بانێكە و دوو هەوا! وڵامێک بۆ کاک قادر وریا لە سەر لێدوانی لەگەڵ ئاوێنە
Tuesday, 02/12/2014, 12:00
جیگای ئاماژەیە بە هەۆی ئەوەی برادەران لە ماڵپەڕی ئاوێنە نە وەکوو کۆمێنت نە وەکوو هەواڵ نوسراوەکەی منیان بڵاو نەکردەوە ، بڕیارم دا ئەم تێبینیە لە ماڵپەڕی وشە بڵاو بکەمەوە.
پێم سەيرە برادەرانى حيزبي ديموكراتى كوردستانى ئێران بەناوى كوردستانى ئێرانەوە قسەدەكەن و تەنها لەسەر يەكيەتى دەدوێن ! ، مێژوويان بيرچۆتەوە لە شەهيدكردنى مەلا ئاوارە و دكتۆر فايەق معينى و هاوڵەكانى ، شەرى نەغەدە ، شەرى گردى حسێن كە ئەوكات هێزەكانى يەكيەتى نيشتمانى كوردستان لەسەر پێشنيارى دكتۆر قاسملۆ ناونرا هێزى پشتيوانى....
ديسان لە مێژوودا خوالێ خۆش بوو دكتۆر قاسملۆ و دكتۆر سعيد شەرەف كەندى هەوڵيان دەدا يەكيەتى لەگەڵ عێراق و سەدام حسين وتووێژبكات.
قاسم سلێمانى بوونى هەيە لە عێراق وە بەكەس نەشاراوەتەوە، لەهەمان كاتدا نوێنەريشی هەيە لەدهۆك و هەولێر شەنگال و......هتد
بۆيە جێي پرسيارە بۆ لەوەڵامدا تەنها رويان لەيەكيەتى و نوێنەرەكەيەتى؟ بۆي هەيە هەندێ لێكدانەوە هەڵبگرێت لە وتووێژەكانى، بەڵام ئەوەنيە كەبەوشێوەيە وەڵام ئەدەنەوە چونكە سەرۆكى هەرێم لەسوپاس نامەكەيدا بۆ سەرۆك كۆمارى ئێران چي وتوە كە زياتر بێت يان كەمتربێت لەوەى كە گوتراوە ؟ دەبێت راستگۆ بين لە هەڵوێستى ئێران بەرامبەر بە كوردستانى باشور و رۆژئاوا.
لەكاتێكدا رێزمان هەيە بۆ خەبات و تێكۆشانى كورد لەهەموو پارچەكان ، گرنگ ئەوەيە لايەنە كوردەكان بەچاوى تابەتمەندى سەيرى خەباتى پارچەكانى ديكە بكەن .
هەموو لايەك گوێيان لەوتووێژ و لێدوانەكانى پارتى بووە كە هەررۆژە و بەشێوەيەك بەشان و باڵى توركيادا هەڵدەدەن، كە هەموو بەڵگەكان ئەوەدەسەلمێنن كە توركيا هاوكارى داعش دەكات، بەدروشمى سەربەخۆيي كوردستان و نەگەرانەوە بۆ دواوەو ، عێراقي پێش گرتنى موسڵ و دواى گرتنى موسڵ .............ئەمرۆش گەرانەوە بۆ بەغداد!
هەروەها لەكاتێكدا چەندين بارەگا و بنكەى سەربازى توركيا لە هەرێمى كوردستان دايە وەهەروەها چەندين كێشەى گرنگ هەيە كە خۆيانى پێ وە سەرقاڵ بكەن .
ئاخۆ سياسەتى پارتيش بەرامبەر توركيا و خەباتى كورد لە باكور هەمان لێكدانەوەى بۆ دەكرێت ؟ يان بانێكە و دوو هەوا ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست