کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یمانی................. وه‌رز

Wednesday, 27/07/2011, 12:00

















که‌ سه‌وزه‌ گیا له‌ به‌هاردا
ڕووی گه‌رمیانم ده‌گرێته‌وه‌
چه‌م زایه‌ڵه‌ی رووبار ده‌کات
گول له‌ مه‌رگدا ده‌ژێته‌وه
چه‌م و ڕووبار
ده‌شت و که‌نار
دیمه‌نێکه‌ که‌ دێته‌وه‌‌
کنرو قارچک و هه‌پڵۆک
قه‌راغ ودۆل دائه‌پۆشێت
به‌ گوڵی سوور و
گوڵی شین
وه‌رزی سه‌رده‌م ده‌کرێته‌وه‌
چۆله‌که‌ و که‌و و سوێسکه‌
وه‌رزی به‌هار شاد ده‌که‌ن
شار و دێ به‌ به‌رگی گوڵ
دیمه‌نی ده‌ڕوێته‌وه‌‌

کوا چوانی دیمه‌نت‌؟
شه‌وقی باڵای
ئه‌هریمه‌نت
بوونی نیه‌ یاخوود چاوم
له‌ ئاستیا ناژێته‌وه‌
یاخوود په‌یمان بێ باوه‌ڕه‌
درۆ بۆ مه‌رگ ده‌ڕشێته‌وهه
‌‌
ئه‌ی زه‌مه‌نی سه‌ده‌ی وه‌ختم
له‌ کۆنه‌وه‌ ئاڵوده‌ بوین
په‌ڵه‌ی هه‌وری ڕه‌شی به‌ختم
ته‌نها ئێمه‌ی گرتۆته‌وه‌
وا ته‌مه‌ن له‌ ڕووم کشا
هێشتا وه‌رزم وه‌رزی به‌خته‌
به‌هارم نه‌دی ڕۆژێک
به‌ گوڵێکی سوور بێته‌وه‌
رۆژی ته‌مه‌ن به‌هارێک بوو
هه‌رچه‌ند لای من شاراوه‌ بوو
دڵ له‌ ناخه‌ ده‌گری بۆ گول
گوڵیش وشک ده‌بێته‌وه‌‌
ته‌مه‌ن ڕۆیشت
دڵ هه‌ر شه‌یدا
له‌ زستانێکی کۆچه‌ره‌
برینی گه‌نجانی وڵاتم
له‌ دڵما ....ده‌کولێته‌وه‌‌
ئه‌ی سه‌رده‌می ڕووباری شین
جارێک بڕژێ به‌سه‌ر دڵدا
جلی ڕه‌شپۆشی دایکێنێت
بێ هه‌واڵ سه‌رئه‌نێته‌وه‌
کواجوانی دیمه‌نت؟
شۆخیی باڵای ئه‌هریمه‌نت؟
بوونی نیه‌ یاخوود چاوم
تروسکه‌ی ئه‌توێته‌وه‌‌
ئه‌ی په‌ڵه‌ هه‌وری سیا
له‌ بارینت په‌شیمانم
بڕۆ له‌لام
ئیتر به‌س بێ
شه‌رت بێ
دڵه‌ی بێ نازم
یادت بسڕیته‌وه




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە