کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عەمید سەرحەد قادر یەكێكە لەوانەی بازرگانی لەگەڵ داعش كردووە

Sunday, 19/10/2014, 12:00


عەمید سەرحەد قادر بەریوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ئەو پۆستەی لە پۆلیسی كەركوك هەیە، ئەو پیاوە یەكێك لە تاوانبارترین ئەفسەری كورد، چونكە بە بێ هۆكارێك بەناوی بونی داواكراو هێرش دەكاتە سەر هەندێک گوندی ناوچەكە و لەگەڵ عەشیرەتەكاندا دەیكاتە شەڕو لە پێناو دزینی چەند ئۆتۆمبێل و مەڕو بزن و مانگای خەڵكی سڤیل دوو سێ كوڕە كورد كە پۆلیسین لای ئەو بە كوشتن دەدات و پاشان دەڵێ زانیاریەكان هەڵەن.
ئەو عەمید سەرحەد یەكێكە لەو كەسانەی بازرگانی لەگەڵ داعش كردووە، لە دوایین هەوڵیدا، لە ماوەی 25 رۆژی رابردوو زیاتر لە 130 پیكاب دەبل كابینە لەرێگەی دوو ئەفسەر رەوانەی لای داعشی كردووە، لە بەرامبەردا زیاتر لە 25 تانكەر نەوتی وەرگرتووە، ئێستە عەمید سەرحەد داواكراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی بازرگانیان لەگەڵ داعش كردووە، بەڵام بە هۆی پەیوەندیەكانی هێشتا خۆی رادەست نەكردووە. سیناریۆیەكی داناوە گوایە دوو بەرپرسی دیکە لە بڕی ئەو ئەم كارەیان كردووە بێ ئاگاداری ئەو، ئێستەكە عەمید سەرحەد لە ژێر هەڕەشەی دەستگیر كردن دایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە