وە ڵامێك بۆ(ئەى هاوار، تا كەى بێ دەنگ ئەبن؟!)
Friday, 12/08/2011, 12:00
بەڕێزان من بۆ خۆم خوێندكاری دكتورام لە دەرەوەى ووڵات وە ماستەرم لە عیراق وەركرتووە وە ئێستاش لەسەر ئەركى حكومەتى عیراقى دكتورا دەخوێنم , شكور بۆخوا قەت لە هیچ حیزبێكدا نەبووم و ناشبم بەڵام كورد ووتەنى حەزم كرد قسەیەكیش بۆ دز بكەین. بابەتێكم بینى لە سایتى كوردستان پۆست بە ناوى (
ئەى هاوار تاكەى بێدەنگ ئەبن ؟) كە برادەریك لەسەر وەزارەتى خوێندنى باڵا نوسیویەتى كە گوایە پارەیەكى زۆر بو ناردنەدەرەوەى خوێندكار سەرف دەكات و دەكرێت ئەو خوێندكارانە لە ناوەوەى كوردستان بخوێنن . بەداخەوە لە ووڵاتى ئێمە هەموو كەس دەم لە هەموو شتێك دەكوتێت بە بێ ئەوەى هیچ باكگراوندێكى هەبێت لە وێدا . من دڵنیام كە ئەو نوسەرە هیچ بڕوانامەیەكى باڵاى نی یە وە باوەڕیشى پێى نى یە . من بەو برادەرە دەڵێم لە ساكارترین شتەوە گەر بەراوردێك بكەین لە نێوان كوردستان و هەر ووڵاتێكى ڕۆژاوا بێگومان ئەوەى ئەوان چەند قاتى ئەوەى ئێمە باشترە لەهەموو ڕوویەكەوە چ جاى خوێندن . ئێمە لێرەین وە ئێستا ئەزانین كە خوێندكارى كوردستان چەند گوناهن بەدەست چەندین كەسانى نەزانەوە تەنانەت مامۆستاكانیش من كاتى خۆى لە یادمە كە بۆ توێژینەوەى ماستەرەكەم پێویستم بە بڕێك پارە بوو كە پارەى مێزێكى شەوێكى نادى بەس بوو بەڵام برادەرێكى ژمێریارى داخ لە دڵى وەكو بەڕێزتان كێشەى بۆدروستكردم و نەمتوانى وەریگرم و ناچاربووم توێژینەوەكە بگۆڕم . لێرە هەموو شتێك هەیە كەسیش منەتت بەسەردا ناكات . براى بەڕێز ئێمە بۆچى دەردمان كاریە كە هەزارانى وەكو بەڕێزتان لە شوێنگەلێك دەمدەكوتن كە فڕیان پێوەى نى یە . تەنها بۆ بەرژەوەندى حزبەكەت نوسیوتە یان حەزت لە و وەزیرى خوێندنى باڵایە نى یە كە كەسانێكى لابردووە چەندین ساڵ بوو ڕاگرو پۆستى ناو زانكۆكانیان قۆرخ كردبوو . ئەو سیستمەى لەوێ پەیڕەو دەكرێت ڕەنگە جەنابت باشتر ئاگادار بیت وەكو ووڵاتێكى دیموكراسى بە بانگەواز خەڵك تعیین دەكرێت لە كوێى تردا ئەو سیستمە پەیڕەو دەكرێت وەئەگەر كێشەیەكیش هەبێت لە جێبەجێكردنى سیستمەكەدا ئەوا بێگومان خەتاى دوو حیزبەكەیە, ئەگەر وەزیرەكەى خوێندنى باڵا جارێگ گەندەڵ بێت ئەوا حیزبەكان هەزاران جار گەندەڵن و گەندەڵیەكەشیان بردۆتە ناو حكومەت . زۆركەس چاوى بە كابینەكەى بەرهەم سالح هەڵنایەت , منیش دەڵێم لە قووڕە هەر ئەو تۆزە هەڵدەسێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست