کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەختێك گاڵتە لەگەڵ كاندید و قەوارەكان

Wednesday, 04/09/2013, 12:00

1747 بینراوە


مرۆڤ هەتا بمێنێت شتى سەیر وسەمەرە و پڕ عاجباتى ئەبینێت، وەكو ئەم هەڵبژاردنەى ئێستا كە حیزب و لایەنەكان خۆیان بۆ سەغڵەت كردووە، شتى واسەیر و سەمەرە و، كاندیدى وا عاجباتى تیایە ، قوڕ بەسەرى پێ دێتە پێكەنین ، كە ئەگەر ئەو كاندید وناوانە لە وڵاتێكى وەكو سۆماڵ و مۆزەمبیق بمان بیستایە، قەناعەتمان نەئەكرد ،ئەمان وت درۆى قەناتى جەزیرە و ئەلعەرەبیەیە، بەڵام شوكور بۆخۆا زۆرێكتان بەچاوى خۆتان رەسم و ناوەكان و دیعایەكانتان بینى، بۆیە منیش بەفرسەتم زانى،هەتا رۆژى هەڵبژاردن نەهاتوە ، سووكە قۆشمەیەك لەگەڵ مورەشەحین و حیزبەكانیان بكەم ،بفەرموون لەگەڵمان بن:

1- سلێمان شینە بۆڵێ: ئەم بەڕێزە كاندیدە، هەرچەند سەرم هێناو سەرم برد،نەمزانى باوكى ناوى چیە،ئەگەر باوكى ناوى شینە بێت، چۆن دەبێت لەسەر لیستى سەوز خۆى كاندید بكات؟

2-هیواى كارەبا:ئەویش ناوى كاندیدێكى لیستى یەكێتى یە، بەس نەمزانى كارەباكەى موەلیدەیە،یان رەئیسى؟ سنگڵە یان سرى فێس؟ تكام وایە ئەوانەى دەنگى پێدەدەن،دەستكێشى عازل لەدەست بكەن، نەبا بیان گرێت

3- حیزبێکی تریش ناوەکەی ناهێنم هاتوۆتە ناو هەڵبژاردنەكەوە، بەنیازیشە دەنگ بهێنێت، هەڵبژاردنەكەى پێشوو،ئەو پارتە لەبنكەیەكدا دوو نوێنەریان هەبوو، تا چاودێرى هەڵبژاردن و خروقات و تەزویرات بكات، کاتێك دەنگەكان جیا كرانەوە، سەیردەكەن ئەو لیستە تەنها 1 كەس دەنگى بێداوە، یەعنى یەکێک لە نوێنەرەكەى خۆشیان دەنگی پێ نەداوە.

4- دكتۆر بەكر: ئەویش كاندیدە لەسەر لیستێك، بەڵام لە راستییدا بۆ خۆی موزەمیدە و دوكانى شرینقە و تەداوى هەیە، باشە ئەو ئەگەر لەئێستاوە بەتەزویر وساختە بێتە مەیدان،ئەى ئەگەر سبەى رۆژ خوانەكردە دەرچوو، وەزع چۆن دەروات؟

5- كاندیدێكى لیستەكەى ئایندە، تا چوارى ئیبتیدائى خوێندوە، چووە كرێكارى و بەقاڵى بۆ خەڵك كردوە تا تۆزێك دەنگ كۆبكاتەوە.

6- پاڵێوراوێكى دیكە دوو دانە خزمەتكارى نیپاڵى لەماڵەكەیدایە، زۆر زۆر خراپیشە لەگەڵیان، كەچى لە دیعایەى خۆپاڵاوتندا ئەڵێت ئێمە خزمەتكارى میللەتین، دەڵێم تۆ بڵێیت سبەى رۆژ ،گۆیى شەیتان كەڕبێت گەر دەرچوو، هەمومان نەكاتە خزمەتكارى خۆى؟

7- كاندیدەیەكى دیكە لەفەیسبوك هاوڕێمە، كۆمێنتم بۆی نوسى وتم بەهیواى سەركەوتن بەڵام بەخوا زۆر زەحمەتە دەربچیت، چونكە كەم كەس بەڕێزتان دەناسێت، كەچى رەخنەكەى قبوڵ نەكردم، لە لیستى رەفیقەكانى سڕیمیەوە، باشە ئەگەر كاندێك تەحەمولى رەخنەیەكى بچوك نەكات، ئەى دوارۆژ رۆژ چۆن بەرگەى ئەو هەموو رەخنەو گلەیى و گازندەیەى خەڵكان دەگرێت؟

8- زۆر ناخۆش بوو كاتێك بینیم پاڵێوراوێك ناوى(مەلا مستەفا)یە، وەلڵا بابە جوانە زۆر خێر و خۆشیمان لە مەلامستەفاى پارتى رەحمەتی بینیوە، ئەوجا نۆبەى بەڕێزیانە

9- كاندیدەیكى ماف پارێز لەلیستى حیزبێكدایە ، هەتا ئێستاش مێردەكەى نازانێت مانگى چەند وەردەگرێت؟ هەروابێتەوە ،پارەى خۆى و مێردەكەى جیایە، ئەگەر كیلۆیەك خەیار بكڕن ئەبێت بەشەریكى و نیوەى بێت، جا خانمێك ئیستیعدادى تیانەبێت داهاتى خۆى بۆ مێردەكەى كەشف كات، ئەى چى بۆمن دەكات؟َ

10- حیزبێكى موحەجەبە كە هەڵگرى پەیامى(لعنە اللە على راشى و الرتشى) بۆ ئەوەى دەنگ بهێنێت، بەرتیل ئەدات و ماكسى و قوماش و شت ئەبەخشێتەوە. ئیمامى مورسى دەفەرموێت بۆ ئینتیخابات و سەركەوتن، درۆ و تەزویر و فرت وفێل جائیزە و حەڵاڵە.

11- مەحمود بیكەیسى: ناوى كاندیدێكى لیستى مۆمەكەیە، جا باشە ئەوە بۆ پەرلەمان و موناقەشەى بودجە و سیاسەت ئەبێت، یان ئەبێت لەفەرماندەیى بێت و سەرى حەمرین و قەرەتەپەمان بۆ بگرێت؟

12- كوڕى خاڵەكەم موزیعى تەلەفزێونە، بەنیازە وازبهێنێت، باش بوو پەشیمانم كردوە، كە ئیشى وانەكات، چونكە موتەئەكید ئەویش لە ئینتیخاباتى داهاتو وەكو (عادل و زانا و فەرهاد سەنگاوى) بەزۆر ئەیكەن بە پاڵێوراو.

13- حزبەكەى ئەو بەر ماڵمان كەسى دەست نەكەوتوە تەرشیحى بكات، چووە مومەسیلێكى كۆمیدى خستۆتە لیستى ناوەكانەوە، لاى من شتێكى عاقڵانەیان كردوە، چونكە باش ئەزانن كە پەرلەمان و حكومەت لەم هەرێمەدا وەكو فیلم ودراماى كۆمیدى وایە، پێویسى بەكەسى لەوشێوەیە هەیە.

14- كاندیدێكى روو زەرد ئەڵێت ئەگەر خوا كردى دەرچووم، هەوڵى قەرەبووكردنەوەى زیان لێكەوتوانى كورد دەدەم لەنەتەوە یەكگرتوەكان، داخۆ دەبێت شمولى زیانلێكەوتوانى 31 ئاب بكات؟

15- مەسئولەكانى حزبێك سیقەیان بەئەندامانى خۆیان نیە، پێان وتون ئەبێت هەمووتان تەڵاق بخۆن كە دەنگ بەلیست و كاندیدەكەى خۆمان ئەدەن!

16- ئەڵێن هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى لەهەولێر، لەدواى سەعات 2ى شەو ئیش و كارو واجیبیان، ئەبێت بەلێكردنەوەى پۆستەر و دیعایەى لیستەكانى غەیرى پارتى

17 - گەڕاوى - ئای لەم ناوە سەیرە، ئەم ناوە سەیرە لەقەبى كاندیدێكى حزبەكەى كاكە حەمەیە: باشە زەلامێک گەڕڕ بێت، چۆن بەو پیسییە خەڵکی دەبێت سیقەی پێ بکەن، بۆ خۆشی وەعدى یاوە ئەگەر دەرچێت حەمامۆك یان گەڕاوەكەى خورماڵ تەعمیر ئەكاتەوە

18-سەرلەبەرى عەمود و دیوارەكانى شارى سلێمانى رەسمى كوڕەكەى كۆسرەتە ، لەبرایانى یەكێتى دەپرسم ،ئەرێ برالە چاوى من كەم حوكم بووە یان یەكێتى پیاوى تیا نەماوە وا ئەم کوڕە ناسک و نازدارەکەی کۆسرەتتان هەڵبژاردووە، ئەوتان كاندیدكردوە ، لەهەموان زیاتر بانگەشەى بۆ دەكەن؟

19- جەماعەتەكەى ئایندە، جگە لەوە پارە و مەسرەفى هەڵبژاردنیان وەرگرتوە، كەچى ئەوەنە ساختەکارن، بە ئەندامان ولایەنگرانیان وتوە،كە كۆمیسۆن پارەى بۆ سەرف نەكردون، هەموو پۆستەر و شتەكان لەسەر حسابى خاڵە قایەرە،بۆ ئەوەش مانگانە یەكى پەنجا هەزار دینار لە ئەندام وپۆلیس و پێشمەرگە و معاش خۆرەكانیان تا كاتێكى نادیار دەبڕن.

20- د شیرین حسنى رەمەزان كۆچەرى كاندیدى پارتیە لەسەر پۆستەرەكەى نوسراوە (بیكا رەمەزان عبید بەروارى) واتە بوكى رەمەزان عبید. تیاماوم نازانم من خۆى هەڵدەبژێرم یان خەزورى؟

21- امین میكایل فائق كاندیدێكى پارتیە و نازناوەكەى(شەنگە هاوار كاكەیى) یە زۆر لەناوەكەیەوە نزیكە.

22- لە کۆتاییدا زۆر بەڵێن ئەبیستم كە وەعد و وعودى هەڵبژاردنەكانى ترن و جارێكى تر گەرمى ئەكەنەوە و دەرخواردمانى دەدەنەوە، داواكارم كە ئەو وەعد و شتانە نەفەوتێنن ، چونكە بۆ چوار ساڵى تر پێویستمان پێیان دەبێتەوە. بیان خەنە موجەمیدەوە تا بۆن نەكەن.

چەتۆ بینایى
88cfژمارەى ناسنامە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)