ناوانى بێناوەڕۆكانە لە خۆتان
Tuesday, 05/08/2014, 12:00
ناوان زۆرن و جۆراو جۆرن مەبەستیشم لە ناوانى پارتان و ڕێكخراوانن بە تایبەتیش لە ئەوانەن كە لە پارتەكان و رێكخراوەكانى خۆیان جیا بوونەوەو هەڵاتوون و بوشنە كلكو پاشكۆو سیخوڕ بۆ ئەو لایەن و ئەم لایەن وە هەندێكیان ناوەكانى لایەنەكانیشیان هەروەكو لایەنەكانى پێشووى خۆیان بوون و ناوانى گۆڕان و چاكسازى و پاكسازى و مافى مرۆڤ و ئازادى و سەربەخۆیى و دادپەروەرى و یەكسانى و دیمۆكراسى و نەتەوەیى و نیشتیمانى و فرە میمبەرى و سەركردایەتى بە كۆمەڵو پیاو سالارى و ژن سالاریشیان لە خۆیان ناون بۆ كوردستان خواردن و فرۆشتن وە كەسانێكیشیان گوتویانن بۆ فرە قوندەرى و فرە قوزدەرى و گەواد سالارى و قەحبە سالارى ئەوەیان تەواوە وە ناوەندى هەمووشیان بۆتە باشورى كوردستان واتا ناوەندى كوردستان خواردن و فرۆشتن یان ناوەندى فرە جاشان و سیخوڕان و كلكان و پاشكۆیانى رامیاریانە بۆ داگیركەران وە باشترین پێناسە بۆ ئەوان ناوى گەلە جاش پێشمەرگانە وە بەعسیەكان ناوى فرسانى عەرەبى یان لە جاشەكانیان نابوو واتا شۆڕە سوار وە سەفەویەكانى خومەینیش ناوى پێشمەرگەى موسوڵمانیان لە جاشەكانیان ناوە وە كەمالیستان و عوسمانیانى فەتحوڵڵا گولەنیش ناوى قوڕوجى توركانەیان لە جاشەكانیان ناون واتا گوند پارێز وە ئەوان گەلە جاشانەش خۆیان ساغ و یەكلا كردونەتەوە كە بەئاشكرا لەگەڵ داگیركەراندان و لەدژى كوردستانیانن واتا لە دژى گەلانى كوردستانن و كوردستانیان وەكو ناپاك ناسیویانن بەڵام گەلە جاش پێشمەرگانیان وەكو كوردستان پارێزان ناسیون كە زۆر زۆر لە گەلە جاشان بێ ئابڕویانەترو ناپاكترو زیانبەخشتربوون وە گەلە جاش گەریلایانیش هەبوون و هەتا ئێًستاش پاشماوەكەیان لەناو گەریلاكاندا ماون كە توندو تیژانن لەگەڵ گەریلاكانو جەماوەرى ژێر دەسەڵاتى گەریلاكاندا و گەریلاكانیش پێناسەیان كردون بە چەتە وە هەمان چەتانیش هەمیشانە لەگەڵ گەلە جاشان و گەلە جاش پێشمەرگاندا تەواوكەرانى یەكترى بوون و هاوبەشانە كوردستانیان خواردون و فرۆشتوون و سەرۆكانیشیان لە گەریلاكان جیا بوونەوەو هەڵاتوون و بوونەوە گەلە جاش پێشمەرگان واتا یەك جۆر كەسایەتیان و پێكهاتان بوون وە گەریلاكان هەمیشانە فریوخواردوانێكى بەشێك لە گەلە جاش پێشمەرگان بوون و بە هەڤاڵان و دۆستان و لایەنگرانیان زانیون كەسیخوڕان و چاودێران بوون بە سەر گەریلاكانەوەو لە خۆپیشاندان و رێپوان و كۆبوونەوە جەماوەریەكان و بەخاك سپاردنەكانى گەریلایانێكیشدا لە پێشەوەى گەریلاكانەوە بوون و هەندێكیان گەشتیاران و بازرگانانى هەمیشانەش بوون بۆ باكورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى كوردستان و توركیاو ئێران و سوریا و گەریلاكانیش زانیویانن و دڵنیابوون كە سیخوڕانن بە سەریانەوە.
رەنجدەر دۆڵەگۆمى
لەبەهاردا بەهار سووتا
چارەنوسم لەتابووت
وام زانی بەهار شادیە
تەنیا وەرزی ئازادیە
بەڵام بۆ من وەرزی خەمە
هەر بەهارێكم ماتەمە
لەوەتەی هەم چارە ڕەشم
ژیانم هەمووی بەسەرهاتە
كوێرەوەری و كارەساتە
پیشەمە دیسان سەرەتا
دەست پێ بكەم بەرەو كۆتا
گوڵی تازە هەڵبژێرم
ببینم گوڵی شلێرم
لە جێگای گوڵێكی سوتاو
كێ فرێسكم دەسڕێ لە چاو
كێ دەم دەنێتە ناو دەمم
دەم خاتە باوەشی گەرم
هیوام دەڵێ هەڵدەكەوێ
دڵی فڕیوت دەسرەوێ
بۆیە منیش چاوەڕوانم
بۆ گوڵی تازەی جێژوانم
11/11/1998 رانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست