کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك مەلا بەختیار كەى كۆیە بوو بە پارێزگا ؟؟ بۆ ئیمە ئاگامان لێ نیە

Tuesday, 10/02/2009, 12:00


بەداخەوە كارى یەكێتى نیشتمانى بەجێگەیەك گەیشتووە . كە دەسەڵات تەنها لەناو سێ چوار كەسێكى تورەو توندرەودا كۆبۆتەوە وئەوانیش هێند بەكورسیەكەوە چەسپاون . پێ دەچێت تا یەكێتیەكى ترو شۆرشێكى نوێ . دڵخوازانەو خۆ ویستانە دەستبەردارى ئەو كورسیانە نابن . راست یان درۆ وا مقۆ مقۆى دروست بوونى لیستێكى سەربەخۆ بۆ بەشدارى كردنى لە هەڵبژاردنەكانى كوردستاندا. هەموو لایەكى تەنیوە و لانى كەم خەون وخەیاڵى ئەو جەماوەرە هەش بەسەرەى كوردستان خەریكە دەروازەیەكى خێرى لێ دەكرێتەوە. هە رئەم دەروازەیەش بۆتە مێردە زەمەیەك و خەون وخەیاڵى دەسەڵاتدارانى (پارتى ویەكێتى) بە جۆرێك حەرام كردووە كە هەرچى هەژاروبێدەرەتانى ئەم میللە تە هەیە پر بە دەنگ هاوار دەكات(ئۆخەى كە مەسئول نیم) جاكەسیش ناحەقى نى یە .ئەوە بۆ حەفدە ساڵ دەچێت ئەو خەڵكە هاواردەكان . كورە ترسى خواتان بێت . كورە دزى وداوێن پیسى بەسە . كورە لایەك لەو خەڵكە ئەنفالكراو بە غاز خنكێنراوە بكەنەوە .بەڵام بێ سوود بوو بۆیە خەڵكەكەش دەڵێن لێ گەرێن با لانى كەم ئێمەش حەفدە هەفتە ئەو لێپرسراوانە ببینین كە چۆن شەوانە خەویان لێ ناكەوێ وزرە خەوو ورێنە بەوەوە دەكەن(نابەخوا من دزیم نەكردووە من دزنیم . كێ من ؟ نە بەشاهى نەقشبەند ئەو كچە ئەو ژنە هەرناناسم . من پاسپۆرتى سویدى وئەڵمانیام هەیە وپەرلەمانى كوردستان ناتوانێت لێم بپرسێتەوە .وەڵاهى ئەو سوپەر ماركێتە زەویەكەى هەدیەى مەكتەبى سیاسى بوو. ئیتر برادەرانى (نۆكانیش) بە پیاوەتى خۆیان بۆیان دروست كردم .نە بەخوا من نەمووتووە لە جیاتى بەردى هاراوو چەوى خربكەنە تێكەڵەى ژێر جادەكە .جاهەموو داستانێك كۆتایى هەیە. داستانێك نەبێت . كەترس ومۆتەكە .نقورچكێك لە ویژدانى خەوتوو بگرێت وبهێنێتە گۆ هەر ئەو مۆتەكەیە واسوارسەرى (سكرتێرى رۆژنامەنوسى وتەبێژى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بووە كە دۆ و دۆشاوى تێكەڵ كردووە .باجارێك چاوێك بەو پۆستەدا بخشێنین. ماوەیەك لە مەو بەر كە ئەندامانى یەكێتى فێرى قسەو لێدوان وپاكانەو (كەبێ گومان راستگۆو راستگۆیى وجوانى بێ ئەندازەشى تێدابوو) وەڵام دانەوە رادەربرین بوون لەسەر كێشەى زەق وگەندەڵیە حاشا هەڵنەگرەكان.یەكێتى لە جیانى پەرەى پێ بدا ورەش وسپى لاى جەماوەر دەربكەوێ .هەستا بە مەبەستى شاردنەوەى گەندەڵى و بێ توانایى وناشرینى وچەپەڵیەكان (چونكە لەسەرچاوەوە لێڵ بوو بوو) بە دەمكوتكردنى سەرتاپاى ئەندامەكانى وپۆستى وتە بێژى مەكتەبى سیاسى یەكێتى دروسن كرد. كەتەنیا ئەو لێپرسراوە بۆى هەیە بەناوى یەكێتى یەوە قسە بكات وهەموو قسەكەرێكى تر بەناوى یەكێتى یەوە ئەوە (موسەیلەمەى كەزابە) .وائێستا لە رۆژنامەكەى ووتە بێژى مەكتەبى سیاسیدا .وونە بێژ قسە ناكا بەناوى یەكێتى یەوە .بەڵكو ئەوە(موسەیلەمەیەكى كەزابە) . كەسكرتێرى رۆژنامەنووسى ووتە بێژ قسە دەكات(ژمارەى سكرتێرەكانى وتەبێژ لە خیروبران) و لەوەڵامى فازیل میرانى سكرتێرى پارتیدا. كەزۆر بوێرانە لەكۆبوونەوەى هەردوومەكتەبى سیاسى پارتى ویەكێتى دا . كەهەردووجێگرەكەى سكرتێرى گشتى ئامادەبوون .ووتویەتى گەر نەوشیروان مستەفاتان لەگەڵ نە بێ ئەوە لیستى هاوبەشمان نامێنێت . چونكە نەوشیروان لانى كەم نیوەى دەنگى حزبەكەتان دەبات . ئەوا جەنابى سكرتێرى ووتەبێژى یەكێتى دەلێت (ئەگەر بەرێز فازیل میرانى بە ووردودرشتى كاریگەرى بەرێز نەوشیروان لە پارێزگاى سلێمانى وگەرمیاندا نەزانێ .خۆباش دەزانێ كاریگەریەكەى لە پارێزگاكانى هەولێرو دهۆك وكۆیەدا چەندە). جابۆ سەلماندنى ئەوەى كە یەكێتى بەسكرتێرى ووتە بێژى مەكنەبى سیاسیەكەشیەوە لەترسى لیستى سەربەخۆ لەژێر باڵى رەشى مێردەزمەدا هۆش وگۆشیان نەماوە .هێندە بەسە بە مەكتەبى سیاسى بڵێین .تا ئەوانیش بە ووتە بێژو و ووتە بێژیش بە سكرتێرەكەى رابگەیە نێت (راستە هەولێرو دهۆك) پارێزگان . بەڵام بەلیستى سەربەخۆ قەسەم (كۆ یە هێشتا قەزایە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە