کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵی چەند بەرپرسێكی كوردی (حزبی و حكومی) لەسنووری پارێزگای كەركووك

Sunday, 10/01/2010, 12:00


چاودێرێک بەڕێزان خوینه‌رانی خۆشه‌ویستی کوردستانپۆست ، سەرەتا لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كۆی ئەم زانیاریانەی نێو ئەم راپۆرتە لە سەرچاوەی تایبەت و باوەڕپێكراوى نزیك لەو كەسانە وەرگیراوون كە ناویان لە راپۆرتەكەدا هاتووە، پاشان بەهیوام بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی هەتانە بتوانن سنورێك بۆ ئەو پێشێلكاری و گەندەڵی و دەستێوەردانانە دابنێن كە بەداخەوە زۆرێك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی تێوەی گلاوون.. لەوەش دڵنیابن ئەم راپۆرتە دوا راپۆرت نابێت و زانیاری گرنگ و ووردتری بەدوادا دێت..


زانیاریەكان
*شەوانە لە نەوتی مەنتوجاتی كەركووك تەنكەرێكی گەورەی 36 هەزار لیتری لەلایەن (نەجات حەسەن) بەرپرسی لقی 3 پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لە كەركووك دەفرۆشرێت، جێبەجێكردنی ئەو كارەش سپێردراوە بە (مقدەم نیزام) ناوێك كە شوفێری (نەجات حەسەن)ەو لە رێگەی ناوبراوەوە نەوتەكە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێرو دەفرۆشرێتە (یونس حەمە عەلی) و (میرزا كۆیی) كە لەسەر رێگای هەولێر كەس نەزان، تەنیشت نەخۆشخانەی رزگاری بەنزینخانەیان هەیە و ئەو نەوتە لەوێ ساغ دەكرێتەوە..

*عەمید سەرحەد قادر، یەكێكیترە لەو بەرپرسانەی كە پۆستەكەی حكومیەو بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووكە و لەچەندین كردەی گەندەڵی و پێشێلكاری دەستی هەیە.. لەوانە...
1...بەپێی چەندین سەرچاوەی نزیك لە عەمید سەرحەد، ناوبراو بە بەردانی تیرۆریست و تاوانباران لە بەرانبەر بڕە پارەیەكی زۆر تۆمەتبار دەكەن..
2..عەقید دانیاڵ كە بەڕێوەبەری پۆلیسی (سەر گەڕانە) و بەرپرسێكی بەرێوەبەرایەتیەكەی عەمید سەرحەدە، شەوانە چەندین تەنكەر نەوت بە رێگەی قاچاغ و نا یاسایی لە كێڵگەی نەوتی سەرگەڕان دەفرۆشێت و داهاتەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ عەمید سەرحەد و سەهمی خۆیشی لەو داهاتەدا هەیە.
3.. مقدم فاروق بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی(كەڵهوڕ) لەچەندین جێگای سنوری بنكەكەیدا گومرگ بەشێوەی نا یاسایی دادەنێت و هەروەها بەپێی زانیاریە باوەڕپێكراوەكان كە لە پاسەوانەكانی خۆی وەرگیراوون چەندین جاریش خەڵكانی تاوانبارو تیرۆریستی بە پارە بەرداوەو كۆی ئەمانەشی بە ئاگاداری و شەریكایەتی (عەمید سەرحەد) كردووە و دەكات..

4عەقید عەبدووڵا، بەرپرسی شوعبەی سەگ، لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك، لە رێگەی فرۆشتنی ئەو (سەگ)انەوە كە پێیان دەوترێت سەگی پۆلیسی و راهێنراوون بۆ ئاشكراكردنی ماددەی هۆشبەرو تەقینەوە، هەزاران دۆلاری ئەمریكی بۆ عەمید سەرحەد گەڕاندووەتەوە، پاشان وەسڵی لەناوچوون و مردن بۆ سەگەكان دەكات لە بەرێوەبەرایەتی و بەو هۆیەوە كردەی فرۆشتنی سەگەكان پەردە پۆش دەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە