هەڵەی ئۆپۆزیسیۆن و تاوانهکانی دەسەڵات لە دوو تای تەرازووی بەرامبەردان
Saturday, 09/07/2011, 12:00
كەس ناتوانیت ڕاڤە لە سەر ئایندە بكات. ئەگەر خۆێندنەوەی بۆ ڕابوردوو نەبێـت
كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بوو بە بەشێك لەمیژووی سیاسی كوردی، ئیتر چاك بێ یان خراپ.بەو بەرگەوە چووە میژووەوە، كە كادیرانی كۆمەڵە بۆیان درو و.ئاشبەتاڵیان پێكرد. ژمارەی ئاشبەتاڵەكان لەمیژووی كورددا زۆرن. ئەوەی زەمینەی ئاشبەتاڵی ئایندە فراوان دەكات كار نەكردنە لەسەر ئاشبەتاڵەكانی ڕابووردوو.
دروستبوونی كۆمەڵە (
ئەڵتەرناتیفێك بوو نەك ڕیفۆڕم) بۆ نههێشتنی رۆڵی دەسەڵاتی خێزانی بەرزانی.
كرۆكی هەموو شۆڕشێكی (سوور یان سپی) ڕادیكاڵە.
هێڵی(سوور) ئەو پڕینسیب و دەستور و یاساییەكە (شۆڕش) لەسەری چالاكی دەكات، ڕێگە بە هیچ كەسێك نادا بیبەزینێت (هێڵی سوری شۆڕش و هیڵی سووری دەوڵەت) هەردووكیان یەك ئەركیان هەیە ئەویش (چاودیریییە) هەر دەسەڵاتێك چاودیری نەبوو ئەو دەسەڵاتە بەرەو دەسەڵاتی (مافیا) دەڕوات.
ئەو دەسەڵاتەی ئیستا ڕەنگدانەوەی (شۆڕشێكی شاخی بێ پڕینسیبی شۆڕش) بوو. ئەگەر شۆرش جەستەیەك بێت، ئەوە دڵی ئەو جەستەیە رادیكاڵە. ئەو دڵە ڕادیكالە كاتێك دەبزووێ، كە پرینسیبەكانی شۆرش سوكایەتی پێبكرێت. لە شاخ نەك سوكایەتی به یهکتر دهكرا، بەڵكو هەندێک جار سوكایەتیكردنیش بوو بە مرۆڤی كورد لەلایەن چەكدارەكانی شاخ، تا گەیشتە سنوری دڕندانەی دەسەڵاتێكی فاشیی.بنەمای هزری كۆمەڵە (ماركسی و لینینی) ، كەچی دوایی كادیرە پیشكەوتووەكانی كۆمەڵە سەرسەریی و مافیا دەرچوون. ئیستا لە شار دەستێكیان بە بەندەخوێنەكەیانەوەیە دەستیكی تریشیان گرتووه بە گیرافانیانەوه.
(لە شاخەوە بۆ شار..لە شارەوە بۆ كەپیتال)*1
نەوشیروان موستهفا تاقانەترین سیاسیی شاخ بوو، قێزی لەو سیاسەته دهكردەوە بۆ كەپیتال و نێوگەڵی ئافرەت نەچەمایەوە. چمكی دیالۆگ و خەباتی دبلۆماسی پەرلەمانی هەڵبژارد. ئەوەی لەم تیورییه نۆیەی نهوشیرواندا لاوازە ئەم ڕاستییەیە که (
شێوەی خەباتی سیاسی، دبلۆماسی پەرلەمانی، خەباتی چەك و شەقام ئهمانه (ئەدموسفیری سیاسی دەستنیشانی دەكات نەك سیاسی).
لەخەباتی دبلۆماسی و پەرلەمانیشدا ڕادیكاڵ هەیە. لە پەرلەمانی بەغداد و هەولێر تەنیا ڕِاڤەكردن لەسەركێشەكان كەڵكی نییە، چونكە پێكهاتەی پەرلەمان، كۆمەڵە دەنگێكی ڕێژەدارە. ڕێژەی دەنگەكان بڕیاری سیاسیی دەچەرخێنێت.
گرفتی كورد (وونبووی) ناسنامەی نەتەوەییە. هەردوو پەرلەمان (كاتكوژ) و پەرلەمانتاراكان (مشەخۆرن)ن، پیویستە بزانرێت لەم ساتەدا كورد چ جۆرە ڕیگە و چ جۆرە ئهدا و ئیدیایەك بۆ خەبات بەكاردەهێنێت! ڕاستە خەباتی پەرلەمانی خەباتێكی مۆدیرن و ئارامە، لێ ئهمه لە نێو كۆمەڵگایەكدا، كە بنەمای پەیوەندییە سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتییەكان، تێیدا سەقامگیر بێت، نەك لە نێو وڵاتیكدا، كە پێكهاتەی سیاسیی و كۆمەڵایەتی لەسەر بناغەی خیڵ و خێزان و مافیای سیاسی دروست بووبێت.
گۆڕان: ئەگەر مۆدیرنترین كوتلەی ئۆپۆزیسونی هەردوو پەرلەمان بێت، ئەوە لاوازترین ڕۆڵیان لەدابینكردنی پرسیارەكانی كورددا هەیە.
بڕوانه ئهم نووسینهی پێشووم (
كاك نەوشیرەوان توشی شۆكمان مەكە)* 2 ههموو ئهمانه لەجیاتی ئەوەی بنیات دەربن بکوژیی پرسیاری ئۆپۆزیسونی ڕەسەنن.
من لەو باوهڕەوە ئهمه دەنووسم، که زووربەی ئەندامانی ئۆپۆزیسونی كوردی نازانن جیاوازی لەنیوان (ئەڵتەرناتیف و ڕیفۆڕم)دا چییە..!
ئەڵتەرناتیف گوڕینی دەسەڵاتە لە ڕەگ و ریشهوه.
ڕیفۆڕم بۆیاخکردنی ڕووی دەسەڵاتە (ماكیاجە).
ناشیرنترین و لاوازترین ئیستراتژیهتی (ئۆپۆزیسوین) لە بهرامبهر سیستەمی دیكتاتۆر و مافیادا ڕیفۆڕمە:(ڕیفۆڕم. ماكیاجە) هەموو دەسەڵاتێكی دكتاتۆر و فاشی لەكاتی قەیراندا پەنا دەبهنە بەر ئۆپۆزیسیۆنی لاواز و پڕۆژەی (ڕیفۆڕم ماكیاج)، که چۆن ماكیاجی ڕووی خانمێك دوای خۆشۆرین، یان کارێکی تر كاڵدەبێتەوە، ئاواش ماكیاجی ڕووی دیكتاتۆریش بەتیبپەڕبوونی (زەمەنی قەیران) كاڵ دەبێتەوە. ئهگهر تەنیا پڕۆژەیەكی هەبێت ئەویش گوڕینی دەسەڵاتە نەك ماكیاجی ڕووی ناشرین و زیبكاویی دەسەڵات.
ئۆپۆزیسیۆنی كوردیی تەمەنی كۆرپەیهکی هەیە (گڕ و گاڵی سیاسی) دەكات، نەك (دیالۆگی سیاسی) چاوەڕوانكردنی ئۆپۆزیسۆنیی هەرزەكار بۆ چاكسازیی.وەك چاوەڕوانكردنی دەسەڵاتی دیكتاتۆرە, بۆ دیموكراسیكردنی دەسەڵات.
سزادانی تاقەكەسێك و دامەزراندنی چەند قوتابیەك و قەدەغەكردنی جامی ڕەشی ئۆتۆمۆبیل ئەنجامی سەردانی ئەو پزیشكەی لیژنەی كاتی راپەرین بوو .ئەمە كارەساتە ئێخەی بەختیاریی و ئازادیی كوردی گرتووە. هەموو تاوانەكانی ئەو دووخیزانە بەگۆڕینی چەند دەم و چاوێك زیادكردنی موچە بێ.هوشیاری مرۆڤ لەوهدا نییە زۆر قسەبكات. هوشیاری مرۆڤ لەودایە، که پیش ڕوودانی كارەسات لێکدانهوه هەبێ .
كوردستانپۆست یەكەم دەزگای میدیا بوو، که پیش دەستپیكردنی دیالۆگی نیوان ئۆپۆزیسون و دەسەڵات .ئاشكرای كرد ئەم دیالۆگە بۆ كات كوشتن و بازی دەسەڵاتە.نەك چارەسەری كێشەكان. کلیکی ئهو لینکه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cf5eca25مرۆڤی كورد لە نیوان هەڵەی ئۆپۆزیسوین و تاوانی دەسەڵات
بۆچی كۆمەڵە و مەلایی و ڕەوو و ڕاپەڕینی 17.02 ئاشبەتاڵایانكرد:
ئاشبەتاڵی ڕێكخراوێكی سیاسی، یانی نەگهیشتن بەئیستراتجیتی بزوتنەوەی سیاسی .
نەگەیشتنیش بە ئیستراتجیتی بزوتنەوە . ناتەبایی ئایدۆلۆژێتە لە تەك ئیستراتیجی لۆژیكی سیاسییدا.
تێنەگەیشتنی سیاسەتمەدار لە كرۆكی گرفتی سیاسیی وەك تینەگهیشتنی پزیشكە لە نەخۆشی، که بۆ مرۆڤێكی نەخۆش: رەچەتەی هەڵەی بۆ دەنووسی .لەئەنجامدا نەخۆشەكە چاك نابیتەوە دەمرێ.
هەموو ئاشبەتاڵەكان هۆكەی تێنەگیشتنە لەگرفتی سیاسیی كوردی بۆیە ئەنجامی كوشتنی جەستەی نەخۆشی سیاسیی كوردییە.
بڕواكان چەند زۆربن درۆكان زیاتر...دیاردەیەك لە كۆمەڵگای كوردی
(تا ئۆپۆزیسوین بڕوای بەدەسەڵات هەبێ، دەسەڵات زیاتر درۆ لە تەك ئۆپۆزسویندا دەكات. تا میللهت بڕوای بە ئۆپۆزیسوین هەبێ . ئۆپۆزیسوین درۆ لەتەك میللهتدا دەكات).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست