتایی بە کۆنفڕانسیی یەکەمی خۆی هێنا، ئەم بۆنەیە هاوکات بوو بە کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری قەزافی لە لیبیا، پێشەکی ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی چەوساوەی ئەو وڵاتە دەکەین، چونکە قەزافی ئەو بتە سەرسەختەی لیبیا بوو، کە پاش ٤٢ ساڵی ستەم و جەور ، کەوتە ژێر پێی زەبری جەماوەری گەلێکی ستەمدیدە. ئەو بتەی کە حەوت مانگە نیرۆن ئاسا ئاگری بەردابووە جەستەی ئەو وڵاتە و داکۆکی لە مانەوەی خۆی دەکرد. لە ١٧ی شوباتەوە مەرگی بەسەر خەڵکدا دەباران، تەنها بەو شۆڕشە کوژایەوە، تەژی بوو لە خواست و ئیرادەی گەلێک، کە توانی کۆتایی بەو رژێمە دیکتاتۆرەی قەزافی بهێنێت.
لە ١٧ی شوباتیشەوە هەمان هێز و ئیرادەی شۆڕش و ڕاپەڕین لە کوردستان بە هەمان هێز و ئیرادەوە خۆی ئامادەکرد بۆ رمانی هەردوو قەزافییەکەی کورد، ئەو هێزە دەیگووت: دە با ئێمەش هەردوو بتەکەی قەزافی خۆمان بڕوخێنین و لەو گۆڕەپانەی لە سلێمانیی ناوی قەزافیشیان لێهێناوە بکەنە سیبمولێک بۆ نەمانی دیکتاتۆری بنەماڵە .
ئێمە لەگەڵ راگەیاندنی پیرۆزبایی خۆمان لە گەلی لیبیا، مژدە بە خەڵکی کوردستانیش دەدەین، بەوەی قەزافی ئەو داشە بەربەستە بوو، کە کۆڵەکە یەک لە دوا یەکی دکتاتۆرەکانی راگرتبوو، بە کەوتنی قەزافی نوخشەی دەستپێکردنەوەی ١٧ شوبات ڕادەگەیەنین و دەڵێین، ئامانجی راپەڕیوانی مەیدانی ئازادی سلێمانیی و شارەکانی تری کوردستانیش دێتە دی.

کۆمەڵێک لە نووسەر و هاوکارانی کوردستانپۆست
ئامادەکاری کۆنفڕانس
٢٢ - ٠٨ - ٢٠١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە