کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لە هێرش عەبدولرەحمانەوە بۆ میدیاو رای گشتی

Thursday, 24/09/2009, 12:00


دوای ئەوەی لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە ئیمەیلە تایبەتییەكەم هاك كراو بەناوی منەوە نوسراوێك ئاراستەی هەموو ئەو كەسانە دەكرێت كە لە ئیمەیلەكەمدا ناویان هەیە كە گوایە من(هێرش عەبدولرەحمان) (چیتر پەیوەندیم بەكاری سیاسییەوە نەماوەو داوا لەهەموو لایەك دەكەم كە پەیوەندییم پێوە نەكەن و بەتایبەتیش میدیا داوای ئەنجامدانی چاوپێكەوتنم لێ نەكەن و دواتریش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ناوەرۆك و وێنەی تایبەت بەخۆم كە لە ئیمەیلەكەمدا هەیە دەكرێت)، بۆیە بەپێویستم زانی لەرێی ئەم روونكردنەوەیەوەو بۆ جارێكی تر هەموو لایەك ئاگادار بكەمەوە كە دوورو نزیك پەیوەندیم نییە بەو نووسراوەی دوای هاك كردنی ئیمەیلەكەم نێردراوەو دەنێردرێت بۆ ئەو بەڕێزانەی ناویان لە ئیمەیلەكەمدا هەیە.

هەموو لایەكیش ئاگادار دەكەمەوە تەنیا مەبەست لە هاككردنەكە شكاندنی كەسایەتیمە، بەڵام بێباكم لەو جۆرە رەفتارانەو ترسم لەبڵاوكردنەوەی هیچ بابەتێك نییە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەیم لێدەكرێت و بەناهەق بۆم هەڵدەبەسترێت.

تكایە بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەك و بڵاوكردنەوەی لە میدیاكاندا.

لەگەڵ رێزدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە