کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ڕووداونێت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌م گووتراوه‌ و ڕاستیشه‌

Friday, 30/10/2009, 12:00


ڕووداو نێت، وه‌ک سایت و هەفتەنامە، که‌ جگه‌ له‌ زمانی کوردی به‌ دووسێ زمانی دیکه‌ش ده‌رده‌چێت، ئه‌م ده‌زگایه‌ ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یان ڕاستتره‌ بگووترێت سه‌ر به‌ پاراستنه،‌‌ له‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن چه‌ند نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێکی ده‌رباره‌وه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌برێت، پاره‌ی خه‌یاڵییان له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و پاراستنه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ست. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ڕووداو نێتدا کار ده‌که‌ن، ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ پاراستنن. که‌مێکیان نه‌بێت، که‌ وه‌ک مووچه‌خۆر کاری تێداده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ سیله‌ی ڕه‌حم پارتین، یان بنه‌ماڵه‌ی بارزانییان خۆش ده‌وێت، تێشیایه‌تی، که‌ بۆ بژێوی ژیانی خۆی به‌ ناچاری کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن.
خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌م ده‌زگایه‌،‌ که‌ خۆی ناوناوه‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، که‌سێکی گومانلێکراوه‌. سیاسه‌تی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ وایه‌، ئه‌م جۆره‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ وا فێرده‌که‌ن، که‌ وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن بنووسن و بچنه‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌، تا له‌ کاتژمێری سفردا بابده‌نده‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، ئه‌م شێوه‌ نووسین و به‌م جۆره‌ کارانه‌ بێ متمانه‌یی، ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ له‌ ناو لایه‌نگر و که‌سانی ئۆپۆزیسیۆندا دروست ده‌که‌ن نموونه‌مان زۆره‌، وه‌ک ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیکه‌یه‌، که‌ تا سه‌رده‌مانێک تین و گڕ له‌ نووسینه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستا، به‌ڵام له‌ کاتی پێویستدا که‌ پێیان وتن ڕۆڵتان ته‌واو، ئیتر ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ و ته‌سلیم به‌ ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه‌.
کاتی خۆی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕووداو، کوردستانی به‌جێ هێشت، له‌ سوریاوه‌، که‌وته‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر پارتیی، ئه‌مه‌ی بۆ کرا به‌ که‌یسێک، به‌ یارمه‌تیی چه‌ند کوردێکی ڕه‌وه‌ند، له‌ که‌نه‌دا وه‌کو په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌ری پێوه‌رگرت، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ که‌نه‌دا بوو، له‌ سه‌ر خێرو سه‌ده‌قه‌ی سۆسیال ده‌ژیا، کارێکی شه‌ریفانه‌ی نه‌ده‌کرد، ئه‌گه‌ر کاری ده‌ست بکه‌وتایه‌ به‌ ڕه‌ش ده‌یکرد، کوردستانپۆست له‌ کاتی خۆیدا ئه‌مه‌ی خسته‌ روو، به‌لای ئه‌م که‌سه‌وه‌، مادام ده‌ستت خستۆته‌ روو، ئه‌وه‌ جنێودان و بووختانکردنه‌،.
پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕووداو بۆ هه‌ولێری مناره‌ و بۆ هه‌ولێری  ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌، ئه‌و وه‌ک که‌سێکی بێکار له‌ که‌نده‌دا خۆی ناونووس کردبوو، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ر له‌ که‌نده‌داوه‌ پاره‌یه‌کی زۆری بۆ ده‌هات و له‌ هه‌ر بازاڕکردنێکدا که‌ ده‌یکرد، نزیکه‌ی 400 دۆلاری خه‌رج ده‌کرد، چه‌ند جارێک له‌ کاتی شت کڕیندا، له‌ دواوه‌ چاویان له‌ مامه‌ڵه‌ و خواردن و پاره‌ سه‌رفکردنه‌کانی بووه‌، که‌ که‌سی تر ئه‌و توانایه‌ی نه‌بووه‌.
  ڕووداوه‌کانی‌ ناو ده‌زگای ڕووداونێت زۆرن، هه‌ر له‌ پاره‌خواردنه‌وه‌  بیگره‌ تا دزیی، فزیی، کاریی نایاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، تێدا ئه‌نجامدراوه‌، که‌ ئێمه‌ ناچینه‌ ناو هه‌موو ڕووداوه‌کانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌‌ لێره‌دا ده‌مانه‌وێت باسی لێوه‌ بکه‌ین، ته‌نها ده‌مڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌یه‌، که‌ له‌ سه‌ر ڕووداو نێت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر زمانی ڕاپۆرته‌که‌ زبربووبێت، لێ وه‌ک دۆکۆمێنت ژماره‌ی پاره‌کان ڕاستن.
ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن زماره‌یه‌ک له‌ که‌سه‌کان خۆشبه‌ختانه‌ کارمان بۆ ده‌که‌ن، وا نییه‌، زۆربه‌ی ناوه‌کان به‌ پاره‌ و یارمه‌تیی ئیش ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ ده‌نووسین، داوا له‌ ڕووداونێت ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ ڕاستیی تێدا نییه‌، بفه‌رموون وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕه‌سمی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بوودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان و بڕی ئه‌و پارانه‌ی که‌ به‌کارمه‌ند و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کانتانی ده‌ده‌ن بیخه‌نه‌ ڕوو. ئێوه‌ نابێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌، به‌و زمانه‌ بنووسن، ئه‌وه‌ وه‌ڵام نییه‌، پێویسته‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئێمه‌ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌، ووشه‌ و قسه‌ دامه‌تاشن، به‌ڵگه‌ بخه‌نه‌ ڕوو.
ئێمە دانابەزینە ئاستی مرۆڤێكی ناخ بەتال، که‌ بە وێنەگرتنی لەگه‌ڵ سەركردەی وڵاتێکی دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مان، که‌ ڕژێمی تورکیایه، ئه‌و وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک ده‌چێت و تا ئیستاش که‌ بۆ چه‌ند مانگێک وێنه‌که‌ی‌ داناوه‌، ئه‌و که‌سه‌ دیارە هەمیشە وه‌کو خۆی خەڵكی به‌ سادە و ساكار ده‌زانێت، بۆیه‌ لە بۆنه‌ گشتییه‌کاندا وێنە لەگه‌ڵ سەركردە و گۆرانیبێژ و وەرزشەوانان ده‌گرێت و ده‌یکه‌نه‌ شتێكی گه‌ڕانبەها لە لای خوێنه‌ر.
ئا ئەمانەن نۆكەری دەسەڵاتێك كە پشتی میللەتێكی چەوساوەیان شكاندووە و خێر و بێری ئه‌و خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌ بۆ خۆیان دەبه‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕووداو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ بوختان ده‌زانێت، ده‌ڵێت وا نییه‌، ئایا دەتوانێ پێمان بڵێ ئەو خانووە زەبەلاحەی له‌ هەولێری بە چەند كڕیوە و پارەكەی لە كوێوە به‌ ده‌ست هێناوه؟ ئه‌توانێ پێمان بڵێ نرخی مۆنیکاکه‌ی له‌ ژێریدایه‌ چه‌ندی پێداوه‌؟ پێش ئه‌وه‌ی له‌ که‌نده‌داوه‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌، ئه‌و توانایه‌ت هه‌بوو، کرێێ تاکسییه‌ک بدات، وا ئیستا گرانترین سه‌یاره‌ لێده‌خوڕیت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ پاره‌ی دزیی و پاره‌ی ناو ده‌زگاکه‌ت لات نه‌دابێت، له‌ کوێت بوو؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە