کوڕی سێهەمی هێرۆ
Thursday, 10/04/2014, 12:00
کە دەڵێن یەکێتی باوەڕی بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات نییە، ئەم بۆچوونە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە! ئەی ئەوە نییە حیزبەکەی هێرۆی برایم ئەحمەد جڵەوی درۆکردنی لە پەڕلەمانتاری خولی پێشوو (سۆزان شەهاب نوری) سەندەوە و خستیە دەستی (دکتۆر عێزەت سابیر)ی تازە پەڕلەمانتارەوە.
با من یەک ڕووداوی سەردەمی شاختان بۆ بگێڕمەوە ، بەعس لەشاری سلێمانی بە دوای هەرە کەسایەتییە کەوتوەکاندا دەگەڕا تا بیکاتە سیخوڕی خۆی یەکێک لەوانە ناوی (بەکری فاتە) بوو ئەم سیخوڕە خۆفرۆشە لەلایەن دەزگای ئیستخباراتی عەسکەری سلێمانیەوە مەفرەزەیەکی بۆ پێکهێنرابوو، بەکری فاتە بۆخاتری ١٠٠ دیناری ئەوسا بەدەیان لاو و گەنجی شاری سلێمانی بە بیانووی کارکردنیان بۆ کۆمەڵەی ڕەنجدەران تەسلیمی بەعس کرد و لەسێدارە دران، گەرچی زۆربەشیان کۆمەڵە نەبوون و هیچ بەشدارییەکی ڕێکخراویان نەبوو. پاش ئەوەی لەچالاکیەکی سەرکەوتوودا بەکری فاتە کوژرا و دەرخواردی جرج و مشکی سەرقەبران درا، هەواڵەکە درا بە جەلال تاڵەبانی کە بەکری فاتە بە سزای گەل و شۆڕش گەیەندراوە، تاڵەبانی وەک گاڵتەکردن بەچالاکییەکە ووتبوی جا ئەوە کەی کێشەیە، من دڵنیام حکومەت لە شوێنی بەکری فاتە کەسێکی تری ئامادووە، دەزانم ناوی دایکی (ڕەحمەیە) بەس ناوی یەکەمی نازانم، دیارە بۆ سۆزان و دکتۆر عێزەت قسەکەی تاڵەبانی لە بازاڕی سیاسەتی ئێستادا نرخی خۆی هەیە و بەردەوامە. هێرۆی براهیم ئەحمەد خوای گەورە کچێکی پێ نەبەخشی بەس وەک بەکاربردنی سیاسی سۆزانی شەهاب نوری کردە کیژی خۆی لە بێشکەی حیزبەکەیدا بە جنێو و قسەی سوک و دزیکردن لە باوکی و خەڵک لاواندی و ڕایژەند و پەروەردەی کرد، هێرۆ هەر خۆشی سۆزانی کچە زڕەکەی لە بواری سیاسەتدا تڕۆ کرد، دیارە لە داهاتووشدا ئەگەر مردن زەفەریی پێنەبات کوڕی سێهەمی بەهەمان دەرد دەبات ئەویش دکتۆر عیزەت سابیرە.
دکتۆت عێزەت سابیر کێە؟
عیزەت سابیر برای حەمە سابیری هاوەڵزاوای تاڵەبانییە، ئەو تاڵەبانییەی قسەکەی لەسەر (بەکری فاتە) کرد. هێرۆ وەک خۆی پراکتیزەی کرد سۆزانی لادا و عێزەت سابیری هێنایە شوێنی، ماوەیەک عیزەت سابیر لە قەڵاچوالان لە ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە بەشی پارە و پوول کاری کردووە، لە ڕێگەی حەمە سابیری برایەوە لە ووڵاتی (چیک) زەمالەی خوێندنی بۆ دابین کرا، گەرچی عیزەت سابیر لە زمانی ئینگلیزیدا کڵۆڵ بوو، بەڵام بەزەبری پارە دکتۆراکەی مسۆگەرکرد، دوو ساڵ لەمەوپێش عیزەت سابیر بۆ تەسلیم کردنەوەی شووقەکەی لە ووڵاتی چیک و وەستاندنی پارەی سۆشیالەکەی هاتە هۆڵەندا، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە عیزەت سابیر دکتۆرای هەیە لە بواری ئابووری ناسیدا، کەچی لە ئەمستەردام بڕی ٤ هەزار دۆلار و خشڵ و زێری هاوسەرەکەیان دزیی، ئیتر هاواری لێهەڵسا و کەوتە کڕوزاندنەوە! کەسێک نەتوانێت ئاسایشی ئابووری خۆی بپارێزیت ئەی چۆن دەتوانێت پڕۆژەی بەرزکردنەوەی باشکردنی ئاستی ئابووری خەڵکی هەبێت. لە هەمووشی کۆمیدیی تر، ئەم دکتۆرە سەردانی (قەزای کفری) کردبوو کەچی لە پەیجەکەی خۆیدا نوسیبووی ئەمڕۆ سەردانی (ناحیەی کفری)م کرد.
ئەم دکتۆرە تەزویرە هەرچیەکی بە عەلی حەمە ساڵحی پەڕلەمانتاری بزووتنەوەی گۆران ووتوە کەیفی خۆیەتی، بەڵام ئەوەی زۆر کاریگەرە گاڵتەکردنێتی بە مامۆستا، چونکە ئەو ڕستەیەی هەمووومانی فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کرد (دارا دوو داری دی) ئەوەی زۆر جێگای واق ووڕمانە نەهاتنە دەنگی ئەو خۆ بە یەکێتی زانانەیە بەتایبەتی خۆ بە پێشمەرگە دێرینزانەکان ، ئایا ئەو بەناو یەکێتیانە یان پێشمەرگە دێرینانە؟ لەبیریان چووە شەهیدان (مامۆستا جەمال تاهیر مامۆستا پێشرەوە مامۆستا غەفور ژاژڵەیی مامۆستا ئەحمەدی سەناعە- مامۆستا حەمەسەرسپی هەولێر) مامۆستاو پیشمەرگە بوون، ئەی کەواتە بۆ ئەم سوکایەتییەی دکتۆر عێزەت سابیری کوڕی سێهەمی هێرۆ براهیم ئەحمەد قبووڵ دەکەن.
هەرە سەمەرەکە لەوەدایە خەزووری دکتۆر عێزەت مامۆستایە بەناوی مامۆستا بەهادین حەمە سەعیدی نانەوا.
مووچەکانی عیزەت سابیر لە زمانی خۆیەوە:
٦٠٠ دۆلار وەک ڕاوێژکاری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
٨٠٠ دۆلار وەک ڕاوێژکاری کوردسانی نوێ
٢٠٠٠ دۆلار وەک مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی
٨ ملیۆن دینار وەک موچەی پەڕلەمانتار
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا
١٠-٤-٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست